ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

‎ لە هەفتەی چالاكی ئاشتی و كۆمەڵایەتی ماراسۆنێك رێكدەخرێت

میهرەبان: هەڵەبجە
‎لە سێیەم رۆژی هەفتەی چالاكی ئاشتی و كۆمەڵایەتی بە بەشداری ژمارەیەك لە كچان و كورانی شارەكە ئەمڕۆ لە هەڵەبجە ماسۆنێك ئەنجامدرا.
لە چوارچێوەی چالاكیە هاوبەشەكانی ( ڕێكخراوی كەم ئەندامانی هەڵەبجە و زانكۆی هەڵەبجە و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ) لە ژێر دروشمی (ئاشتی، لە بابەتەوە بۆ پێویستی) ماراسۆنێكیان رێكخست و بڕیاریشە تا 30 مانگ چالاكیەكانیان بەردەوام بێت.
سەبارەت بە ئامانجەكانی ئەم پرۆژەیە پرۆفیسۆر مهاباد كامل سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە وتی” ‎ئامانجمان لەم ماراسۆنە ئەوەیە كە پەیوەندیەكانی نێوان زانكۆی هەڵەبجە و زانكۆكانیتر یەك خەینەوە و هەماهەنگیەك دروست بكەین لە پێنا و بەرزكردنەوەی توانای جەستەیی و دەرونی بەشداربوان، ‎ماراسۆنەكە ٦ كم بوو ١٧٦ كەس بەشدار بوون و لە سیروان بۆ بەردەم زانكۆی هەڵەبجە، خۆشبەختانە ژمارەیەكی دیار لە كچان و ژنان بەشداربوون و توانیان لە سەرجەم ئاستەكان سەركەوتووبن”.
لە لایەكیترەوە نیان عزیز سەرپەرشتیاری پرۆژە‌كە لە ڕێكخراوی كەم ئەندامانی هەڵەبجە دەڵێت” ئاشتی، لە بابەتەوە بۆ پێویستی بە یەكێك لە گرنگترین و ئەكادیمیترین چالاكیەكانی پرۆژەی (بنیادنانی ئاشتی، بەهێزكردنی كۆمەڵگەی هەڵەبجە بۆ ئاشتی و یەكگرتوویی كۆمەڵایەتی) دادەنرێت، ‎شاری هەڵەبجە بە پێی یاسا كارپێكراوەكانی هەرێم بە پایتەختی ئاشتی‌ لە هەرێمی كوردستان دادەنرێت و ساڵانە چەندین چالاكی و بۆنەی تایبەت ڕێكدەخات بە مەبەستی چەسپاندنی زیاتری بنەماكانی ئاشتی كۆمەڵایەتی و كاری پێكەوەیی”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