- کچە پێشمهرگهیهك به ناوی ریم عابالی کچی دهبێته وهزیری كۆچ و كۆچبهرانی ئهڵمانیا.
ریم عابالیی-رادۆڤان 31 ساڵ، لە حکومەتە نوێیهکەی ئەڵمانیا پۆستی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی پێدرا.
ریم لە مۆسکۆ لەدایکبووە و لە تەمەنی 6 ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی چوونەتە ئەڵمانیا و داوای مافی پەنابەرێتییان کردووە.

- 2- كچە كوردێك بووە یەكەم كورد و پێنجەم گەنجترین پەرلەمانتاری ئایسلاندا
لەنیا ڕوون تەها كەریم، کە لەدایك و باوكێكی كورد لە شارۆچكەی Kópavogur ئایسلەند لە 18ـی كانوونی یەكەمی 1999 لە لەدایكبووە، سێیەم كاندیدی لیستی پارتی ئازادی خوازی چەپەكان بوو بۆ ناوچەی ریكجاڤیك و ئێستا گەنجترین پەرلەمانتاری ئایسلەندایە.
لەنیا بەهۆی ئەوەی ئەندام پەرلەمانی سەروخۆی پێویستی بە جێگرەوە هەبووە، ئەم بۆ شوێنەكەی ئەو دەستنیشان كراوە و ئێستا خاوەن كورسی پەرلەمانییە.

3- روناک عزیز ئەو ژنە کوردەی سەرۆکی ئەلمانیا خەلاتی فیدرالی پێ بەخشی . کە ھەموو سالێک ئەم خەلاتەدەبەخشرێتە ئەو کەسانەی رۆلیکاریگەریان ھەیە لە بواری سیاسی و ئابووری کۆمەلایەتی

4- وەرتێ بەکر حاجی علی کچە فرۆکەوانە کوردی کە توانی سەرنیشنانی فرۆکەیەک رزگار بکات

6- ئەڵناز باجەلانی كچە كوردێكی شاری كامیارانی ئێرانە، نوێنەرایەتی وڵاتەكەی دەكات لە پاڵەوانێتی جیهانی بۆ بەرزكردنەوەی قورسایی.
ئەڵناز تاكە كچی بەشداربووی وڵاتی ئێرانەو لەكێشی (78) كیلۆگرامدا بەشداری ئەو پاڵەوانێتییە دەكات.
ئەم كچە پاڵەوانە پێشتر نوێنەرایەتی وڵاتەكەی لەپاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەكانو ئاسیا كردووە.

7- ھاری تۆبمان ئەو ژنە رەش پێستەی دژی چەوسانەوەی مرۆڤەکان بوو دژی رەگەز پەرستی بوو دژی ئەوتاوانانە بوو کەلەو سەردەمەی ئەمریکادا ئەکرا ئێستا ئیدارەی تازەی ئەمریکا وێنەکەی خستە سەر دراوی ٢٠ دۆلاری

8- تارا توانا، کە کوردە وەک سەرۆکی یەکێتی ژنانی سۆسیالدێموکراتەکان لە ستۆکهۆلم هەڵبژێردرا.
یەک لە کارە گرنگەکانی ئەوەیە کە هەوڵ بدات بڕوای ژنانی بە ڕەگەز بیانی لە سوید بەدەست بهێنێت.
ئاواتەخوازە بتوانێ ڕێگە بۆ ژنانیتر خۆش بکات تاوەکوو چەندەها ژنی کورد بەشداری سیاسەت بکەن.

9- خانمێکی رەش پێست دەبێتە سرۆکی شارەوانی شارێک کە لە سەدا نەوەدی سپی پئستن

10- . کچە کورتە بالا ساندرا بوە وەزیری کشتوکالی نەرویج

11- دوای شانزە سال لە پۆستی راوێژکاری ئەنگێلا مێرگل پۆستەکەی رادەست کرد

12- ماگدە لینا ئەندرسن سەرۆک وەزیرانی سوید ھەلبژێرا و دوای ١٢ کاتژمێر لەدەست بەکار بونی دەستی لە کار کێشایەوە . بە ھۆی ھاتنە دەرەوەی حیزبی سەوز ی ھاوپەیمانی و حیزبی دیموکرات لە حکومەتە نوێیەکە.

13- ئەلینا رۆمانوڤسکی بە بالیۆزی نوێی ئەمەریکا لە عیراق دەست نیشان کرا

14- زارا رەدز فۆرد ئەو ژنەگەنجەی کە بە تەنیا لەجیھاندا دەفرێت . زارا تەمەنی ١٩ سالە بەلجیکی بەریتانی لە مانگی ئابدا لە فرۆکە خانەی cortnic fyflkham لە رۆژئاوای بەلجیکا دەستی بە فرین کرد بە ئامانجی گەشت کردنی ٥١ ھەزار کیلۆمەتر لە ٥ کیشوەرو ٥٢ وولات لە ئەمەریکا گرینلاند روسیا کۆلۆمبیا

15- سارا گیلبیرت یەکێکە لە داھێنەرانی ڤاکسینی کۆرۆنا

16- ئیناس وئیسرامحسین دووخوشک دوو یاریزانی کورد لە یانەی ھەلبژاردەی عیراق وبەشدار لە پالەوانێتی ھەلگرتنی قورسایی وولاتانی عەرەب مەدالیای زێرینیان بەدەست ھێنا


ئامادەکردنی: سەیران محەمەد