ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

فیلمی سێگۆشە بەشداری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دهۆك دەكات

سەیران محەمەد: تەوار
فیلمی سێگۆشە بەشداری خولی دەیەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك دەكات كە بڕیاروایە لە مانگی 12 ی ئەمساڵ لە شاری دهۆك بەڕێوەبچێت.
ئەمرۆ دووەمین كۆنگرەی رۆژنامەوانی دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك رێكخرا و لەو كۆنگریەدا ناوی ئەو فیلمانە ئاشكرا كرا، كە بەشداری خولی دەیەمی فێستیڤاڵ دەكەن، فیلمی سێگۆشە یەكێكە لە و كورتە فیلمانەی كە بەشداری فێستیڤاڵی كردووە و لە بەشی كورتە فیلمەكاندا كێبڕكێ دەكات بۆ بردنەوەی خەڵاتەكانی فێستیڤاڵ.
فیلمی سێگۆشە نوێترین بەرهەمی سینەمایی یەكێتی ژنانی كوردستانە كە باس لەو توندوتیژیانە دەكات كە رۆژانە لەسەر شەقام و شوێنە گشتیەكاندا روبەروی ژنان دەبنەوە، سێگۆشە سیناریۆ و دەرهێنانی كچە سینەماكار ( ژینۆ هادی )ە و لە ماوەی رابردوودا لە رێگەی كۆمپانیای (رێتاو)وە بەشداری شەش فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی كردووە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