pods
domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init
action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114بە ئامادەبوونی دكتۆر موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و نەقیبی سەندیكای هونەرمەندان و ژمارەیەك لە هونەرمەندان و رۆشنبیران، لە ساڵۆنی هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی، مۆزەخانەی نەتەوەسازان بۆ وێنە و یادگارییەكانی هونەرمەندانی شەهیدوو كۆچكردوو لە بواری شانۆ و سینەما كرایەوە.
مۆزەخانەی نەتەوەسازان دەبێتە یەكەم مۆزەخانە لە كوردستان، كە تایبەتە بێت بە وێنە و كەلوپەل و بەڵگەنامەكانی هونەرمەندانی بواری شانۆ و دراما و سینەما، لەم بارەیەوە دكتۆر موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی راگەیاند:” ئامانج لە كردنەوەی ئەم مۆزەخانەیە بەرزڕاگرتنی یادی ئەو هونەرمەندانەیە كە بە جەستە بەجێیان هێشتووین و بە رۆح لە گەڵمانن، لە ئێستادا مۆزەخانەكە تایبەتە بە شانۆكاران و فیلمسازەكان، بۆیە هۆڵی رۆشنبیریمان هەڵبژارد چونكە زۆرینەی زۆری ئەو هونەرمەندانە لە هۆڵی رۆشنبیری نمایشیان كردووە”.
لە بارەی ناوی نەتەوەسازانەوە، دكتۆر موحسین ووتی:” ناوی مۆزەخانەكە چەمكێكی تازەیە كە هەڵمان بژاردووە، چونكە پێمان وایە كە هونەرمەندان دروستكەر و خالیقی نەتەوەن، چونكە نوسەران و ئەدیبان یادەوەرییەكی هاوبەش لە نێوان لە رۆڵەكانی نیشتمانماندا دروست دەكەن، ئەم یادەوەرییە هاوبەشەش بریتییە لە نەتەوە، هەر ئەم یادەوەرییە هاوبەشەشە كە لە نەوەیەكەوە بۆ نەوەیەكی دیكە دەگوازرێتەوە”.
منم ئەنفال منم
منم ئەنفال
برینێکی بەسوێی
نیشتمانم
ئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ و
وشە
نیشتمانم
لەبێ ئاگایم
دادڕم
ڕوخسارم
وەك زەویەكی كێڵدڕاو
پەڕێشان و
، پێستی جەستەشم
وەك لەخوێی ھەوای ئازاددا سوتابێت
وایە
قژیشم وەك تەونی جاڵجاڵوكە ئاڵۆسكاو
، بەنێو ڕێچكەی خەمی دونیادا دێم و دەچم
لەنێو بێکەسی خۆمدا زۆرجاران
دڵۆپێك فرمێسكی دڵتەنگی
ناودەمم سوێر
دەکات
بزەیەكی خەمباریش
لە گۆشەیەكی لێومدا دەبینڕێ
خۆ دەزانم
خەویش
كە پێویستم پێی دەبێ لێم یاخی دەبێ ،
وەک دونیا
چۆن لێم یاخیە
وەك دەریاوانێكی بێ نیشتمان
وێڵ و
نیگەرانم و
لێوان لێوم
لە كینە بەرامبەر بە دونیا ،
چاو لەڕێم
بۆ
کەس و ئازیزانی
ئاوێزان بەخۆڵم
ئەوان و منیش
ئازارێکی بەسوێین بۆ نیشتمان
!!!!!!
ئازارو
سوێییان
لێناگەڕێ
بێ فرمێسک شەو شەوگارم
تێپەڕن
ئەنفال ئەی پرۆسە
تاقانە
کەمەرشکێنەکەی
کورد
ئازارو سوێیەکی
بەنێو
گەرو و جەرگی
کوردایەتیەوە
گوڵزار فەرەج
کارل ڕۆجەرس (Carl Rogers) (١٩٠٢-١٩٨٧)
دەروونناسێکی مرۆڤدۆستی بوو کە بە تێڕوانینەکانی سەبارەت بە چارەسەری پەیوەندی و تیۆرییەکانی کەسایەتی و هێنانەدی خود ناسراوە.
