وتارخوێنی مزگەوتێك بۆ هەتاهەتایە زیندانی دەكرێت
دادگای تاوانەكانی مەنسورە لەپارێزگای دەقەهلیە لەوڵاتی میسر، سزای زیندانی كردنی هەتاهەتایی بۆ پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتێكی شارەكە دەركرد، كە دەستدرێژی كردبووە سەر منداڵێكی كچ.
دوای ئەوەی دان بەتاوانەكەیدا دەنێت كە بەبیانوی خوێندنەوەو لەبەركردنی قورئانی پیرۆز دەستدرێژی كردۆتە سەر كچە خوێندكارێكی تەمەن 11 ساڵ، مەلا سلێمان فاید سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی بۆ دەرچوو.
مانگی ئابی رابردووی ئەمساڵ دایكی ئەو كچە كاتێك هەست بەوە دەكات كچەكەی ئازاری هەیە، لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكاتو بۆی دەردەكەوێت كە پێشنوێژو وتار خوێنی مزگەوتی گەڕەكەكەیان دەستدرێژی كردۆتەسەر كچەكەی، بۆیە دەستبەجێ لای پۆلیس سكاڵای لەسەر تۆمار دەكاتو وتارخوێنەكە دەستگیر دەكرێتو لەكاتی لێكۆڵینەوەدا دان بەتاوانەكەیدا دەنێت، كە بۆ لەبەركردنی قورئان كچەكەی بردۆتە نهۆمی سەرەوەی ماڵەكەی خۆیانو دەستدرێژی سێكسی كردۆتە سەر.
لەئیفادەكەیدا لای پۆلیس ئەو كچە كە ناوی (جەنە)یە دەڵێت: “مەلاكە دوای ئەوەی قورئانی پێ لەبەركردمو فێری خوێندنەوەی كردم، باوەشی پیاكردمو ویستی بەزۆر ماچم بكات، منیش هەڵهاتم لەدەستی”.
دایكی جەنە بەپۆلیسی راگەیاند كە كچەكەی ماوەی سێ ساڵە هاتوچۆی ماڵی ئەو مەلایە دەكات بۆ فێركردنو لەبەركردنی قورئانی پیرۆز، لەو ماوەیەدا دوو جار لەژووری نوستنو لەسەرجێگەكەی خۆی دەستدرێژی كردۆتە سەر كچەكەم.
ئەمڕۆ دواجار دادگا بڕیاریدا بەزیندانی كردنی هەتاهەتایی بۆ ئەو مەلایەو پێبژاردنی 15 هەزار جونیە وەك مافێكی شارستانی بۆ ئەو كچە.
وێنەكە مەلاكەیە لەقەفەزی تاواندا كاتێك گوێی لەسزاكەی دەبێ، دەبورێتەوە
