ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

یەکێتی ژنانی کوردستان بە دروشمی (هێزی ژن لە یەکبووندایە) چەند چالاکییەکی هونەری لە ٨ی مارسدا ئەنجامدا

ئەمڕۆ چوارشەممە، بە بۆنەی ٨ی مارس (رۆژی جیهانی ژنان)، یەکێتی ژنانی کوردستان بە دروشمی (هێزی ژن لە یەکبووندایە)، چەند چالاکییەکی هونەری لە تەلاری تەوار ئەنجامدا.

سەرەتای مەراسیمەکە بە نمایشی میوزیک و سرودی (هەستانەوە) دەستیپێکرد، کە پۆلێک لە کچان و کوڕانی بەهرەمەند و خوێندکار لە بەشی میوزیکی کۆلێژی هونەری زانکۆی سلێمانی بەجل و بەرگی کوردی ئاڵ و واڵاوە بەشداربوون.

پاشان بەئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر، شانۆییەکی بێدەنگ بەناونیشانی (تەرازوو) لەلایەن خوێندکارانی بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی نمایش کرا.

هەر بە بۆنەی ٨ی مارس و لەمڕۆدا، دوو پارچە میوزیک لەلایەن خوێندکارانی بەشی میوزیکی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی پێشکەشی ئامادەبووان کران و لە پێشانگەیەکیشدا وێنەی ژنانی هەرچوار پارچەی کوردستان نمایشکران و کۆتایی بە چالاکییەکان هات.

نمایشەکان گوزارشت بوون لە خەبات و ناسنامە و تێکۆشانی ژنی کورد لە باکور، باشور، رۆژهەڵات و رۆژئاوا،

هەر لەمڕۆدا و بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنان، خاتوو کافیە سلێمان، سکرتێری یەکێتی ژنانی کوردستان و ئەندامانی رێکخراوەکە پێشوازییان لە میوانان کرد.

هاوشێوە

ڤیدیۆ