pods
domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init
action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114لەیلا قاسم لە گوندی بانی میل لەنزیک شاری خانەقی لە ئامێزی بنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەر لە ساڵی ١٩٥٠ لەدایکبووە بەهوی ئەوەی براکانی پێشمەرگەی کوردستان بوون هەمیشە توشی ڕاوەدونان دەبونەوە.
لەیلا قاسم لە زانکۆی بەغدا بەشی کۆمەڵناسی تەواوکردووە و پەیوەندی دەکات بە ڕیزەکانی پارتی دیمکراتی کوردستانەوەو بەردەوام دەبێت لە خەبات لە ڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢ لەگەڵ هەریەکە لە هاوڕێکانی نەریمانی فوئاد مەستی و ئازاد میران و جەواد و حەسەن حەمەڕەشید و چەند هاوڕێیەکی دیەکی حوکمی لەسێدارەدانیان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆ دەرچوو کە جگە لە جەواد ئەوانی دیکە خوێندکاری زانکۆبون.
لەڕۆژی/١٩٧٤/٥/١٢ حوکمەکەیان جێبەجێ کرا و چوونە کاروانی نەمران کە بووە یەکەمجار لە مێژوی عێراقدا ژنێک لەسەر بیروڕای سیاسی لەسێدارە بدرێت و بووە وەرچەرخانێک لە مێژوی خەباتی ژناندا.
هەزار درود لە ڕۆحی پاکی لەیلا قاسم هێمای خەباتی ژنانی کوردستان
]]>12ـی ئایاری هەموو ساڵێك بە ڕۆژی جیهاینی پەرستاران ناسراوە، لەو ڕۆژەدا ڕێز لە پەرستاران دەگیرێت لە بەرانبەر ئەو خزمەتەی پێشكەشی كۆمەڵگەی دەكەن.
ئەمڕۆ لە زانکۆی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی مەراسیمێکی بۆ ئەو یادە رێکخست و چەندین چالاکی جۆراور جۆر ئەنجامدران و خەڵاتی رێزلێنانیش بەخشرایە چەند پەرستارێک و کەسوکاری چەند پەرستارێکیش کە لەکاتی ئەرکدا بەهۆی پیشەکەیانەوە گیانیانلەدەستداوە.
هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروتسی رایگەیاند، وەک پێویست ئاوڕ لە پەرستاران نەدراوەتەوە لەنەخۆشخانەکاندا و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وەک پێویست ماف و شایستە داراییەکانیان بۆ دابین ناکات و دایاننامەزرێنێت.
وتیشی: پەرستاران نەبن ناوەندی تەندروستی بەتەواوەتی پەکی دەکەوێت،
یادی رۆژی جیهانی پەرستاران هاوکاتە لەگەڵ رۆژی لەدایکبوونی خانمە پەرستار فلۆرێنس نایتینجڵ، کە لە بەرواری 12ی ئایاری ساڵی 1820 لەدایکبووە و بە دامەزرێنەر و دۆزەرەوەی پەرستاری مۆدێرن دادەندرێت. هەر بۆیە کونسوڵی گشتی پەرستاران لەساڵی 1974ەوە ساڵانە یادی ئەمڕۆژە دەکاتەوە.
شایانی باسە یەکێک لە پانێڵەکان لەژێر ناونیشانیی سایبەر فێمێنیزم لە لایەن خاتو شیرین تاهیر توێژەرو لێکۆڵەرو سەر نوسەری گۆڤاری تەوارەوە پێشکەشکرا .
ئەمرۆ دووەم رۆژی هەشتەمین کۆنفرانسی پلاتفۆڕمی دابڕان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو تێیدا جەند پانێڵ و دایدارێک پێشکەش کران.
٣٦ساڵ بەسەر ئەنفالی گوندەکانی خاڵاخاڵان و گوندی جەلەمۆرد ناوچەی شوان و ئاغجەلەر تێپەڕی کە لەدوا پڕۆسەی دەستی ڕەشی ئەنفالدا گوندەکانی ئەو ناوچەیە بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتن و بەسەدان هاوڵاتی ئەو گوندانە بێسەرو شوێن کران.
ئەمڕۆ هەینی ١٠-٥-٢٠٢٤، خاتو دیمەن لێپرسراوی لق و ئەندامانی یەکێتی ژنانی کوردستان/ لقی کەرکوک سەردانی گوندەکانی خاڵخاڵان و جەلە مۆرد شێخ بزەینی و ناوچەی شوانیان کردو بەشداریان کرد لەو مەراسیمەی کە لەو یادەدا ساز کرابوو کەسوکاری ئەنفال کراوەکانیان بەسەرکردەوە
لەو شاڵاوەدا ژمارەیەکی زۆری ئەو گوندانە بەرکەوتون ودانیشتوانیان بێسەرو شوێنکراون .
بە ئامادەبوونی دكتۆر موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و نەقیبی سەندیكای هونەرمەندان و ژمارەیەك لە هونەرمەندان و رۆشنبیران، لە ساڵۆنی هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی، مۆزەخانەی نەتەوەسازان بۆ وێنە و یادگارییەكانی هونەرمەندانی شەهیدوو كۆچكردوو لە بواری شانۆ و سینەما كرایەوە.
مۆزەخانەی نەتەوەسازان دەبێتە یەكەم مۆزەخانە لە كوردستان، كە تایبەتە بێت بە وێنە و كەلوپەل و بەڵگەنامەكانی هونەرمەندانی بواری شانۆ و دراما و سینەما، لەم بارەیەوە دكتۆر موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی راگەیاند:” ئامانج لە كردنەوەی ئەم مۆزەخانەیە بەرزڕاگرتنی یادی ئەو هونەرمەندانەیە كە بە جەستە بەجێیان هێشتووین و بە رۆح لە گەڵمانن، لە ئێستادا مۆزەخانەكە تایبەتە بە شانۆكاران و فیلمسازەكان، بۆیە هۆڵی رۆشنبیریمان هەڵبژارد چونكە زۆرینەی زۆری ئەو هونەرمەندانە لە هۆڵی رۆشنبیری نمایشیان كردووە”.
لە بارەی ناوی نەتەوەسازانەوە، دكتۆر موحسین ووتی:” ناوی مۆزەخانەكە چەمكێكی تازەیە كە هەڵمان بژاردووە، چونكە پێمان وایە كە هونەرمەندان دروستكەر و خالیقی نەتەوەن، چونكە نوسەران و ئەدیبان یادەوەرییەكی هاوبەش لە نێوان لە رۆڵەكانی نیشتمانماندا دروست دەكەن، ئەم یادەوەرییە هاوبەشەش بریتییە لە نەتەوە، هەر ئەم یادەوەرییە هاوبەشەشە كە لە نەوەیەكەوە بۆ نەوەیەكی دیكە دەگوازرێتەوە”.
لقی دهۆكی یەكێتی ژنانی كوردستان كتێبی ( ژن بەرڤ هێزبوونێ) بڵاو دەكاتەوە كە تایبەتە بە هۆشیاری دەربارەی سۆشیال میدیا.
لقی دهۆكی یەكێتی ژنانی كوردستان بە مەبەستی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری لای هاوڵاتیان و بە تایبەت ژنان دەربارەی بەكارهێنانی سۆشیال میدیا، لە باخچەی لقی دهۆك بە ئامادەبوونی خاتوو لولاڤ داوود نوسەر و ژمارەیەك لە رۆشنبیرانی شارەكە، كۆڕێكی رۆشنبیری بۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتیبی ( ژن بەرڤ هێزبوونێ) رێكخست.
هەروەها بەشێك لە كادرانی لقی دهۆك لەسەر شەقام و شوێنە گشتیەكاندا بەبێ بەرامبەر كتێبی (ژن بەرڤ هێزبوونێ) نیان بە دیاری بەخشیە هاوڵاتیان بەمەبەستی زیاتری سودمەندبوون لە سەر كێشەكان و رۆشنبیری بە كارهێنانی سۆشیال میدیا.
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی و لە هۆڵی تەوار هەشتەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی پلاتفۆڕمی دابڕان و شەشەمین كۆنفرانسی فیمینیزمی رۆشنگەری بەرێوەچوو.
لە ژێر دروشمی رۆشنگەری بنامەی دیموكراسیەتە و ئاین بۆ تاك و دیموكراسی بۆ هەمووان، ژن گەوهەری دیموكراسییە پرۆگرامەكانی هەشتەمین كۆنفرانسی دابڕان دەستیپێكرد، بە بەرنامەیەكی چڕ و پڕ و بە سەرپەرشتی چەندین كەسایەتی ژن و پیاوی ڕۆشنبیری كورد چەندین پانێڵ تێیدا رێكبخرێت، لە پانتای سیاسەت و ئایدۆلۆژیاكانی سەردەمی مۆدێرندا.
هەر لە نێو كۆنفڕانسەكەدا خاتوو چیمەن جوانڕۆی وەك بەشداربوویەكی كۆنفڕانسەكە و وەك داكۆكیكاری مافی ژنان بۆ سایتی تەوار وتی:” هیوادارم ژنان ئەو جێگە و پێگەیەی كە ئەبێت هەیبێت و پێبدڕێت و ئیتر ژن پێویست بە خۆناساندن نەكات، هەروەك چۆن پێگەی پیاو پێویستی بە خۆناساندن نیە، چونكە ژن بناغەی بوونی ئینسانە”.
كازیوە لە ناحیەی خورماڵ دەردەكەوێت و بە بەهرە و توانا جیاوازەكانی دەبێتە جێگەی سەرنجی خەڵك، كازیوە شاهۆ وەك خۆی دەڵێت” من یاریزانی كاراتیم و ئەندامی تۆڕی گۆرانكاری و كەمپەینی (مەڕۆ چاكی كە)م” ئەو دەرچووی بەشی (ئای تی)یە و پاش ئەوەی زانكۆ تەواو دەكات خولیای بووە كارێك بكات كە لەگەڵ حەز و خولیاكانی خۆی بگونجێت.
خاتوو كازیوە لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ سایتی تەوار وتی:” هەر لە منداڵییەوە خولیایەكی زۆرم بۆ وەرزش هەبوو بە تایبەت وەرزشی كاراتی، چونكە پێم وابوو لە ڕووی جەستەیی و دەرونییەوە سود بە یاریزان دەگەیەنێت، هەروەها ئەم یارییە یاریەكی تەواو زانستی و هونەرییە و لە یاری هونەرە جەنگیەكان جیاوازە و دوای یارییكردن شەكەتی جەستەیت نابێت”.
سەبارەت بە ڕۆڵی كچان لەم یارییەدا كازیوە دەڵێت:” جاران كچان ڕۆڵیان نەبوو لەم یاریەدا، بەڵام ئێستا یانەكان گرنگیەكی زۆر بە یاریزانانی كچ دەدەن و دەتوانن سەركەوتن بە دەست بهێنن”.
هەروەها كازیوە جگە لە كاری وەرزش كردن باسی لەوەكرد كە چەندین كاری تر دەكات لە شارۆچكەی خورماڵ و ووتی:”ئێستا كەمپینەرم لە تۆڕی گۆڕانكاری (مەرۆ چاكی كە) تا وەكوو بتوانین وا لە گەنجەكانمان بكەین بمێننەوە و كار لەسەر پیشەكانی خۆمان بكەین و بتوانین گەنجان چەق بەستوو بكەین و لە وڵاتی خۆماندا خزمەت بكەین نەوەك لە دەرەوە”.
جگە لەو كارانە خاتوو كازیوە بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی بە سپۆنسەری ڤیم فاوندەیشن كافێیەكی لە شارۆچكەی خورماڵ كردووەتەوە و ئەو دەیەوێ پێمان بڵێت لە ڕێگەی كارەكەیەوە داهات بۆ خۆی و خێزانەكەی دابین دەكات.
لەو کۆمەڵگایەدا ژنی تەڵاقدراو زیاتر چانسی شوکردنەوەی هەیە لەکچان و مارەیی زیاتر داوادەکات بەو پێیەی کە پێگەیشتوەو خاوەنی ئەزمونێکی بەهێزە لەژیانی خێزانیدا.
وژنانی ئەو کۆمەڵگایە هەمیشە شانازی بەخۆیانەوە دەکەن کە توانیویانە جیا ببنەوە و سەر لەنوێ ژیانی خۆیان پێکبهێننەوە.بە پێچەوانەوە ئەوپیاوەی کە لە ژنەکەی جیا ئەبێتەوە، زۆر زەحمەت ئەتوانێ جارێکی تر ژن بهێنێتەوە و هەمیشە بەکەسێکی لاواز دادەنرێت کە لە ئاستی بەر پرسیارێتیدا نییە و ناتوانێت خێزان بەڕێوەببات.
]]>یەکێتی ژنانی کوردستان لەگەڵ دوو رێکخراوی دیکە بۆ دیاریکردنی رێژەی تووندوتیژی و چۆنێتی رێگری كردن لە ئەنجامدانی توندووتیژی دژی ژنان لە دهۆک ۆرکشۆپێک ئەنجامدەدات.
رێكخراوی ئاسك بە هەماهەنگی یەكێتی ژنانی كوردستان و رێكخراوی ئافرەتانی كوردستان و یەكگرتوی خوشكان، لە قەزای سێمێڵی سەر بە پارێزگای دهۆک ۆرکشۆپێک لەسەر توندووتیژی دژی ژنان، لەلایەن كادرانی هەرسێ رێكخراوەكەوە پێشكەش کرا.
لە ۆرکشۆپەکەدا راهێنان بە شداربووان کرا لەسەر جۆرەكانی تووندووتیژی و شێوازەكانی رووبەرووبونەوەی توندووتیژی، ئامانجیش لە ئەنجامدانی ۆركشۆپەكە دیاریكردنی رێژەی توندووتیژییە لە سنورەكە و چۆنێتی رێگریكردن لە ئەنجامدانی توندووتیژی دژی ژنان.
]]>ئەمرۆ لە ژێر ناونیشانی (رەنگاڵە) هونەرمەندی نیگاركێش شیرین غەفور چوارەم پیشانگەی تایبەتی بۆ نمایشكردنی بەرهەمە هونەرییەكانی كردەوە.
هونەرمەند شیرین غەفور بۆ ماڵپەڕێ تەوار وتی:”وەك خۆی باسی دەكات ” هەر لە منداڵییەوە بەهرەی هونەری وێنەكێشانی هەبووە و بەرەدوام بووە لە وێنەكێشان و پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی تەواو كردووە و بە شێوەیەكی ئەكادیمی هونەری شێوەكاری خوێندووە”.
سەبارەت کردنەوەی ئەم پێشانگایەکش ئاماژەی بەوەشکرد:”ئەم پیشانگەیەم پێكهاتووە لە ١٨ تابلۆی زەیتی قەبارە جیاواز، تابلۆكانیشم گوزارشت لە سروشت و هەندێكیان تەعبیری خۆم بوون و هەندێكشیان فۆڕمی فۆلكلۆری بوون ، ئەمە چوارەمین پیشانگەی تایبەتی خۆمە كە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردوام دەبین لە نمایش”.
هونەرمەند جگە لەم پیشانگەیە بەشداری زیاتر لە نەوەد پیشانگەی هاوبەش كردووە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و یەكێك بووە لە بەشداربووانی پیشانگەی نێودەوڵەتی عەشتار و خەڵات و ڕێزلێنانی تایبەتی پێدراوە.
