لە بەردەوامی زنجیرە سیمینارەکانی لقی کەرکوک بۆ هوشیاری کۆمەڵایەتی و ڕێنمایی تەندروستی بۆ ژنان کۆڕێکی تەندروستییان
لە خوێندنگای ڕێنوینی کچان لە قەرەناو ساز کرد کە لە لایەن دکتۆر.ماهتاب و کاک بەدر بەرپرسی هۆیەی خۆپارێزی تەندروستی بابەتێک لە سەر ڕێنمای تەندروستی و خۆپارێزی بۆ ژنان و خوێندکارانی خوێندنگاکە
پێشکەش کرا .
هەر لەمیانەی ئەو سەردانەدا خاتو دیمەن بەرپرسی لقی کەرکوکی یەکیتی ژنانی کەرکوک وخاتو ئولفیە بەرپرسی ژنانی مەڵبەندی ڕۆژئاوای کەرکوک و ژنانی کۆمیتەی شوان لەگەڵ ژنەکانی ناوچەکە کۆبوونەوەو گوێیان لە چالاکی و کێشەو گرفتەکانی ژنانی ناوچەکە گرت و دواتر خاتو دیمەن خەڵاتی سوپاسو پێزانینی لقی کەرکوکی ژنانی پێشکەش بە لێپرسراوی کۆمیتەی شوان کرد
لەپای هاوکاری بەردەوامی بۆ لقەکە