بیست و نۆ ساڵ بەر لە ئێستا و لە 3-1-1993 لەدوای دانپێدانانی پەرلەمانى کوردستان بەشێوەیەکى فەرمى، ژمارەیەک پارێزەرى کوردستان، وەکو ئەرکێکى نیشتمانیى و کوردستانیى و پیشەییانە، سەندیکاى پارێزەرانى کوردستانیان دامەزراند.
لەدوای دامەزراندنی سەندیکاکە، سەرۆک مام جەلال وەک یەکەم کەس بووە بە هەڵگری ناسنامەی ژمارە یەکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان.
رۆژى پارێزەرانى کوردستان، لە رێکەوتى (3-1)ى هەموو ساڵێک یاد دەکرێتەوە و سەندیکاکە نزیکەی 13 هەزار ئەندامی هەیە، پێنج لقی لە هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، دهۆک و هەڵەبجەدا هەیە.
بەو بۆنەیەوە یەکێتی ژنانی کوردستان پیرۆزبایی لەسەرجەم پارێزەران دەکات و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.