دکتۆرە ئۆلگا شارا پۆڤا گەورە
پزیشکى نەخۆشخانەى
، فینۆگرادۆف ،
ئاشکراى کردوە کە چەندین کەس هەیە باشتر وایە لە خواردنى شوتى دوور بکەونەوە چونکە زیانى دەبێت بۆ تەندروستیان ٠
ئەم پزیشکە بابەتێکى تایبەتى لە پێگەى
DOCTOR PETER
بڵاو کردۆتەوە و تێیدا هاتوە کەلە شوتى سوردا چەندین جۆرى ڤیتامین وەک
ڤیتامین ئەى و سى و مەگنسیۆم و کالسیۆم و سۆدیۆم و فسفۆرى تێدایە کە یارمەتى ڕێکخستنى پلەى گەرماى لەش دەدات و ئاوى پێویست بە لەش دەبەخشێت ٠
دکتۆرە ئۆلگا دەڵێت شوتى تەنها تینویەتى ناشکێنێت ،
بەڵکو چارەسەرى برسێتیش دەکات و کاریگەرى ئەرێنى لەسەر دڵ و سورى خوێن دەبێت و ژەهر لە لەش دەکاتە دەرەوە ،
بەڵام لەگەڵ هەمو ئەم سودانەى باشتر وایە چەند کەسێک خۆیان لەم خواردنى ئەم جۆرە میوەیە بە دووربگرن ،
ئەوانەى توشى سکچون و بەردى گورچیلە و ڕەقبونى مولولەکانى خوێنن باشتر وایە بڕێکى کەم شوتى بخۆن یان هەر نەیخۆن ٠
گوڵزار فەرەج

کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای