Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
ئەمەل سەعید پێش رۆژی ڤالانتاین بەدوای مانای عەشقدا دەگەڕێ‌ – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئەمەل سەعید پێش رۆژی ڤالانتاین بەدوای مانای عەشقدا دەگەڕێ‌

هونەرمەند ئەمەل سەعید كوردە لە نوێترین بەرهەمی گۆرانیدا بە ستایلی فیوژن جاز بەدوای مانای عەشقدا دەگەرێت و بە هەردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی بڵاویدەكاتەوە.

ژنە هونەرمەندی بەئەزمون ئەمەل سەعید كوردە لە ئێستادا سەرقاڵی خۆ ئامادەكردنە بۆ بڵاوكردنەوەی نوێترین بەرهەمی گۆرانی بەناوی (عەشق چیە) لەم بەرهەمەدا هەوڵی داوە بەستایلی جاز كاربكات لەگەڵ ستافێكی ئەكادیمی بیانیدا.

لە پەیوەندیەكی رۆژنامەوانیدا هونەرمەند ئەمەل سەعید زانیاری لەسەر ئەم بەرهەمە نوێیەی بە تۆڕی میدیای تەوار راگەیاندوو ووتی” ئەم بەرهەمە لە دووبەش پێكهاتووە ئاواز و هۆنراوە ئینگلیزیەكەی لەلایەن ئاوازدانەری ئەمریكی (كۆڵ پۆرتەرە)وە دانراوە و هۆنراوە كوردیەكەیشی هێمن بەرزنجیە”.

‎لە بارەی ئەم بەرهەمە نوێیەی و جیاوازی لە كارەكانیتری ئەمەل دەڵێت” ‎مرۆڤ كە دەبێتە خاوەن بڕوانامە پێویستە بڕوانامەكەی تەنها بۆ هەڵواسین لە ژوورەكەیدا نەبێت، بەڵكوو پێویستە سوودی لێببینێت، جا ئەگەر ماددیبێت یاخود مەعنەوی. ‎ڕاستیەكەی منیش ئەم جۆرە ستایل و فۆرمی میوزیكەم لە زانكۆ خوێندووە بە پێویستمزانی ئەم جۆرە هونەرەش بخشێتە ناو هونەری كوردیەوە”.

لە لایەكیترەوە ئەمەل خان باسی لە زمانی گۆرانیەكەی كرد لە نیوان كوردی و ئینگلیزی و كاریگەری زمان لە ناو ئەوجۆرە ستایلەدا و ووتی” ‎لە بەرئەوەی جاز ستایلێكی ئەفریقی_ئەمریكیە، گەر هەر میللەتێكیتر بە میوزیك و ستایلی خۆیەوە كارێكی ئاوا ئامادەبكات دەبێتە فیوژن جاز. بەپێی هەندێك لە باسی هونەری هونەرمەندان و ڕاپۆرتە مەیدانیەكانی خوێندكارانی هونەردا هاتووە كە گۆرانی هەورامی خاوەنی ئەلەمەنتەكانی موزیكی كوردیە و خاڵیە لە كاریگەری موزیكی نەتەوەكانی دراوسێ، ئەتوانین بڵێین مۆركی كوردیە، بەوهیوایەم لە ئایندەدا ئێمەی كوردیش ببینە خاوەن جاز و فیوژنی كوردیمان هەبێت و پێی بوترێت جازی هەورامی”.

خاتوو ئەمەل باسی لە سەختی تۆماركردنی دەنگ و رەنگ كرد بەشێوەی راستەوخۆ لە كاتی وێنەگرتنی كلیپەكەیدا و ووتی” ڕۆژی تۆماركردن تەنها تۆماری دەنگیە و ئەتمۆسفێرێكی پاك و بێ‌ خەوشت پێویستە و ڕۆژی وێنەگرتنیش پێویستی بە فەیسێكی ئارامە چونكە لە كلیپەكەدا دەبێت ڕۆڵ ببینیت، بەڵام من پەستانی هەردوو ئاكشنەكەم لەسەربوو، خۆی دەبوو ڕۆژێك تۆماری دەنگ و ڕۆژێكیتر وێنەگرتن بێت، بەڵام سوپاس بۆ یەزدان و هاوكارەكانم كارەكەیان بەجوانترین شێوە ئەنجامدا، بە تایبەت سۆران سۆرانی دەرهێنەر”.

لە كۆتایی ئەم ئەم پەیوەنیدە رۆژنامەوانیەدا ئەمەل بەگرنگییەوە باسی لە رۆڵی ژنانی كورد كرد لە كایەی هونەردا و بەرێچكەشكێن ناوی هێنا و ووتی” ڕۆلی ژن لە هونەر و میوزیكدا لەوەتەی كورد هەیە ژنەكانیان ڕێچكەشكێنن، گەروا نەبوونایە نمونەی جوانی خانمێكی كورد نابن بۆ نەوەكانی داهاتوو، گەر ژنان جەسارەتی كاری نوێ نەكەن ئەو كات تەنها وەك هەندێك لە پیاوان پێیانوایە ژنان جێگەیان هەر چێشتخانەیە، جا لە نێو كۆمەڵگای كوردی ژنان كاری هونەری بكەن و هاتنە سەر تەختەی شانۆ و شاشەی تیڤیەكان جەسارەتێكی گەورەیە بۆ ژنان و هونەرەكەیان”.

ژنە هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەمەل سەعید كوردە یەكێكە لە هونەرمەندە دیارەكانی شاری سلێمانی ‌و هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمی هونەرە لە پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی سلێمانی و بەكالۆریۆسی هونەرە لە لەندەن. ئەم بەرهەمە هونەرییەشی بریاروایە بەم نزیكانە بڵاوبكرێتەوە.

ئا/ سەیران

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