ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ڕۆژی ئاڵای كوردستان

پەرلەمانی كوردستان لەسۆنگەی بەرز ڕاگرتن و چاندنی تۆوی خۆشەویستی و ئینتیما بۆ ئاڵا، بەبڕیاری ژمارە ٤٨ لە ٢٠٠٤/٦/١٩ بڕیاریداوە ڕۆژی ١٢/١٧ی هەموو ساڵێك بەڕۆژی ئاڵا دیاری بكات، بۆئەوەی نەوەكان و رۆڵەكانی ئەم گەلە بەرزیی ئاڵاكەیان لەبیرنەكەن و تێبكۆشن لەپێناو بەرز هێشتنەوەی، هۆكاری دانانی ئەم ڕۆژەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە ١٧ی كانوونی یەكەمی ١٩٤٥ ئاڵای كوردستان لەسەر دامودەزگاكانی كۆماری مەهاباد داگیرا.

مانای چوار ڕەنگەكەی ئاڵای كوردستان

سوور: هێمای شۆڕشگێڕی و خوێنی شەهیدانی میللەتی كوردە لە پێناو مافەكانیاندا.

سپی: هێمای ئاشتیی و ئاساییشە كە میللەتی كورد بەردەوام ئاشتیخوازبووە.

سەوز: لە سروشتی كوردستانەوە هاتووە و هێمای ژیانەوەیە.

زەرد: مەبەست لەڕۆژە بیست و یەك تیشكیەكەیە كە هێمای دواڕۆژی میللەتی كوردە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