لە ماوەی هەڵمەتی 16 رۆژی (25)ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، یەكێتی ژنانی كوردستان زنجیرەیەك سیمیناری یاساییو كۆمەڵایەتیو بۆ لقو كۆمیتەكانی خۆی لەشاروشارۆچكەكانی كوردستان رێكدەخات.
لەدەستپێكی ئەو سیمینارانەدا، ئەمڕۆ لەشاری كەركوك سیمینارێكی یاسایی و كۆمەڵایەتی بۆ لقو كۆمیتەكانی كەركوك بەرێوەچوو.
لەسیمینارەكەدا هەر یەك لە پارێزەر خاتوو ژینۆ حەمە تاهیر باسی لە توندوتیژی خێزانی و یاسایی باری كەسێتیو پارێزەر خاتوو پەیام خەلیل باسی لە یاسایی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردنی كرد.
لەكۆتایی سیمینارەكەدا گفتوگۆیەكی چروپر لەنێوان ئامادەبوانو ئەو دوو پارێزەرەدا كرا.
پروشە فەیسەڵ، كەركوك