ڕۆجەرس پێی وابوو کە هەموو مرۆڤێک دەتوانێت بە ئامانج و خواست و ئارەزووەکانی بگات. ئەمەش کاتێک کە قبوڵکردنی خودی زیاتر بێت. ئەمە یەکێک بوو لە گرنگترین بەشدارییەکانی کارل ڕۆجەرس لە دەروونناسیدا.
خود زاراوەیەکی مرۆڤدۆستانەیە بۆ ئەوەی سەرنج بدەم کە من وەک مرۆڤێک بەڕاستی، کێم. خود، کەسایەتی ناوەکی ئێمەیە، دەتوانرێت بە ڕۆح (soul)، یان دەروونی فرۆید (Freud’s psyche ) بیچوێنین. خود لە ژێر کاریگەری ئەو ئەزموونانەدایە کە مرۆڤ لە ژیانیدا هەیبووە و هەیەتی، هەروەها لێکدانەوەکان و تێگەیشتنیان لەو ئەزموونانە.
چەمکی خود بریتیە لە: “کۆمەڵە تێڕوانین و باوەڕەی تاک سەبارەت بە خودی خۆی ،”ڕۆجەرس پێی وابوو بۆ ئەوەی مرۆڤ گەشە بکات:
پێویستی بە ژینگەیەک هەیە کە بەتەواوی خودی خۆی بێت هەروەها
قبوڵکراوبێت بەبێ دانانی مەرج و یاسا و هاوسۆز هەبێت واتە گوێی بۆ بگیرێت و کەسانێک هەبن لێی تێبگەن.
بەبێ ئەم سیفەتانە پەیوەندیەکان و کەسایەتی تاک بە شێوەیەکی وەک پێویست گەشە ناکات، وەک چۆن درەختێک بەبێ تیشکی خۆر و ئاو گەشە ناکات.
ڕێبازی مرۆڤدۆستی دەڵێت خود (self) لە چەمکگەلێک پێکهاتووە کە تایبەتن بە خودی خۆمانەوە. چەمکی خود (self) سێ پێکهاتە لەخۆدەگرێت:
بەهای خود (Self-worth)
ڕۆجەرس پێی وابوو هەستکردن بە بەهای خود : لە سەرەتای منداڵیدا پەرەی سەندووە و لە کارلێکی منداڵ لەگەڵ دایک و باوکدا دروست بووە، هەروەها لەگەڵ گەورەبوونی منداڵ و کارلێککردنی لەگەڵ کەسانی دیکە، کاریگەری لەسەر هەستکردن بە بەهای خودی دەبێت.
وێنەی خود : چۆن خۆت دەبینیت؟ کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر تەندروستی دەروونیمان، وەک ئەوەی کە کەسێک شێوەیەکی سروشتی هەیە بەڵام لە شێوەی ڕازی نییە چونکە کۆمەڵێک پێوەری جیهانی دانراوە بۆ جوانی کە لە ڕاستیدا بوونیان نییە و ئەم کەسەش بەپێی پیوەرەکان جوان نییە، هەربۆیە ئەمە کاریگەری گەورەی لەسەر وێنەی خۆی بۆ خودی خۆی دروست دەکات بە شێوەیەکی خراپ.
وێنەی نمونەیی خود : وێنەی خود بابەتێکی داینامیکییە – واتە هەمیشە لە گۆڕاندایە بە درێژایی ژیان. ئەو وێنە نمونەییەی کە لە منداڵیدا هەیە هەمان وێنە نییە کە لە هەرزەکارێکدا وهەمان وێنەش نییە کە لە کەسێکی پێگەیشتوودا هەیە( تێبینی: مەبەستمان لەو وشەی وێنە تەنها شێوەی جەستە و ڕووکاری دەرەوە نییە، بەڵکو شێوەی جەستە و ڕووخسار، دەستکەوت و ئامانجەکانمان، کەسایەتییمان، ئاستی زانستیمان، ڕێژەی داهاتمان، ڕێژەی باوەڕمان هتد .. واتە هەر شتێک پەیوەندی بە ئێمەوە هەبێت)دوو سەرچاوەی بنچینەیی کاریگەرییان لەسەر چەمکی خود هەیە:
ڕۆجەرس چاودێری دانیشتنەکانی چارەسەرییەکانی دەکرد، شیکاری بۆ گۆڕانکارییەکان دەکرد و هۆکارەکانی پەیوەست بە دەرئەنجامی دانیشتنە چارەسەرییەکانی دەخستە ژێر چاودێرییەوە. یەکەم کەس بوو کە کەیسە چارەسەری دەروونییەکانی تۆمار دەکرد و بڵاویدەکردنەوە.
