چوارەمین خولی پیشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب لەبەرواری ١٧ بۆ ٢٦ / ١١ / ٢٠٢٢ بەڕێوەدەچێت و بەرهەمو كتێبەكانی چاپخانەی تەواری یەكێتی ژنانی كوردستانیش بەشداری تیادەكات.
پیشەنگاكە بە چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە بەشداری وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراقو كۆمپانیای ئەتڵەس ئەلئەسیل و زیاتر لە 200 ناوەندی ناوخۆیی و بیانی لە 20 وڵاتی جیاوازەوە بەشداری تیادەكات كە ملیۆنان كتێب و سەدان هەزار ناونیشان بە زمانە جیاوازەكان نمایش دەكەن.
لەم پیشانگایەدا چاپخانەی تەوار بە زیاتر لە 45 ناونیشان، پێشوازی لەخوێنەرانو كتێب دۆستان دەكات.
پیشانگاكە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.