ئەگەر بێتو ئەو هەستەت لا دروست ببێ، بەوەی کە توانای بەدیهێنانی خەونەکانت نییە و لە ژیانێکی پڕ لە نەهامەتیدا دەژیت و ئەستەمە بگەیت بە ئامانجەکانت، ئەوا چیرۆکی لیز مورای خانمە دیار و لێهاتووی ئەمریکی بزانە، ئەو هەر لە منداڵییەوە خۆڕسکانە خۆی پەروەردە کرد، بە تەنیا و لە ژێر باری قورسی ژیانێکی کولەمەرگیدا خۆی پێگەیاند.
چیڕۆکی ژنێک کە بە چەندەها وێستگەی خەمناک و پڕ لە ئازاردا تێپەریووە، بەڵام ئەو ژیانەی ڕابردووی ئەمڕۆ سەرچاوی ژیانێکی شەڕەفمەندانە و شانازییە بۆی، لە دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر، مۆمێکی لە ناو ڕێگا دژوارەکانی ژیانیدا داگیرساند و تراژیدییەکانی ژیانی لە خەونێکەوە کرد بە حەقیقەت، کە چۆن لە منداڵێکی بێسەرپەرشت و لانەواز و دەربەدەری سەر شەقامەکانی یەکێک لە شارەکانی وڵاتی ئەمریکا بوو بە کەسێکی سەرکەتوو و کاریگەر و ئیلهام بەخش، کە توانی سەرنجی ملیۆنەها کەس لە جیهاندا بە لای خۆیدا ڕابکێشێت.
(لیز مورای) لەدایکبووی ساڵی (1980)ی شاری برونکس وڵاتی ئەمریکایە، لەناو خێزانێکی هەژار و نابەرپرسدا چاوی بە ژیان هەڵهێناوە، لە دایک و باوکێک کە ئالوودەی ماددە هۆشبەرەکان بوون، هەر لە منداڵییەوە خەم و ئازارەکان هەموو ژیانی لیز داگیردەکات، بەهۆی گرنگی پێنەدانی لە لایەن دایک و باوکی دەبێتە جێگای گاڵتەجاڕی هاوڕێکانی لە قوتابخانە، بەوەی کە پۆشاکی خاوێن ناپۆشێت و بۆنی ناخۆش لە جەستەی دێت و قژی پڕە لە ئەسپێ، زۆر جار لیز و خوشکەکەی هیچ شتێک لە ماڵەکەیاندا شک نابەن کە بیخۆن، جگە لە هەویری ددان شتن و پارچە سەهۆڵ نەبێت تاوەکو هەستی برسێتیان کەم بکاتەوە، هەندێک جار لیز خواردنی لەو پاشماوە خۆراکیانەی سەر زبڵ و خاشاکەکان دەردەهێنا و دەیخوارد.
لیز لە تەمەنی (10) ساڵیدا و بەهۆی ئەو هەلومەرجە سەختەی ژیانیان و تێکچوونی ڕەوشی تەندروستی دایکی کە جگە لەوەی ئالوودەی ماددە هۆشبەرەکانە توشی نەخۆشی ئایدزیش دەبێت، ناچار دەبێت کە وەک پێویست نەڕوات بۆ قوتابخانەکەی و ماوەیەک لە خوێندن داببڕێت، دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەگوازرێتەوە بۆ جێگایەکی تایبەت بەو منداڵانەی کە بێلانەن و پێویستییان بە گرنگی پێدان هەیە، دیسانەوە لەوێش ڕوبەڕوی ئازار و سوکایەتی پێکردن دەبێتەوە لەلایەن ئەو مێرمنداڵانەی کە لەوێ دەژین، ئەمەش وای لێدەکات کە زۆر جار لەو شوێنە ڕابکات و بگەڕێتەوە لای دایکە نەخۆشەکەی کە زۆر خۆشدەویست و هاوکاری دەکرد و هەستی بە بەرپرسیارێتی دەکرد لە بەرامبەری.
لەتەمەنی (16)ساڵیدا، دایکی دەمرێت و بارودۆخی لیز و خوشکەکەی بەرەوە خراپتر دەچێت، لە خانووەکەیان دەردەکرێن، بەهۆی ئەوەی چیتر لە توانای باوکیان نامێنێت کە کرێی خانوەکەیان بۆ پەیدا بکات، باوکی خۆی سەرگەردان دەکات و دیارنامێنێت، خوشکەکەشی هەرچۆنێک بێت دەچێتە لای باپیری، لیز بە تەنها دەمێنێتەوە، بێلانە دەبێت و شەقامەکان دەبن بە پەناگەی، ئەو سواڵی دەکرد و لەسەر شۆستە و لەتەنیشت باڕەکان دەخەوت، هەر کاتێکیش سەرما زۆری بۆ بهێنایە ئەوا دەڕۆیشتە ناو ویستگەی میترۆکان و لەوێ دەنوست.