ڕۆجەرس شۆڕشێکی گەورەی لە ڕەوتی چارەسەرکردندا داهێنا. ئەو بۆچوونێکی ڕیشەیی هەبوو کە پێی وابوو ئاڕاستەی دانیشتنە دەروونییەکان دەبێت چارەخواز ئاڕاستەی بکات نەک چارەسەرکار. وەک خۆی دەڵێت: “چارەخواز دەزانێت چی ئازاریێکی هەیە، بەرەو چ ئاراستەیەک دەڕوات، چ کێشەیەک بەڕاستی گرنگە، بە چ ئەزموونێکدا هاتووە”
لای کارل ڕۆجەرس، کاتێک کەسێک کە بەهای خودی بەرزە، واتە متمانە و هەستی ئەرێنی لەبارەی خودی خۆیەوە هەیە، لە ژیاندا ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری جۆراوجۆر دەبێتەوە. هەندێک جار شکست و ناخۆشیش قبوڵ دەکات و لەگەڵ خەڵکدا بە سنگێکی کراوەوە مامەڵە دەکات.
کەسێک کە بەهای خۆی کەم بێت لەوانەیە خۆی لە ئاڵەنگارییەکانی ژیان بەدوور بگرێت، ناتوانێ قبوڵی بکات کە ژیان لە هەندێک کاتدا دەکرێت زۆر بە ئازار و ناخۆش بێت. جگە لەوەش لەگەڵ کەسانی دیکەدا بەرگریکار و خۆپارێز دەبێت و هەمیشە بیانوو بۆ هەڵەکانی دەهێنێتەوە بە میکانیزمە بەرگرییە جیاوازەکان.
دەکرێت بە تێپەڕبوونی کات، ئەم کەسە هەمیشە بەدوای ئەوەدا بگەڕێت کە کارانێک بکات لەلایەن ئەوانی دیکەوە قبوڵ بکرێت و لەسەر ئەم حاڵەتە مەرجدار بێت، زۆر کاتیش ئەم مەرجداربوونە لە قۆناغی منداڵیدا ڕوودەدات.
تەبایی Congruence)) ڕەنگە خودی وێنە نمونەییەکەی کەسێک کە بۆ خۆی هەیەتی، لەگەڵ ئەو شتانەدا هاوتا نەبێت کە لە ژیانی راستەقینە و ئەزموونەکانی کەسەکەدا ڕوودەدەن. لێرەوە ڕەنگە جیاوازییەک لە نێوان خودی وێنە نمونەییەکە و ئەزموونی ڕاستەقینەی ژیانیدا هەبێت. ئەمەش پێی دەوترێت ناتەبایی (incongruence) لەو شوێنانەی کە خودی وێنە نمونەییەکە و ئەزموونی ڕاستەقینەی ژیانی یەکدەگرن یان زۆر لەیەک دەچن، حاڵەتێکی تەبایی بوونی هەیە کە پێی دەڵێین (congruence). بە دەگمەن، دەتوانین بڵێین هەرگیز، دۆخێکی تەواو یەکگرتوویی بوونی نابێت لە نێوان وێنە خودییەکە و ئەزمونە ڕاستەقینەکەی ژیانی تاک، بۆیە مرۆڤەکان هەمیشە ڕێژەیەک لە ناتەباییان هەیە.
گەشەسەندنی تەباییمان ( مەبەستمان زیادبوونی پەیوەندی نێوان ئەو دوو ئەڵقەیەیە) وابەستەی ڕێز و خۆشەویستیی بێ مەرجە. کارل ڕۆجەرز پێی وابوو بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت خود پەسەندی بەدەستبهێنێت، دەبێت لە حاڵەتێکی تەباییدا بێت.ئێمە دەمانەوێت هەست بکەین، ئەزموون بکەین و بەو شێوەیە ڕەفتار بکەین کە لەگەڵ وێنەی خۆماندا بگونجێت و ڕەنگدانەوەی ئەو وێنەیە بێت کە ئێمە حەز دەکەین چۆن بین، واتە وێنە نمونەییەکەی خۆمان. تا وێنەی خودی خۆمان و وێنە نمونەییەکەی خۆمان لە یەکتر نزیکتربن، زیاتر تەبا دەبین لەگەڵ خۆمان و هەستکردنمان بەها و گرنگی خۆمان بەرزتر دەبێتەوە.
