نیان سلام: خانەقی
یەكێتی ژنانی كوردستان لقی خانەقی بە دروشمی (ژن، ژیانە، با هەموومان دنیا رەنگ كەین) ئەمڕۆ لە شاری خانەقی هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنانیان راگەیاند.
لە دەستپێكی هەڵمەتەكەدا لە بارەگای یەكێتی ژنانی كوردستان كۆرێكیان بۆ خاتوو ( لمیعە محمد قادر ) كارگێری مەڵبەندی ٨ی رێكخستنی خانەقی رێكخست، كە تێیدا باسی لە رۆڵی ژنان كرد لە كایە كۆمەڵایەتی و سیاسی و رۆشنبیریەكاندا، هەروەها باسی لەوەشكرد كە نابێت چیتر ژن بچەوسێنرێتەوە و وەلا خرێت و پێویستە ژنان هەوڵبدەن ببن بە خاوەنی كاری خۆیان بۆ ئەوەی بەهێزبن و پشت بە خۆیان ببەستن. بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوودا چەندین چالاكی بە بۆنەی 25 نۆڤەمبەرەوە ئەنجام بدەن.
