ژمارەی سەردانیكەران لەچوارەم رۆژی پیشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب ئاستێكی بەرزی تۆمار كردو چاودێرێكی یەكێتی ژنانی كوردستانیش دەڵێت: كۆمەڵگە نرخ و گرنگی كتێبی لەبیرنەكردوە.
خاتوو باخان تەیفور، ئەندامی یەكێتی ژنانی كوردستان و چاودێر لەبەشی چاپخانەی تەواری یەكێتی ژنانی كوردستان لەپیشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب بەتۆڕی میدیایی تەواری راگەیاند: چوارەم ڕۆژی پێشەنگاكە، گەرم گوڕیەكی باشی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش جێگای دڵخۆشییە كە كۆمەڵگە نرخ و گرنگی كتێبی لەبیرنەكردوو لە جیهانێكی پڕ لە ئاڵۆزی و گرفتەكانی ژیان.
وتیشی: “سەردایكەرانی پیشانگاكە هەموو جۆرە چین و تەمەنێكی لەخۆگرتبوو”.
باخان ئاماژەی بەوەشدا “كتێب هاوڕێ جوانەكەی مرۆڤە، هاوڕێیەك كە ڕێنیشاندەریت ئەكات بۆ زیاتر چالاك بوون و هزر فراوانیت، ناكرێت گرنگی كتێب لەبیر بكەین هەمیشە كاریگەری خۆی دەرئەخەن لەهەموو زەمەن و كاتێك”.
ئا: تریفە