ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

یەكێتی ژنان كۆرێك بۆ خۆپارێزی لە تای خوێن بەربوون رێكدەخات

بەشی تەندروستی یەكێتی ژنانی كوردستان بەهاوكاری خۆپارێزی تەندروستی سلێمانی كۆڕێكی تەندروستی رێكدەخات دەربارەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون.
ئەمرۆ لە هۆڵی كتێبخانەی تەوار بەشی تەندروستی كۆرێكی رێنمایی تەندروستی بۆ (خاتوو شەهلا كامیل) پسپۆری تەندروستی و كۆمەڵ رێكخست دەربارەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون و چۆنێتی خۆپارێزی لەم نەخۆشییە.
بۆ خۆپارێزی لە پەتاكە چەندین رێنمایی خرایە روو لەوانە (پۆشینی جل و بەرگی تایبەتی رەنگ كراوەبێت، بەكارهێنانی دەستكێش و جاوێیلكەی تایبەت، فرۆشتن وكرینی گۆشتی رێگەپێدراو لەلایەن فیتینەرییەوە، دڵنیابوون لە سەلامەتی ئاژەڵەكان، لە ناوبردنی پاشماوەی ئاژەڵەكان).

نەدا حەمە ڕەووف/ سلێمانی

هاوشێوە

ڤیدیۆ