لیز بۆ ماوە ی دوو ساڵ بەو شێوەیە دەمێنێتەوە، دواجار بڕیار دەدات کە چیتر قبوڵی ئەو ژیانە سەخت و دژوارە نەکات، بەربەستەکان بشکێنێت کەوەک دێوەزمەیەک ژیانی داگیر کردبوو، لەگەڵ ئەوەشدا بێ هیوا نابێت و هەمیشە لە ناخی خۆیدا دەڵێت: (ئەم کاتانەش تێدەپەرێت، سبەی ڕۆژێکی باش دەبێت). هەوڵ دەدات و کاری جۆراو و جۆر دەکات (وەک قاپ شووشتن و پاک کردنەوە لە ڕیستۆرانتەکان)، پارەیەکی کەم کۆدەکاتەوە، بڕیار دەدات بەو پارەیە بچێتەوە بەر خوێندن، گوێ بە قسە و تانەی هاوڕێکانی لە خوێندن نادات، دەخوێنێت و کار دەکات، لە ژێر گڵۆپی سەر شۆستەکان و لە ناوی وێستگەکان ئەرکەکانی قوتابخانەی جێبەجێ دەکات.
لیز نە دایکێکی هەبوو سۆز و خۆشەویستی و ئارامی پێببەخشێت، نە باوکێک خەمی بخوات و خەرجی و پێداویستییەکانی بۆ دابین بکات، نە ماڵێکیش تێیدا بحەوێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە هەموو هاوپۆلەکانی سەرکەوتووتر بوو.
یەکەم سەرکەوتنی لیز لە پێشبڕکێیەکدا دەبێت، کە لەلایەن گۆڤاری نیویۆرک تایمزەوە ڕێکدەخرێت (لەسەر نوسینی وتارێک لە شێوەی ژیاننامە)، لیز ژیانە پڕ لە نەهامەتییەکانی خۆی دەنوسێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە چیرۆکەکەی بە پلەی یەکەم پەسەند بکرێت و بەو هۆیەشەوە هەلی خوێندن کە ساڵانە بڕی (12,000) دۆلار دەبێت و بۆ ماوە ی چوار ساڵ لە زانکۆی هارڤارد پێدەدرێت (کە یەکێکە لە زانکۆ باش و گەورەکانی ئەمریکا)، لەگەڵیدا کارکردن لە گۆڤاری نیویۆرک تایمز و ئەپارتمانێک بۆ ئەوەی تێیدا نیشتەجێبێت.
لیز لێهاتووانە دەتوانێت کە سود لەو هەلە وەربگرێت کە لەو زانکۆیە بۆی ڕەخسابوو، دەچێتە بەشی زانستە دەروونییەکان، سەرکەوتوانە دەتوانێت زانکۆ تەواو بکات و پەرە بە تواناکانی خۆی بدات، دواتر وەک مامۆستا لە زانکۆ وانە دەڵێتەوە، بەردەوام دەبێت تاوەکو بڕوانامەی ماستەر و دکتۆراش بەدەست دەهێنێت.
لیز لە ئێستادا نووسەر و زانای بواری دەرونناسییە و یەکێکە لە بەناوبانگترین وتەبێژەکانی جیهان، لە زۆر لە بۆنەو ئاهەنگەکان خەڵات کراوە، دامەزرێنەری دەزگایەکە بۆ پاڵپشتی و هاوکاریکردنی گەنجان.
لە ساڵی 2011 دا, چیرۆکی سەرکەوتنی لیز لە دووتوێی پەرتوکێکدا بە ناوی Breaking Night بڵاوکرایەوە و لەماوەیەکی کورتدا دەنگدانەوەیەکی یەکجار گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و ژمارەیەکی زۆری لێفرۆشرا.
هەروەها کەسایەتی لیز لە فیلمێکی سینەمایدا بەناوی (Homeless to Harvard) بەرهەم هێنرا، فیلمەکە تیشکی خستۆتە سەر چیرۆکی سەرکەوتنی لیز و وێستگە پڕ لەنەهامەتییەکانی ژیانی، کەچۆن توانی بە خۆڕاگری و ئازایانە تێیانپەڕێنێت و کۆڵی نەدا تاوەکو گەیشت بەو پلەوپایە بەرزەی ئەمرۆ تێیدایە.
لیز بەپراکتیک سەلماندی کەمرۆڤ خاوەنی ئیرادەی گەورە و مەزنە و هیچ شتێک لەبەردەمیدا ئەستەم نییە، بەهەوڵ و تێکۆشان دەتوانێت هەموو بەربەستەکان بشکێنێت و بگاتە بەرزترین ئاست و پلە و پایە و گەورەترین خزمەت بەکۆمەڵگای مرۆڤایەتی بکات.
ئەمڕۆ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی دەستیپێکرد و ماوەی ٧ رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمرۆ سێشەممە ٧-٥-٢٠٢٤، لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی دەستیپێکرد و تاوەکو رۆژی ١٤-٥-٢٠٢٤ تەواو دەبێت و لە هەموو شارەکان یەک جۆر پرسیار بۆ خوێندکاران دانراوە.
لە سلێمانی ٢٨ هەزار و ٩٣٤ خوێندکار لە ٤١٩ هۆڵدا بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن و سێ هەزار و ٧٧١ مامۆستا و بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیار چاودێری پرۆسەکە دەکەن، لە پارێزگای هەولێریش ١٦ هەزار و ٩٠٢ خوێندکار لە ٢٤٧ هۆڵدا تاقیکردنەوەکان ئەنجامدەدەن.
خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانیش رۆژی ٢٦-٥-٢٠٢٧ دەستپێدەکات.
]]>هەریەك لە یارییەكانی گۆڕەپانو مەیدانو تۆپی دەست و تۆپی سەرمێزو یارییە سیانییەكانو مەلەوانی لەخێزانێكی چوار كەسیدا بە پلەی باڵا هەیەو سەرجەمیشیان خزمەتی یانەی سلێمانی و شاری سلێمانیان كردووەو ئەنجامی باشو بەرچاویان بەدەستهێناوە.
ئەم خێزانە وەرزشییە كە دانیشتووی شاری سلێمانین پێكهاتوون لە (مەحمود عەبدولرەحمان یاریزانی دێرینو پاڵەوانی پێشووی تۆپی سەرمێز، خاتوو ناسك باقر یاریزانی دێرینو پاڵەوانی پێشووی گۆڕەپانو مەیدانو تۆپی دەست، رۆژیا مەحمود یاریزانو راهێنەری تۆپی سەرمێزو چاودێری مەلەوانیو پەریا مەحمود مەلەوانی بەتواناو پاڵەوانی یارییە سیانییەكان).
لەدیدارێكدا تەوار دەبێتە میوانی ماڵەكەیانو بەسەریان دەكاتەوە، خاتوو ناسك باقر كە ئێستا مامۆستای زانكۆو خوێندكاری دكتۆراو جێگری سەرۆكی یانەی وەرزشی سلێمانییە لەباسی ژیانی وەرزشی خۆیدا وتی: “هەر لەمناڵییەوە دەستم بە وەرزشكردن كردوە كە چومەتە یانەی وەرزشی سلێمانی بە گۆڕەپان و مەیدان و یاری تۆپی دەست دەستم پێكردوە، هەرلەوكاتەوە وەكو یاریزانی هەڵبژاردەی سلێمانی لە بێچوەشێران بەردەوام بوم”.
وتیشی: “من لەساڵانی هەشتاكانەوە دەستمپێكردوە كە ئەو كاتانە كچ زۆر كەم بوو لەوەرزشدا، چونكە زۆرێك لەخێزانەكان ڕێگەیان نە ئەدا كچەكانیان بێنە بواری وەرزشەوە، بەڵام من خۆشبەخانە خێزانەكەم دایكمو باوكم و خوشك و براكانم پشتگیری زۆر باش بون بۆم، ئێستاش هاوسەرەكەم پشگیریەكی باشی منەو هیچ كەسێكیان ڕێگری منیان نەكردوە”.
ئاماژەی بەوەشدا: “كاتی خۆی ئێمەی كچان هەموو یارییەكانمان ئەنجام ئەدا بەپێی تواناكانمان، من یاری تۆپی دەست، گۆڕەپان و مەیدان، بالە، باسكە، نیشانشكاندنم بۆ یانەی وەرزشی سلێمانی لەئاستی بەرزدا ئەنجام داوە، كە لەنێوان ساڵەكانی (1995 بۆ 1998) لەیاری گۆڕەپانو مەیداندا ژمارەیی پێوانەییم لەراكردنی 100 مەترو 200 مەتری یەك بازدا تۆماركردووە”.
خاتوو ناسك باسی لەوەشكرد كە تا ساڵی 2010 یاریزانی هەڵبژاردەی كچانی تۆپی دەستی عیراق بووەو لەنێوان ساڵەكانی 2004 تا 2008 ئەندامی لقی سلێمانی یەكێتی تۆپی سەرمێزی عیراقو بۆ ماوەی چوار ساڵیش ئەندامی لقی سلێمانی یەكێتی تۆپی دەستی عیراق بووەو لەئێستاشدا سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی یارییە سیانییەكانی عیراقە.
مامۆستا ناسك پێیوایە وەرزش دەبێت كاتێكی تایبەتی بۆ تەرخان بكەیتو حەزو خولیایەكی زۆرت هەبێت بۆی، “ئێستا وایلێهاتوە ئەگەر كاتی تایبەت بۆ وەرزش تەرخان نەكەیت، ناتوانیت بەردەوام بیت”.
مامۆستا ناسك جگە لەوەی یاریزانی دێرین بووەو لەبواری كارگێڕی وەرزشیدا كاری كردووەو مامۆستای زانكۆیە، نوسەریشەو تا ئێستا توانیوییەتی دوو كتێبی وەرزشی بەچاپ بگەیەنێتو دوو كتێبی تریشی لەتەواو بوندایە، لەو بارەیەوە وتی: “دوو كتێبم بەچاپ گەیاندووە، یەكەمیان كە بەزمانی عەرەبییە بەناوی (تنس الطاولە، اختبارات المهارات الهجومیە و الدفاعیە) كە لەوڵاتی ئوردون لەساڵی 2018 چاپكراوەو هەر لەو ساڵەدا لەسەر ئەو كتێبەم لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمو زانكۆی سلێمانی وەكو بەهرەدارێك دەستنیشان كراومو خەڵاتی تایبەتیم پێبەخشرا”.
سەبارەت بەكتێبی دووەمیشی خاتوو ناسك وتی: “كتێبی دووەمم بەزمانی كوردی بوو بەناوی (تۆپی سەرمێز، یاسا نێودەوڵەتیەكانی ITTF) ساڵی 2020 چاپكرا، كە بەڕاستی یەكێك بوو لەو كتێبانەی كە هەوڵێكی زۆرم بۆ یاوە”.
