Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
لقی سلێمانی یەكێتی ژنان سەردانی هێزی پێشمەرگەی ژنان دەكەن – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لقی سلێمانی یەكێتی ژنان سەردانی هێزی پێشمەرگەی ژنان دەكەن

ترێ‌ محەمەد: سلێمانی
بەمەبەستی پیرۆزبای یادی دامەزراندنیان لقی سلێمانی یەكێتی ژنانی كوردستان لە ناو فەرمادەیی هێزی پێشمەرگە سەردانی هێزی ژنانیان كرد. كە 27 ساڵ بەر لە ئێستا بە پشتوانی خوالێخۆشبوو سەرۆك (مام جەلال) دامەزراوە.
ئەمڕۆ بۆ پیرۆزبایی یادی 27 ساڵەی دامەزراندنی هێزی پێشمەرگەی ژنان لقی سلێمانی یەكێتی ژنان بۆ رێزلێنان لە خەبات و تێكۆشانی هێزی ژنان لە ناو بارەگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگە سەردانی ئەو پێشمەرگە ژنانەیان كرد كە 27 ساڵە هاوپشت و هاو خەباتی هێزی پێشمەرگەی كوردستانن ، لەلایەن عەمید ڕێزان ڕەشید فەرەج بەرپرسی هێزەكە و دەستەی دامەزرێنەر و هەموو ئەندامانی پێشمەرگەی ژنانەوە پێشوازییان لێكرا.
هێزی پێشمەرگەی ژنان وەك هێزێكی مۆدرێنی سەربازی لە 11-11- 1996 لەلایەن دەستەیەك لە ژنانی پێشمەرگەو خۆبەخشەوە دامەزرا و تائێستا هاوشانی پیاوانی پێشمەرگەی كوردستان لە خەبات بەردەوامن.

هاوشێوە

ڤیدیۆ