لە ڕۆژی ئاڵادا ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی پڕشکۆدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکیتی نیشتیمانی باڤڵ تاڵەبانی و بەرپرسی باڵای حکومی و حیزبی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی تەرمی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر گەیشتەوە هەرێمی کوردستان و دوای مەراسیمێک بە ناو ئاڵای شەکاوەی کوردستاندا بەرەو زێدی خۆی بەڕێکرا و نوێنەرانی سکرتارییەتی یەکیتی ژنانی کوردستانیش ئامادەی ئەو مەراسیمەبون .
ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ناوچەی زەنانەی گەرمیان بۆ کێوماڵ کردنی ناوچەکە لە پاشماوەکانی داعش تۆڕێکی مین بە هێزەکەیاندا دەتەقێتەوە پێشمەرگەیەک شەهید دەبێ و ئاکام عومەرو چەند هاوڕێیەکی برینداردەبن، دوای مانەوەی ماوەیەک لەنەخۆشخانە لە وڵاتی ئەڵمانیا لەبەرسەختی برینەکەی شەهید دەبێت.