ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان سوپاسی بەرێز قوباد تاڵەبانی دەکات

لەڕاگەیاندنێکدا بەڕێوە بەرایەتی دژی توندو تیژی سلێمانی سوپاسی جێگری سەرۆکی حکومەت قوباد تاڵەبانی دەکات بۆ ناردنە دەرەوەی بریندارە کانیان بۆ چارەسەر لە دەرەوەی وڵات
دەقی راگەیاندراوەکە

بە هاوکاری و پشتیوانی جەنابی قوباد تاڵەبانی بریندارەکانی بەڕێوەبەرایەتی ڕەوانەی ووڵاتی یونان کران.
سەعات :5:00 بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە هەردو کارمەندی برینداری بەڕێوەبەرایەتیمان ( ئارام قادر سعید وئاکام هیدایەت عەبدوڵا بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز عەمید سەرکەوت عومەرو ئامادەبونی ڕائید ڕاز فریا ، بەڕێ کران بۆ ووڵاتی یونان.ناوبراوان لە ڕوداوێکی نەخوازراوداو لەکاتی جێبەجێ کردنی ئەرکی فەرمی خۆیاندا لەڕۆژی 4/12/ 2021 کاتێک دەیانەوێت بریاری دادگا جێبەجێ بکەن بۆ دەستگیرکردنی تاوانباریک بەپێی ماددەی 7خێزانی لەئاکامدا لەلایەن چەند تاوانبارێکەوە دەستڕێژی گوللە دەکرێتە سەریان و لەئەنجامدا دەبێتە هۆکاری شەهید بوونی نەقیبی مافپەروەر محەمەد لەتیف وبرینداربونی چوار کارمەند، هەرلەسەرەتای ڕوداوەکە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ڕاستەوخۆ هاوسۆزوو پشتیوان بو پاشانیش لەسەرفەرمانی بەڕێزیان و بەهاوکاری جێبەجێ کردنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارزگای سلێمانی پرۆسەی گەڕان و کێوماڵ کردن بەردەوام بوو تا لەئەنجامدا توانرا دەستگیر بکرێن،پاشانیش جەنابی کاک قوباد بەڵێنیدا کەپشتیوای دەکات و هاوکار دەبێ لە ناردنەدەرەوەی دوان لەبریندارەکانی ڕوداوەکە کە برینەکانیان سەخت بوو وە پێویستیان بوو لەدەرەوەی ووڵات چارەسەر وەرگرن.
بەناوی بڕێوەبەرایەتیمانەوە سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ بەڕێزیان و هەموو ئەوانەی پشتیوانمان بوون ،هەرەوها سوپاسی ئاسایشی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بەشی cip لە کۆمپانیای ئەزمەر ئێرلاین دەکەین بۆ هاوکاری و پێشوازیان وە ئومێد دەکەین هەردوو کارمەند بە تەندروستیەکی باشەوە پاش وەرگرتنی چارەسەر بگەڕێنەوە .

هاوشێوە

ڤیدیۆ