Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژن لە زانكۆی سلێمانی بەرێوەدەچێت – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژن لە زانكۆی سلێمانی بەرێوەدەچێت

تریفە حسن، شاناو تالیب: سلێمانی
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و خاتوو كافیە سلێمانی سكرتێری یەكێتی ژنانی كوردستان و خاتوو شاناز ئیبراهیم خانمی یەكەمی عێراق و خاتوو تەلار لەتیف ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و وەزیری رۆشنبیری و چەندین لێكۆڵەر و ئەكادیمسیت لە بواری زانستە مرۆڤایەتیەكان و رۆشنبیران و چالاكوانانی بواری ژنان و مافەكانی مرۆڤ، ئەمرۆ لە زانكۆی سلێمانی یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژن بەرێوەچوو.
لە ژێر ناونیشانی ( ژن لە ئاوێنەی كۆمەڵگە و مێژوودا ) یەكەمین كۆنفرانسیی نێودەوڵەتی ژنە كە لە زانكۆیی سلێمانی بەرێوەدەچێت لەلایەن كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ زانكۆی جیهان رێكخراوە و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لە بەرنامەكانی كۆنفراسەكەدا هاتووە تێیدا چەندین توێژینەوەی زانستی لە چەند پانێڵێكدا پێشكەشدەكرێن و دەبێتە یەكەمین كۆنفرانسی تایبەتە بە ژن و كارێكی زانستی هەردوو زانكۆی سلێمانی و جیهان.
لەم بارەیەوە دكتۆر پاڤێ جەمیل راگری كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان و سەرۆكی لیژنەی باڵای كۆنفرانس سەبارەت بە ئەنجامدانی كۆنفرانسەكە رایدەگەیەنێت” كە بۆ یەكەمینجارە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان كۆنفرانسێكی زانستی نێودەوڵەتی بەم ئاستە بەرێوە بچێت، ئەوەش لە سۆنگەی ئەوەوە كە پرسی ژن لە هەرێمی كوردستان هێشتا نەبۆتە پرسی هەمووان و لەم میانەدا هەست بە بۆشایی ئەكادیمی ئەكرێت بۆیە ئەنجامدانی كۆنفرانسەكە هەوڵێكە بە ئاراستەی پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە”.
مەبەست لە كۆنفرانسەكە وەك لە پەیامی كۆنفرانسدا هاتووە بریتییە لە تیشك خستنە سەر رۆڵ و پێگەی ژن لە مێژوو ئێستا و ئایندەی كوردستان، لە سەرجەم بوارەكاندا كە ئەوەش لە چوارچێوەی تەوەرەكانی كۆنفرانسدا رەنگیداوەتەوە و دەرگای لە بەردەم توێژەرانی ناوخۆ و بیانیدا واڵاكردووە كە توێژینەوەكانیان لەو بوارانەدا پێشكەشی كۆنفرانس بكەن، هەروەها كۆنفرانسەكە مەبەستییەتی خوێندنەوە بۆ رۆڵی ژن بكات لە رابردوو ئێستا لە پێناو پەرەپێدانی تواناكانیان بۆ ئایندە و هەروەها دەستنیشانكردنی ئاستەنگ و لەمپەرەكانی بەردەم ژنان لە دەرخستنی تواناكانیان، جگە لەوەش هەوڵێكە بۆ نوسینەوەی مێژووی ژنانی كورد دوور لە هەژموونی ئایدۆلۆژی و كولتوری و سیاسی.
لە كۆنفرانسەكەدا (90) توێژەر لە سەرجەم زانكۆكانی كوردستان و هەریەكە لە وڵاتانی عێراق، ئێران.، لوبنان، فەلەستین، ئوردن. بەریتانیا و ئەڵمانیاوە بە (67) توێژینەوە بەشدارییان كردووە لە بوارەكانی ( مێژوو، شوێنەوار، گەشەپێدانی كۆمەڵگە و خێزان، رۆشنبیری و راگەیاندن، ژینگە و جوگرافیا، شەریعەت و یاسا، ئابوری و كارگێڕی، سیاسەت و تەندروستی) كە بەسەر ١٦ پانێڵی جیاوازدا دابەشكراون و لە ماوەی دوو رۆژی كۆنفرانسدا پێشكەشدەكرێن.
بڕیاروایە كە سبەینێ‌ رۆژی هەینی لە دووەم رۆژی كۆنفرانسەكەدا تەواوی پانێڵەكان بەرێوەبچێت و راسپاردەكانی كۆنفرانس رابگەیەنرێت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