ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

نوسینگەیەكی شۆفێریی تایبەت بە ژنان لە گەرمیان دەكرێتەوە

ماوەی چوار مانگە، شەش ژن پێكەوە بەهاوكاری و پشتیوانی یەكتری نوسینگەیەكی شۆفێری ژنانیان لە گەرمیان كردۆتەوە.

خاتوو ژوار خەلیل كە ڕاهێنەری شۆفێریە‌و بەشی نەوتی پەیمانگەی تەواو كردووە، دەربارەی شێوازی كارەكانی نوسینگەكە تایبەت بە تۆڕیی میدیایی تەوار وتی: “دەرچووی پەیمانگە بەشی نەوتم ‌و دانەمەزراو، بۆیە لەگەڵ هاوڕێكانم بیرۆكەی ئەم نوسینگەیەمان دانا”.

وتیشی: “بەشداری خولێكمان كردوو بڕوانامەی راهێنەری شۆفێریمان هەیە”.

باسی لەوەشكرد: “ژنان زۆر خۆشحاڵن بەم نوسینگەیە، چونكە هەموو ڕاهێنەرەكان ژنن، پڕۆژەیەكی باش و سەركەوتووە، هەروەها ژنێكی زۆر ڕوو لە نوسینگەكەمان دەكەن بۆ یەكەمجارە لە گەرمیان نوسینگەیەكی وابكرێتەوە”.

ئا:تریفە

هاوشێوە

ڤیدیۆ