وەک چۆن ئێمە پێمان باشە خۆمان بە شێوەیەک ببینین کە لەگەڵ وێنە نمونەییەکەدا بگونجێت، ڕەنگە چەندین میکانیزمەکانی جۆراوجۆری وەک بەرگری وەک ئینکاری یان سەرکوتکردن بەکاربهێنین بۆ ئەوەی کەمتر هەست بە هەڕەشە بکەین لەلایەن هەندێک لەو شتانەی کە وا دەکەن هەست بە ناتەبایی بکەین لە نێوان دوو وێنەکەدا.
هەندێک کەس کە وێنە نمونەییەکەی لەگەڵ هەست و ئەزموونە ڕاستەقینەکانیدا ناتەبا بێت، دەست دەکات بە بەرگری، چونکە ڕاستییەکان ئازاریان دەدات.
بەدیهێنانی خود(self-actualization)
کارل ڕۆجەرس پێی وابوو مرۆڤەکان یەک پاڵنەری بنەڕەتییان هەیە، ئەویش مەیلی خۆبەدیهێنانە (self-actualize) – واتە هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی توانا شاراوەکانی و بەدەستهێنانی بەرزترین ئاستی مرۆڤبوونی خۆی.
مرۆڤەکان لە حاڵەتێکدا دەتوانن خۆیان قبوڵ بکەن کە ڕێز و خۆشەویستییەکی تەندروستییان بۆخۆیان هەبێت. ئەمەش لەو کاتەدا دەکرێت ڕووبدات کە ڕێز و خۆشەویستی لەلایەن کەسانی دیکەوە بەبێ مەرج پێ درابێت – ئەگەر هەست بکەن کە بەهایان هەیە و ڕێزیان لێدەگیرێت بەبێ مەرج لەلایەن کەسانی دەوروبەریانەوە (بەتایبەت دایک و باوکیان کاتێک منداڵ بوون).
خود قبوڵکردن تەنیا لەو کاتەدا دەبێت کە یەکدەنگی لە نێوان وێنە ڕاستەقینەکەی تاک و وێنە نمونەییەکەی کە دایناوە بۆخۆی نزیکی زۆری هەبێت. ئەگەر بۆشایییەکی گەورە لە نێوان ئەم دوو وێنەیەدا هەبێت، هەستی نەرێنی سەبارەت بە بەها و گرنگی خود سەرهەڵدەدات کە وا دەکات خود قبوڵکردن مەحاڵ بێت.
لێرەوە تێدەگەین کە ژینگە دەستێکی باڵای لەم بابەتەدا هەیە. وەک گوڵێک کە ئەگەر ژینگەکەی لەبار بێت، باش گەشە دەکات. مرۆڤەکانیش گەشە دەکەن و دەگەنە تواناکانی خۆیان ئەگەر ژینگەکەیان لەبار بێت.
بەپێی قسەکانی ڕۆجەرس، مرۆڤەکان تەنیا کاتێک دەبنە دڕندە و وێرانکەر کە چەمکێکی خراپیان سەبارەت بەخۆیان هەبێت یان هۆکاری دەرەکی ببێتە هۆی تێکدان و لەجێدانانی بەها سروشتییەکانی تاک.
کەسایەتییە تەواو کاراکان
ڕۆجەرس پێی وابوو مرۆڤەکان دەتوانن بە ئامانجەکانیان بگەن، چونکە گەر هەوڵبدەن و ڕۆژانە لە گەشە و بەرەوپێشچووندا بن، بە تێپەڕبوونی کات هەست و بیرکردنەوە و باوەڕەکانیان گۆرانکاری بەسەردا دێت. ئەو کەسانەی زۆر هەوڵ دەدەن وێنە نمونەییەکەیان بهێننە دی، پێیان دەوترێت کەسایەتییە تەواو کاراکان. کە لە کۆمەڵگادا ئەمانە خاوەن دەستکەوتی زۆرن.
ڕۆجەرس هەندێک تایبەتمەندی ئەم جۆرە کەسانەی دەستنیشان کرد:
خۆیان بەباشی ڕێکدەخەن و پلان دادەنێن بۆ ئامانجەکانیان و زوو زوو ڕێکی دەخەنەوە و دەیانخەنە ژێر چاودێرییەوە.
بەڵام هەندێک جار ئەم جۆرە کەسانە دەیانەوێت بەتەواوەتی بگەنە ئەو وێنە نمونەییەی خۆیان، ئەمەش بە ڕێژەی تەواوەتی مەحاڵە. هەربۆیە دەکرێت ئەم جۆرە لە کەسایەتییە ببێتە هۆی ئەوەی هەستی گەیشتن بە کەماڵیان بۆ دروست بێت و لەوێشەوە بابەتەکە لە گرفتەکانی وەسواسی و دڵەڕاوکێ دەربچێت.
ژیانی باش پرۆسەیەکە نەک ساتێک. ئەزموونکردنە نەک شوێن
ئەوەی بەدی نەهاتوە
بابەدی بێنین لەداهاتوو،
ژیلەمۆی کپی چەند ساڵەو بیرەوەریەکانی میللەتەکەم و شنەبای ژیانەوە ومانەوەو بەرخۆدان لە ئاسۆی ئازادییدا بەدی دەکرێ،دەریای بیر دەهەژێ و ئینتمای کوردایەتی لە قوڵایی ناخیدا دەنکە مرواری یاقوتی پیڕۆزی بەرگری لە خود دەردەهێنێ و ئەیدا لەملی ڕڕۆژگار و ئێشک بۆ چاوی نیشتمان دەگرێ ،
کۆڕەو ڕوداوی دەگمەنی سەدەیەک
کۆڕەوە ملیۆنییەکەی کوردان ،
ئەو دەمەی کورد ڕوەو
تاریکی سنورەکان و
چارەنوسی نادیار
خۆی کەمەند کێش و پەلکێش کرد ،
ئەو دەمەی کورد بەعسی و فاشیەکانی رەتکردەوەو
کوردستانی لێ ڕاماڵی یەزدان و جیهان
شایەتی ئەو ناداپەروەریە بوو ،،
هەرلە سەردەمی ،
زەعیم صدیق دا و پێشتریش ئەوان لێڕاهاتبون بۆ لەناوبردنی کوردان و
بەجینۆساید کردن
وهەڵابجە و ئەنفال
میللەتی کورد و عێراقیش ،
شایەتحاڵ بون ،
بەجێنۆساید کردنی ،
هەمو گەلی کورد پێکەوە
بریاری دا
کۆرەو بەرپابکات و بوە روداوێکی دەگمەنی سەدە و ئەو روداوەی کورد،
هێندە کاریگەرو کارتێکەر بو
جۆرج بۆش سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمەریکا جەیمس بەیکەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای ڕەوانەی نێو ئەو کارەسات و کڕەوە ملیۆنییە کرد ،
لەدوای بیبنی
تراژیدیاو کۆڵە خەم و نەهامەتی سەرشانی کوردا
خۆی پێنەگیراو
بەگوێی دونیاو هەمو جیهاندا چرپاندی و وتی :
ئەوەی من بینیم بەچاوی خۆم
زۆر لەوە زیاترە کە باوەری پێ بکرێ
ئەمەش بوە
پشتیوانیەکی پۆڵاین
بۆ کوردان و ئاسایشی بۆ کوردانی باشور بەدەست هێنا ، بەڵێ
ئەو سەختی و ئازارانەیە کوردی
دروست کرد
گوڵزار فەرەج
وهرگێڕانی “رهفعهت عومهر”ههولێر”
کهژاڵ شاعیرێکی کورده، لهنێوهندی شیعری عهرهبیدا دهنگدانهوهیهکی بهرچاوی ههیه، ههستێکی ناسک و پڕ له جوانی و خۆشهویستی بهخشیووهته ناخی ئهوانهی که هۆگری شیعرن .
ئهم ژنه که شیعرهکانی دهخوێنیتهوه رامانێک بهرۆکت دهگرێت و سهرنج دهدهیت ههستێکی قووڵ و بێ پهروا خهیاڵهکانت و ئهندێشهت تێکهڵاوی وشهکانی دهکات و دهتگهێنێته ئهو بڕوایهیی. که بڵێت که بهراستی شاعیرێکی داهێنهرهو سهر به رێچکهی قوتابخانهی شیعری ئازادی هاوچهرخه.
