ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لەمەودا منداڵەكان بەناوی دایك‌و باوكیانەوە تۆمار دەكرێن

دادگای دەستوری ئیتاڵیا، ناوی منداڵان بەناوی باوكیانەوە بە نایاسایی دەزانێت‌و بڕیاردەدات لەمەودوا ئەگەر هاتوو رێككەوتنی پێشوەختە نەبێت، منداڵەكان بەناوی دایك‌و باوكیانەوە تۆمار بكرێت.

رۆژنامەی (لاریبۆبلیكا) بڵاویكردۆتەوە، كە ئەم بڕیارە لەمێژەوە ژنانی ئیتاڵیا چاوەڕیان دەكرد، چونكە “مافێكی مێژووی” دەدات بەژنانی ئیتاڵیا.

لەبڕیارەكەی دادگادا هاتووە: “هەموو ئەو بنەمایانەی كە ناوی منداڵ بەناوی باوكییەوە تۆمار دەكرێت، یاسایی نییە‌و لەمەودوا بنەمای نوێ‌ پەیڕەو دەكرێت”.

بنەما نوێیەكەش بەمشێوەیەیە: “منداڵ ناوی دایك‌و باوكی وەردەگرێت بەو ریزبەندییەی دیاری دەكرێت، ئەمە ئەگەر هاتوو پێشتر دایك‌و باوكەكە رێكنەكەوتبوون لەسەر ئەوەی كە بەناوی كامیانەوە تۆمار بكرێت، ئەگەریش رێككەوتبن، ئەوا دادگا لاری نییە لەسەر ئەو رێككەوتنە‌و تەنها بەناوی یەكێكیانەوە تۆمار دەكرێت”.

ساڵی 2016 دادگای ئیتاڵیا رێگەی دا منداڵەكان بەناوی دایك‌و باوكیانەوە تۆمار بكرێن، بەڵام خێزانەكانی لەو بڕیارەدا سەرپشك كرد.

هاوشێوە

ڤیدیۆ