ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئەمرۆ لە ھۆڵی تەوار پێنچەیەمین کۆنسێرتی ھاورێیانی ئارامی رۆح ئەنجامدەدرێت

بەرێز ئارەزوو ئیسماعیل سەرۆکی گروپی ھاورێیانی ئارامی رۆح بەم شێوەیە باسی لە کۆنسێرتەکەی ئەمرۆ کرد بۆ تۆری میدیایی تەوار.
ئەمرۆ لە شاری کۆیەوە ھاتووین بۆ سلێمانی بۆ ئەوەی کۆمەڵێک بەرھەمی نوێ و نەبیستراو کە بۆ یەکەم جارە بڵاوئەکرێتەوە لەم کۆنسێرتەدا پێشکەش بکەین،پێمان خۆش بوو ھەندێک بۆنە و بەرامەی ھونەری شاری کۆیە بێنینە شاری سلێمانی،ھەروەھا ئێمە میوانداری کراوین لە لایەن سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان لقی سلێمانی،کە ئەوان پاڵپشت و ھاوکارمان بوون ئەم کۆنسێرتە لە شاری سلێمانی ئەنجام بدەین.


ئەمە پێنچەیەمین کۆنسێرتمانە،کە دوێنێ یەکەم کۆنسێرتمان لە شاری کۆیە بوو ئەمرۆش لە شاری سلێمانی و لە داھاتووشدا لە شارەکانی دیکە ئەنجامی دەدەین.


ھەموو کارەکانی پێشومان خۆبەخش بووە بەڵام ئەوەی ئەمرۆی شاری سلێمانی بەتیکتە وەک ھاوکاریەک بۆ گروپەکەمان،تیکتەکەش لە بەردەم ھۆڵی تەوار پێش دەستپێکردن دەست دەکەوێت.


ئاماژەی بەوەشکرد کۆنسێرتەکە لە شاری سلێمانی تەنھا بۆ ماوەی رۆژە.

پروشە فیصل

هاوشێوە

ڤیدیۆ