ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

نوسیگەی وەرزشی قوباد تاڵەبانی خەڵاتی كچە پاڵەوانەكانی هەڵبژاردەی عێراق دەكات

دوای سەركەوتنیان لە نێو هەڵبژاردەی عیراق نوسینگەی وەرزشی بەڕێز قوباد تاڵەبانی خەڵاتی تایبەتیان بەخشیە ئەو كچە یاریزانانەی كە لە نێو هەڵبژاردەی عیراق توانیان سەركەوتن بەدەستبهێنن.
دوای ئەوەی توانیان لە پاڵەوانیەتییەكانی خۆرئاوای ئاسیا لە وڵاتی قەتەر و پاڵەوانیەتی عەرەب لە مەغریب و ئۆڵۆمپیادی یارییە وەرزشییەكان لە جەزائیر ئەنجام و سەركەوتن و میدالیا بەدەستبهێن، ئەمرۆ هەریەك لە یاریزانن (دیە نزار، كوردستان بەمۆ، دڵسۆز عوبێد، ئاسیا عزیز، دێرین بەختیار، نەورۆز ئەحمەد) لەلایەن ننوسینگەی وەرزشی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە خەڵات كران. هەروەها سەرۆكی نوسینگەی وەرزشی جێگری سەرۆكی حكومەت بەڵێنی جێبەجێكردنی سەرجەم داواكاریەكانیانی بە كچە وەرزشكارەكان دا سەرەڕای بەڵێنی پاڵپشتی كردنیان لە بواری وەرزشدا. زۆربەی پێكهاتەی هەڵبژاردەی عێراق لەكچانی یاریزانی كوردستان بوون و توانیان ببنە پاڵەوانی عێراق.

هەنی/ تەوار

هاوشێوە

ڤیدیۆ