تریفە: سایتی تەوار
بزاڤی رۆشنبیری ئاكرێ یەكەمین دیداری ئەدەبی و كلتوری لە قەزای ئاكرێ رێكخست كە تێیدا چەندین لێكۆڵینەوەی ئەدەبی و كۆڕی شیعر خوێندنەوە رێكخرا.
لە یەكەمین ژوانگەی ئەدەب و فەرهەنگی كوردی ئاكرێدا خاتوو گوڵزار فرج ئەندامی دەستەی نوسەرانی رۆژنامەی ژیانەوە و كادیری راگەیاندنی یەكێتی ژنان وەك شاعیرێكی ژن لەگەڵ خاتوو كەژاڵ ئەحمەد خەڵاتی رێزلێنانیان پێبەخشرا. هەروەها خەڵاتی نوسەری شەهیدی قەڵەم پێشكەش بە یەكێتی نوسەران كرا لە پایی ئەو هەموو دڵسۆزییەی كە شاكر فەتاح لە سەردەمانی زوودا پێشكەش بە ئاكرێی زێدە جوانی كردووە.
لەم بارەیەوە خاتوو گوڵزار فرج دەڵێت” لە بەیەك گەشتنی ڕوناكبیران و ڕۆشنفكردا لە دیدار ئەدەبی لە ئاكرێ لە ژوانگەی ئەدەب و فەرهەنگی كوردی ئاوێتە بووین بە دوونیا جوانەكەی شیعردا و لە ئەتمۆسفێركی شیعریدا بە وشە وپەیڤی كوردی دواین و سوپاس بۆ ئەو رێزلێنانە”.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای