ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

یەكێتی ژنان سمینارێك لەژێر ناوی واتاكانی جێندەر ئەنجام دا

ئەمڕۆ ٢شەممە ١٦/١/٢٠٢٣ بەشی پەیوەندییەکانی یەكێتی ژنانی كوردستان سمینارێكی ڕێكخست بەناونیشانی ”واتاكانی جێندەر” لەلایەن ڤینۆس لەتیف پێشكەشكرا، بۆ بەشێک لە ئەندامانی ڕێکخراوەکە ودەرفەتێكی رەخسان بە گفتۆگۆیەكی كراوە بۆ ئامادەبوان.

ڤینۆس لەتیف مستەفا ، ئەندامەلە یەكێتی بەشی پەیوەنیەکان
ژنانی كوردستان ، دەربارەی ئامانج لەم سمینارە دەڵێت” ئامانجی من بەرچاوڕوونی بوو، كەجێندەر لە ئێستادا بوەتە بابەتێکی گەرمی ڕۆژ هەرلایەنێك بەشێوەیەك باسی دەكات ، واتایەكی راستیمان لەلانەبوو، ئەوبەرنامانەی كەدەكرێت لەسەری بەلایەن وتێگەیشتنی کەسێکی تایبەت وبەرژەوەندی ئەو شوێنە باسی دەكات ، بەگرنگم زانی بەدواداچوون بۆ بكەم بەسەرچاوەی زانستیەوە و ئەوسا قسەی لەسەر بكەم، بۆ ئەوەی یەكلابێتەوە ئایا بەراستی تێگەیشتوین یاخود بەهەڵە ؟

وەكو بەشی پەیوەندییەکانی یەكێتی ژنانی كوردستان لە بەرنامەماندایە كە چەند زنجیرە سمینارێك ئەنجام بدەین لەسەر، بابەتی رۆژەو چی پێویستە بگەیەنرێت ، بەئەركی سەرشانی خۆمم زانی مانا دروستەكەی بگەیەنم ”

ئامادە کردنی تریفە

هاوشێوە

ڤیدیۆ