کهژاڵی شاعیر هۆنراوهکانی بهشێوازی هونهری و، جوانی و، رهوانبێژی بهرچاو خستۆته روو .لێرهوه ئهوهمان پێدهڵێت که وێنهی شیعرهکانی جۆراوجۆرن و تیشکی زێڕینی ناخ و ئهندێشهی خستۆته روو که نیشانهی قووڵی ئهزموونهکهیهتی که زیاتر شیعری ئازادو پهخشانه شیعریشی نووسیوون .
کهژاڵ :شعرهکانی بهزمانی “دایک” لهدایک بوون که زمانی ئهدهبی کوردیه خۆ ئهگهر ئهم شاعیره پڕ ئهزموونه به زمانی عهرهبیش بینوسیایه داهێنانێکی کهم وێنهی تێدا بهدیدهکرا.
کهژاڵ بهههشتی سهربازی نووسینه هونهری و فهلسهفه زۆرهکانی شیعری دهستێکی باڵای تێدا ههبووه که لهسهر سروشت و، چوار وهرزی ساڵ و، خۆشهویستی و، ههروهها دهربارهی ئاشتی و،نیشتمان و، فهرههنگ و، باران و وهرزهکانی تۆو چاندن و، دروێنه و، بهرههمهێنانی نووسیووه.
کهژاڵی شاعیر لهنووسینهکانیدا توانیویهتی ئاوێنهیهک لهنێوان راستی و خهیاڵدا بگونجێنێ بیانکاته جوانترین هۆنراوه …..بۆیه لهزۆربهی شیعرهکانیدا کهسایهتی مێینهیهکی تر بهرجهستهدهکات بۆئهوهی ههست و ئهندێشهکانی ناخی خۆی تێدا بخاته ڕوو وه ببنه رهنگدانهوهی ئهو ئاستهنگانهی بهرهنگاری ژیان دهبنهوه .
کهژاڵی شاعیری کورد. بهوشهو شێوازه هونهریه تایبهتیهکهی خۆی، بهر لهوهی لهدهرگای ئهقڵهکان بدات. توانیویهتی دهرگای دڵهکان بهشێوازێکی نهرم و نیان بکوتێ .
کهژاڵ ههمیشه وهک ژنێک دووربین بووهو توانیویهتی وهخهم و ژانی هاوڕێ و ئازیزه نزیکهکهشی بخوات که چ کارهساتێکی نهخوازراوی بهسهرهاتووه لهتهمهنی لاویهتیدا.کاتێک ئازارهکانی رۆحی بۆدهگێڕتهوه ..ئه م ژنه شاعیره ئۆقره ناگرێت و بهچهند پهرهگرافێک لهو شیعره ناسکهی که بۆی نووسیووه دهکاته دیاری و پێشکهشی دهکات .بهناوی من دێم بۆلات .
من دێم بۆلات ،تۆ هاوڕێم به
تا به پهلکه گیای ملوانکهی پهنجهکانم
فرمێسکهکانت بسڕم
وهک کانیاوێک گوڵی روومهته ئاڵهکانت
بهشنهی شهماڵی بهیانیان تێر ئاو بکهم
تۆ گوڵێکی باخچهی
پڕی له تریفهی مانگ و
پهلکهزێڕینهی بههار
بۆداهاتوویهکی گهش بڕوانهو
ئاوڕ له ههڵوهرینی گوڵه پهمیهکانی
رابردووه مهدهوه.
بۆئهوهی خونچهی لاولاوی ،،دڵهکهت نه ژاکێێ
گوڵه نێرگزه جوانهکهی بههاری ژین
لهپهنجهرهی دڵمهوه
دهتوانم رۆحی فریشتهیت
بخهمه بهههشتهوه
من دهتوانم، ساباتێک بۆ خهمهکانت دروست بکهم
تا لهرێژنهی باران و
خۆرهتاوی ئهوین بتپارێزێ
تۆ ئهی کیژی وڵاتی بهفروخوێن
کهخوێن دهڕژێ
چاوهکانت پردهبێ له فرمێسکی سوور
که بهفریش دهبارێ
کوڵمهکانت سوراویان تیانامێنێ و
سپی پۆش دهبێ
ئهی گوڵی نێو باخچهی خۆشهویستی
مهرگی ئازیزێک ،کهههمیشه چاوهکانت
دهکات به پهڵه ههورێکی رهش و
دادهبارن بهسهر ڕوخساری ماتهمدا
ئهمه رابردووه ،بیرمهکهوه
ئهمه دهسهڵاتی باوک سالاری بوو ،
تاوانی کرد..
