ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

رێوڕەسمی كۆتایی هاتنی هەڵمەتی نیشتمانی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان راگەیەنرا

ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2023 بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومەت و ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و رێکخراوەکانی ژنان و کونسوڵ و دیپلۆماتکارانی وڵاتانی بیانی، رێوڕەسمی کۆتایی هەڵمەتی نیشتمانی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و کچان و رۆژی راگەیاندنی جاڕنامەی مافی مروڤ بەڕێوەچوو.
لە رێورەسمەکەدا ئەوەیان راگەیاند کە ئەم بۆنەیە وەک سەکۆیەکە بۆ هۆشیاری بە کۆمەڵ بۆ داکۆکیکردن و پابەندبوون بە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و پاراستنی مافی مروڤ و پرسی یەکسانی لە هەرێمی کوردستاندا.
هەروەها دکتۆر خانزادە ئەحمەد وتاری ئەنجومەنی خانمان پێشکەشکرد و پاشان وەزیری ناخۆ وتاری وەزارەتەکەی خوێندەوە، دواتر گاریک هەیرا پێتیان نوێنەری سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتوەکان (UNFPA) وتەیەکی پێشکەش کرد ، هەروەها ئایە سەرچڵ بەرپرسی بەشەکانی گەشەپێدان و پرۆگرام لە ئەنجومەنی خانمان و گەشەپێدان لە وتەیەکیدا باسی لە کاریگەری بڕینی بوجەی هەرێمی کوردستان کرد لەسەر خەڵک و بەتایبەت ژنان.
لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا خاتوو فێنک شەفیق بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە وتەی کۆتایدا باسی لە بەکارخستنی و دەستپێشخەری وەزارەتی ناوخۆ کرد سەبارەت بە ژوری هەراسانکردنی ئاسایشی ئەلکترۆنی.

هاوشێوە

ڤیدیۆ