ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ژنانی ئەفغانستان بەرپەرچی پێشێلكارییەكانی تاڵیبان دەدەنەوە

لەگەڵ بێدەنگی ڕای گشتی جیهان بەرامبەریان، ژنانی ئەفغانستان بەرپەرچی بڕیارە پێشێلكارییەكانی دەسەڵاتی تاڵیبان دەدەنەوە.

لەم دواییەدا حكومەتی تالیبان بە بڕیارێك ڕوپۆش و پەچەی بەسەر ژنانی ئەفغاندا سەپاند و ڕێگریكرد لەوەی ژنان بەبێ ڕوپۆش بێنە دەرەوە كە پێش گەڕانەوەی حوكمی تاڵیبان ژنان توانیبویان هەندێ ماف و ئازادی بە دەستبهێنن و بەشداربن لە كایە سیاسییە كۆمەڵایەتییەكاندا، بەڵام بە گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر حوكم نەك هەر مافەكانیان زەوتكرا، بەڵكو ڕێگریان لێكرا كە ڕوخساریان دەركەوێت‌و ئێیستا ئەو شارە شین دەچێتەوە بەهۆی بەرقعی شینی فەرز كراوە.

خەمی ژنانی ئەفغانی تەنیا بۆ ئەوە نییە كە ڕوخساریان بشارنەوە، بەڵكو ئەو ڕێگریەیە كە ناتوانن بەشداری لەهیچ كایەیەكی ژیاندا بكەن.

لەلایەكی ترەوە بەپێی بڕیارەكە ئەگەر هەژنێك سەرپێچی بكات لەپۆشینی، براو باوك و كەسوكاریان غەرامە دەكرێن، ئەمە لەكاتێكدا كە كۆمەڵی نێودەوڵەتی زۆر بێدەنگە لەو ڕەوشەی ژنان لە ئەفغانستانداو بایەخێكی ئەوتۆی پێ نادرێت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