ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە شانازییەوە هاوكار و پشتیوانتان دەبم

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەپەیامێكیدا كە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە بڵاویكردۆتەوە دەڵێت: ‎بەندە بە شانازییەوە هاوكار و پشتیوانتان دەبم لەپێناو بەدیهێنانی مافەكانتان و بە كرداریش دژی جیاوازی رەگەزی وەستاوینەتەوە و رووبەڕووی بەربەستەكان بووینەتەوە.

دەقی پەیامەكە…

لە رۆژی جیهانیی ژناندا بەڕێزەوە یادی هەموو ئەو ژنە ئازا و بوێرانە دەكەینەوە كە خەباتیان لەپێناو یەكسانی و چەسپاندنی مافەكانی مرۆڤدا كردووە و رۆڵێكی كاریگەریان لەبەرەوپێشچوونی كۆمەڵگەدا گێڕاوە.

‏‎ژنانی كورد هەمیشە پێشەنگی بوارە جیاوازەكان بوون و لە رووداوە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانی گەلی كورددا ئامادەیی بەرچاویان هەبووە و جێدەستیان دیارە لە هەموو كایەكانی كۆمەڵگەی كوردیدا.

‏‎بەندە بە شانازییەوە هاوكار و پشتیوانتان دەبم لەپێناو بەدیهێنانی مافەكانتان و بە كرداریش دژی جیاوازی رەگەزی وەستاوینەتەوە و رووبەڕووی بەربەستەكان بووینەتەوە.

یەكێتی نیشتمانی كوردستان پشتیوانی هەمیشەیی ژنان بووە و بەردەوامیش دەبێت لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و فراوانتر بۆ ژنانی كورد تاوەكو پەرە بە تواناكانیان بدەن و سەركردایەتی حزبەكە بكەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
‏‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
‏‎٨ی مارس ٢٠٢٣

هاوشێوە

ڤیدیۆ