بەر لە ٧٠ساڵ و لە ڕۆژ ێکی وەک ئەمڕۆدا ١٩٥٣/٤/١٢ ژنە بەناوبانگی کورد حەپسەخانی نەقیب کۆچی دواییی کرد .
حەپسەخان لە ساڵی ١٨٩١ لەسلێمانی لە بنە ماڵەی حەفید لە دایکبووە ,
یەکەم ژن بووە کەهانی کچانی داوە بچنە بەر خوێندن وتەنانەت ماڵەکەی خۆیشی کردوو بە قوتابخانە بۆ کچان لە ساڵی ١٩٣٠دا
حەپسەخان ژنێکی تێکۆشەرو داکۆکیکار بوە لە پرسە نیشتیمانیە کانداو زۆر پشتیوانی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی نەمر بوە و لەساڵی ١٩٣٠نامەیەکی بۆ کۆمەڵەی گەلان نوسیوە داوای دانپیانانی بە مافی نەتەوایەتی گەلی کورددا کردوە و هەروەها داوای ڕێگری کردنی لە سیاسەتی ئینگلیزو عیراق دژ ی گەلی کورد کردوە .
پشتیوانی تەواوی کۆماری مهاباد بوەو هەر بەو بۆنەیەوە پێشەوا قازی موحەمەد نامەی سوپاس گوزاری بۆ نوسیوە .
یەکەم ژن بوو کە ڕێکخراوی تایبەتی بە مافەکانی ژنان لە سلێمانی لە ساڵی ١٩٣٠ دامەزراندوە بە ناوی کۆمەڵەی ژنانی کورد .
حەپسە خان ژنێکی میواندۆستو خێرخۆازبوە و ماڵەکەی هەمیشە لانەی لێقەوماوان بوە.
مێژویەکی پڕ سەروەری بۆ گەلی کورد بەگشتی و بۆ ژنانی سلێمانی بەتایبەتی تۆمار کردوو
لەیادی کۆچی دوای ئەو ژنە ناودارەدا هەزار سڵاو بۆ گیانی پاکی دەنێرین .