تۆی ڕوح سپی،
لهبهردهم دادگایهکدا مهبهسته
چاوهڕوانی سزادان بی
تۆ بڕوانه بۆئاینده
ئازیزانت ،گۆرانیهکی پڕ لهنهغمهو،
ئاوازت بۆدهچڕن
مناڵهکان خهندهت
لهگهڵ جوانی تۆدا ئاڵ و گۆڕدهکهن
مهپرسه بۆچارهنووسم نادیاره
ئهمه قهدهری ژیانه
ههندێ جاریش دابڕان و ئازاردانه
ههندێ جاریش
گهیشتن به بزهو خهندهو
باوهشی ئهوینی یاره؟
خاتوو گوڵزار فەرەج دوو كتێبی بڵاوكردەوە، بەناوەکانی: (بەلاغەت و جیهان بینی گوڵزار فەرج و باوێزمی باخی میر) چاپكرد، دەربارەی هەردوو كتێبەكەی خاتوو گوڵزار دەڵێت”قەڵەمی ژن قەڵەمەکەم وشەکانم چاوەڕێمن کە رۆحی ژن، لەجیاتی هەموو ژنان بنوسم لەجیاتی ئەوان بیر بکەمەوە، چەپکێ هەتاو بپرژێنم و باخی ئەوینیان ئاوەدان کەم، هەموو ئەم هەست و ڕازانە بەس بوون بۆ سەرهەڵدانی هەگبەی کتێبێکی شیعری نوێم و لەژێر ناوی باوێزەی باخی میر لەدوو توێی ٢٥٧ پەڕاودا تا بتوانم ڕازەکان بۆ ئەوینی ڕۆح و ئەوینی جێمەنزڵگە و نۆستالژیا و بیرەوری بنوسم و لە تازەترین دیوانە شیعریدا بیخەمە بەر دیدەی خوێنەران، هاوکات لە گەڵ دیوانە شیعریەکەشمدا ،، پ.دئیدریس عەبدوللە مامۆستا زانکۆی صەلاحەدین بەشی زمانی کوردی ،لەژێر ناونیشانی بەلاغەت و جیهانبینی لەئاوێنەی شیعرەکانی گوڵزار فەرەج لەدووتوێی ٤١٠ پەڕاودا، توێژینەوەیەکی ڕەخنەیی لەبارەی شیعرەکانمەوە بکات.
ج دوو کتێب بڵاودەکاتەوە
لەو دیو سنوری مەرگەوە
ڕوخساری تێکشکاوت ماچدەکەم
ئازارەکانت دەگرمە خۆم
تۆ لە ڕۆوناکیی ئافرێنڕاو بویت
ئەو ڕۆژەی تاریکیان کردیت
لەتاو ئازاری تەنیاییت
وشک و ژاکاو
تەرمی بێ کفنی ڕۆڵەکانت
بە قەدیفەیەک لە ژەهر و
بۆنێک لە دۆزەخ پێچرانەوە
مەڕاسیمێکی ڕۆح هەژێنت بۆ سازکرا
و بۆچەند سەدەیەک
لەخەرمانی سووتاوی
بیرەوەریەکاندا دەمێنیتەوە
شەهیدەکانت
لەبەرزەفڕترین باڵندەکانی فیردەوسن
لێناگەڕێم ئەو یادە پڕ لە ژانەت بیر بچێتەوە
هەتا ڕۆژێک دێت
ژیان دەبێتە باران و
بەسەر ڕوخسارتا دەبارێ
دەزانم ئاواتی ساتێک ئاشتیت
زیاترە لەجەنگ
ئەزانم لەپێناو ژیاندا
لە خۆێنت دەبووری
ئەزانم ئەی بووکی شارەزوور
ئەزانم
تۆگڕی دۆزەخی سەرشارت
کرد بەنوور
–
گوڵزار فەرەج
خاتو نوخشە نوری ئەندامی یەکیتی ژنانی کوردستان ودانیشتوی نەرویج بەبۆنە ی ٨ی مارت ڕۆژی جیهانی ژنان سیمینارێکی سەبارەت بە مێژوی هەشتی مارت و خەباتی ژنان بۆ بەدەست هێنانی مافەکانیان و تێکۆشانی ژنانی کوردستان و یەکیتی ژنانو کارو پڕۆژەکانی یەکیتی ژنانی کوردستان بۆ کەم کردنەوەی توندوتیژیو دامەزراندنی شێڵتەرو وپێشکەشکردنی خزمەت گوزاری پێوست بۆ ئەو ژنانەی کە توشی توندو تیژی دەبنەوە . شایانی باسە ڕەوەندی کەمپەکانی نەرویج
لەنەتەوەو ڕەگەزی جیاوا پێکهاتوە وەک ئۆکرانی وفەلەستینی وکوردو عەرەبو زۆریتر .