باسی لەوەشكرد كە دوو كتێبی تری لەبەردەستدایەو لەتەواو بوندایە: “كتێبی سێیەمم هەر لە بواری تۆپی سەرمێزدا دەبێتو كتێبەكەی ترم لەسەر یارییە سیانییەكان دەبێتو هەردوكیشیان بەزمانی شیرینی كوردییە”.
مەحمود عەبدولرەحمان كە ناسراوە بە مەحمودی تێنس و لەئێستادا فەرمانبەرە لەبەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی، لەساڵی 1984 ەوە لەیانەی وەرزشی سلێمانی یاری تۆپی سەرمێزی كردووە، مەحمود دەڵێت: “لەسەر دەستی كاك عومەر فێری یاری تۆپی سەرمێز بووم لەیانەی سلێمانی، دواتر كاك هەردە رەئوف بوو بە ڕاهێنەرمانو دوای ئەویش كاك ئاسۆ، كە من تا ساڵی 2004 وەك یاریزان لەیانەی وەرزشی سلێمانی بەردەوامو ماوەی چەند ساڵێكیش راهێنەری تۆپی سەرمێزی تیپی كچانو منداڵانی یانەی وەرزشی سلێمانی بوومو خاوەنی بڕوانامەی راهێنانی ئەم یارییەم، لەئێستاشدا وەك كارگێڕی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی سلێمانی بەردەواممو یانەكەشمان ماوەی 14 ساڵە لەسەر یەك یەكەمی عیراقە لەو یارییەدا”.
مەحمود عەبدولرەحمان وتیشی: “خێزانەكەم زۆر پشتگیریان كردوومو رێگریان لێنەكردووم كە وەرزش بكەم، بەڵام بەراستی وەرزش كاریگەری خراپی لەسەر خوێندنەكەم هەبووە”.
كاك مەحمود سەبارەت بەوەرزشكردنی لەساڵانی سەدەی رابردوودا دەڵێت: “بەربەستمان زۆر هەبووەو ئیمكانیاتمان وەك پێویست نەبوو، زۆر جار بە فیراری (سەربازی هەڵهاتوو) یاریمان كردووە، بۆ نمونە ساڵی 1989 من فیرار بووم لەگەڵ یانەكەمدا چوین بۆ بەغداو بەترسو دڵەراوكێوە یاریمان كردووەو ئەنجامی باشیشمان بەدەستهێناوە”.
مەحمود كە هاوسەری ناسك باقرە، سەبارەت بەیەكتر ناسینیان لەگەڵ خاتوو ناسكدا دەڵێت: “ناسك پێشتر لەبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بوو، دواتر گواسترایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی وەرزشو لاوان كە من فەرمانبەر بووم تیایدا، لەوێ یەكتریمان ناسیو هاوسەرگیریمان كرد، لەئێستادا خێزانێكی وەرزشیمان پێكهێناوەو منداڵەكانمان بەحەزو خولیای خۆیان لەم بوارەدان، بێگومان ئێمەش پشتگیریان دەكەین”.
ڕۆژیا مەحموود كوڕە گەورەی ناسكو مەحمودەو لەتەمەنی پێنج بۆ شەش ساڵییەوە یاری تۆپی سەرمێزی كردووە، رۆژیا دەڵێت: “باوكم هاندەری سەرەكیم بوو بۆ یاریكردنی تۆپی سەرمێز لە یانەی سلێمانی، كە پێنج بۆ شەش ساڵ بەردەوام بووم، بەڵام بەراستی خولیام زیاتر بۆ بواری دادوەری ئەو یارییە بوو، بۆیە هەوڵمداو بومە خاوەنی بڕوانامەی پلە یەكی دادوەری تۆپی سەرمێز، هەروەك خاوەنی بڕوانامەی پلە سێی چاودێری مەلەوانیم”.
رۆژیا وتیشی: “كاتێك لەخوێندنگە هەر پاڵەوانێتییەك دەكرایەوە بەشداریم دەكردو لەنۆی بنەڕەتییەوە چوومە پەیمانگەی وەرزشیو پلەی یەكەمم بەدەستهێناو لەزانكۆی سلێمانی وەرگیرامو ئێستاش بەردەوامم لەخوێندن”.
پەریا مەحمود كچە بچوكی ئەم خێزانەیەو لەئێستادا لەپۆلی هەشتی بنەڕەتییەو یاریزانی یارییە سیانییەكانی یانەی وەرزشی سلێمانییە، پەریا وتی: “لەتەمەنی حەوت ساڵییەوە مەلەوانی دەكەمو باوكو دایكم زۆر هاندەرم بوون، لەساڵی 2018 بەشداری پاڵەوانییەتی یارییە سیانییەكانی عیراقم كردو پلەی پێنجەمم بەدەستهێنا، لەساڵی 2021 یشدا بەشداری هەمان پاڵەوانێتیم كردو پلەی یەكەمم بەدەستهێنا، هەروەك ساڵی 2023 لەوڵاتی میسر پلەی سێیەمم لەپاڵەوانییەتی یارییە سیانییەكان بەدەستهێنا”.