ئەمڕۆ یەکیتی نوسەرانی کورد لقی سلێمانی بۆ یادی ٨ی مارت ڕۆژی جیهانی ژنان کۆڕێکی شیعری ئەنجامدا کەتێیدا هەریەک لە ژنانی شاعیر .گوڵزار فەرەج .شەیدا مەعروف .ڕۆژ هەڵەبجەیی. چنار عەلی. ئاوێزان نوری چەند پارچە شیعرێکی ژنانەی لێوانلێو لەهەستی ژنانەو گوزارشت کردن لەخەمو ئازارەکانی ژنان خوێندەوە.
شایانی باسە هەرلەو کۆڕەدا ناساندن و بڵاوکردنەوە بۆ دو دیوانە شێعری خاتو گوڵزار فەرەج
کراو بە ناوەکانی باوێزەی باخی میر و گوڵزار فەرەج لە ئاوێنەی شیعرەکانیدا .جەماوەرێکی زۆر لە شاعیران ونوسەران ئامادەی کۆڕەکە بون .
خاتوو ڤینۆس فایەق نوسەری ئەم رۆمانە خاوەنی نۆ بەرهەمی كۆمەڵە شیعریە، سێ دیوانی هاوبەش بە زمانی هۆڵەندی لەگەڵ چەندین شاعیری عێراقی، وەرگێڕانی سێ دیوانە شیعر لە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی و بەهەمان شێوە لە كوردییەوە بۆ هۆڵەندی وەرگێڕاوە و خاوەنی سێ كتێبی ڕۆمانە، كە چەندین وردەكاری و چەمكی چاكسازی لە كوردستان ، ڕیفۆرم و باڵی ڕێفۆرم، تا قانەترین كچی خودا، ڕۆمانی نزا ئەستێرە، تازەترین كتێبی چاپكراوی نوسەرە، لە رووئیاو تێروانین و ئەو كارەكتەرانەی لە ڕۆمانەكەدا باسكراوە و ئەزموونی ئەوانی بینیوە.
نوسەر گەشتۆتە ئەو راستیەی كە خۆشەویستی لەو سەردەمی ژێر دەستی ڕژێمەدا وەك ئامێرێكی چەلۆ وابوە و ژێكانی بچرابن كە كچان و كوڕانی ئەو كاتەی لێبێ بەشبون، هەروەك چۆن چۆن لە ئازادیش بێبەشبوون
شیعری ئەم شەو
خۆزگەو خولیان
وەک بارانێکی چاوەڕێن
پەڵەی ڕۆحە و
سلێمانی خڕۆشاوە
چەپک چەپک کچانی شار
شەقامەکان پڕ بۆن دەکەن
تێک ئاڵاون و
بەناوڕۆحما گوزەر ئەکەن
ئەمشەو مەرجی
دیداری من
خۆشەویستی نیشتمانە
سەربازێکم لەهەناودا حەشارداوەو
ئاڵای لەسەر دووندی ئومێد بەدەستەوەیە
بەهەمو تواناو هەستەوەیە
ئەمشەو شادی چلەکێشی
ساڵی نوێیە مێوژوگوێز
گوێژو سجوقی پێیە
وەرەو بایەڵدا شەوێ نەبێ
باساڵێک بێ و ڤێنۆسی عەشقی نیشتمانی پێ بێ و
باهەموو تەمەن هەر یەڵدا بێت
گوڵزار فەرەج
]]>