]]>زابریتا فیتمان، پێشتر هاوکاری ڕاهێنەری تۆپی پێی ئەڵمانیا بوو، وەک ڕاهێنەری تۆپی پێی تیپی ئینگلو شتات دەستنیشانکرا.
فیتمان پلەی سێهەمی هەیە لە یارییەکانی تۆپی پێی ئەڵمانیدا بۆ ڕاهێنانی ئەو تیپە لە یارییە دەوریەکانی ئەمساڵدا، بەمەش بووە یەکەم ژنە ڕاهێنەری تۆی پێی پیاو لە مێژوی ئەو وڵاتەدا .
سەرچاوە DWTV
]]>بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی کە پەیمانگای ڕۆبەرت کوخ بۆ نەخۆشییە درمەکان لە ئەڵمانیا ئەنجامیداوە و لەگۆڤاری زانستی پزیشکی زە لانسێت بڵاوکراوەتەوەە دەرکەوتووە کە مرۆڤە دەوڵەمەندەکان لە هەژارەکان تەمەن درێژترن.
تویژینەوەکە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٩ ئەنجامدراوە و ناوەندی تەمەنی مرۆڤی لە کۆمەڵە دەوڵەمەند و هەژارەکاندا ڕەچاوکردووە و بەپێی ئەو توێژینەوەیە لەساڵی ٢٠٠٣ دا جیاوازی ناوەندی تەمەن ١٫١ ساڵ، لەساڵی ٢٠١٩ ئەم ڕێژەیە بەرزبووەتەوە بۆ ٣٫١لە دوای ٢٠١٩ودوای بڵاوبونەوەی پەتای کۆلێرا لەجیهاندا ناوەندی تەمەن بۆژنان بووە بە ٢٫٢و بۆ پیاوانیش بووە بە ٣٫٥ ساڵ.
لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە ڕێژەی ناوەندی تەمەن لە وڵاتە هەژار و کەمدەرامەت و کۆمەڵگە پەراوێز خراوەکاندا زۆر کەمترە واتە زۆرتر بەگەنجی دەمرن، ئەگەرچی ئیستا لەجیهاندا زۆر نەخۆشی بەتایبەتی پەتاکان کۆنترۆڵ کراون و نەخۆشییە بۆماوە و باوەکانی وەک شێرپەنجەو دڵ و هەناوییەکان چارەسەریان ئاسانترە بەهۆی پێشکەوتنی زانستی پزیشکیەوە .
توێژینەوەکە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە زۆرترین هۆکاری مردنی پێشوەختەی مرۆڤەکانی ئەو وڵاتانەی لە گەشەسەندان دەگەڕێتەوە بۆ خراپی باری ئابوری وڵات و کەمی داهاتی ساڵانەو نەبونی هەلی کار و دەست نەگەیشتن بە چارە سەرەکان .
]]>كۆمیتەی كفری یەكێتی ژنانی كوردستان كۆڕێكی تەندروستی بۆ ژنانی سنورەكە رێکخست و و هاوكاری خێزانە هەژارەكانیش دەكات.
ئەمرۆ دووشەممە، لە كۆمیتەی كفری یەكێتی ژنان كوردستان بەشی تەندروستی كۆڕێكی تەندروستیان بۆ خاتوو لەیلا حەمەعەزیز رێكخست كە تێدای ژمارەیەك لە ژنانی سنورەكە ئامادەبوون و باس لە كێشە تەندروستیەكانی ژنان كرا.
هەروەها كۆمیتەی كفری یەكێتی ژنانی كوردستان چەندین سەبەتەی خوراك و پێداویستی جل و بەرگی پێشكەش بە ژمارەك خێزانی هەژار و کەمدەرامەتی سنورەكە كرد.
بە مەبەستی لێكتێگەیشتن و هەماهەنگی لە رووی هونەری و رۆشنبیری و زانستییەوە لقی راپەرینی یەكێتی ژنانی و كوردستان سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕینی کرد و لەبارەی چەند پرسێکەوە گفتوگۆیان کرد .
ئەمرۆ دووشەممە ٦-٤-٢٠٢٤، وەفدێكی لقی راپەرینی یەكێتی ژنانی كوردستان كە پێكهاتبوو لە لێپرسراوی لق و ژمارەیەك لە ئەندامانی لقەكە، سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەرینیان كردوو لەلایەن دكتۆر رێبوار ئەرسەلان راگری زانكۆوە پێشوازییان لێکرا.
لەبەرامبەردا لقی راپەرینی یەكێتی ژنان سوپاس و پێزانیان ئاڕاستەی زانكۆ كرد لە بەرامبەر هاوكاری و ئەنجامدانی و كاری هاوبەشی نێوانیان.هەروەها گفتوگۆیان كرد دەربارەی كاری هاوبەشی هەردوولا لە رووی تەندروستی و رۆشنبیرییەوە و بریار لە چەندین پرۆژەی هاوبەش درا.
لەکۆتاییدا وەفدەكەی یەكێتی ژنان سوپاسی رێكخراوەكەیان ئاڕاستەی دكتۆرە ڕێناس محمد كرد كە وەك پسپۆڕی تەندروستی هاوكاری پرۆژەكانی یەكێتی ژنانی كوردستان دەکات.