pods
domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init
action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114 ڤیستیڤاڵی گیابههاریهكان له خورماڵ بۆماوهی سێ ڕۆژ بهردهوامی دهبێت و ژنێكی زۆریش بهشدار بوون بهكاری دهستی و خواردهمهنی و فرۆشتنی گیا بههاریهكان ئیلهام فهتاح چهندین جۆر گژو گیای هێناوهته ڤیستیڤاڵهكهو وهك باسی لێوه كرد
دهشتی شارهزوورو خاكی كوردستان ههمیشه به. پیت . بهرهكهت بوه له ئیستادا وهرزی بههاره هاوڵاتیان پۆل پۆل ڕوو له دهشت و كێوهكان دهكهن بۆ بهدهست هێنانی بهروبومه گیایهكان هەڵدەستين ودێم كوزهلهو پوینهو قنگرو گۆزروانه، بەشی خۆمان دەکەين و دەيبەينەوە بە تەڕ و تازەیی بۆ نیوهڕۆ یان ئێواره سازو ئامادهی دەکەين،
وەرزی کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان کە بە زێری سهوز ناسراون، دەبێتە هەلی کاری کاتی بۆ ژمارەیەک خهڵك و، بەڵام ئەگەر نەزانن چۆن دەریانبهێنن، مانەوەی ئەو گیا بەنرخانەش دەخەنە مەترسییەوە.
شهونم علی له سلێمانیهوه هاتوهو وهك كریار وتی هاتووم بهروبومی گیایی بهرمهوه تاوهكو بۆ وهرزی زستان ههلی بگرمو ئهیخهمه ساردكهرهوه تامو چێژو سودی تائبهت بهخۆیان ههیه ئهم گیا بههاریانه
خاكی كوردستان له شاخهكانی بهرههمی گهوڵهو بهرهزاو ڕێواس ههیهو له دهشتهكان ونگرو روسكهو گۆزروان و چهندین جۆری تر گیا ههیه ئهمه جگه له بهرههمه ئاویهكان كه سودێكی ئیجگار زۆر ههیه وهكو كوزهلهو پوینه له ێاوه سازگارهكاندا ههن . هاوڵاتیان سهرجهمیان بهكاردین بۆ خواردن . بهبهرههمی بههاری ناسراون
ڤیستیڤاڵهكه بۆماوهی سێ رۆژ بهردهوام دهبێت و گهشتیارێكی زۆر رویان له ڤیستیڤالهكه كردوه بهمهبهستی كرینی گژو گیای بههار
ژنە كاریكاتۆریستێكی خەڵكی ئێران، کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو و پێشتر سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی قەرچەکی شاریڕەی گواسترایەوە.
بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی شەممە ٢٠٢٤/٤/١٣ ئاتنا فرقدانی، كاریكاتۆریست و چالاکوانی مافی منداڵانی دانیشتووی تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستگیر کراوە.
موحەممەد موقیمی، پارێزەری ئاتنا فەرقدانی، لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی، لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێکس)دا نووسیویەتی: “ئاتنا بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی سەبارەت بە دەستگیرکرانی، بڕیاری بارمتەدانانی قبووڵ نەکردووە و لە ئاکامدا بۆ بەندیخانەی شاری ڕەی (قەرچەک) گواستراوەتەوە، هەروەها شوێنەواری لێدان بەسەروچاوییەوە بە ئاشكرا دیارە
، ئاتنا فرقدانی لە ساڵی ڕابردوو، دوای بانگکردن بۆ لقی لێپرسینەوەی خانەی دادی ناوچەی 33ی تاران دەستگیر کرابوو و بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە ڕێبەری ئێران”
سزای 12 ساڵ و نۆ مانگ بەند کردنی بەسەردا سەپێندرابوو، ئەو سزایە لە ئاکامدا لە دادگای پێداچوونەوە بۆ سزای 18 مانگ بەندکردن کەم کرایەوە.
ئایا لە کارەکانیدا زیاتر رەنگەکانی سپی و سەوز و ڕەش بەکار ئەهێنێ و کەمتر کار لەسەر رەنگەکانه تر دەکات.
هەروەها ساڵانە چەندین جار بەشداری پێشانگای كردوە لەناو شاری خانقین وە لەدەرەوەی شاریش لەوانە شاری كەلار
ئایە لە بەشێکی تری دیمانەکەماندا دەڵێت: وێنەكانم زیاتر گوزارشت لە ژنان و كچان دەكات
لە داهاتووش نیازم وایە پەرە بەكارەكەم بدەم و زیاتر كارەكانم گەورە بكەم
فۆتۆ : تریفە حسن
]]>. بۆ پاراستنی سەردانیکەرای گۆڕەکەی تەرمی ماریکۆری لەناو تابوتێکی ڕۆپۆش بەقوڕقوشم نێژراوە ،
ماری کۆری بەهۆی تاقیکردنەوەکانی لەسەر ڕادیۆم و دۆزینەوەی تیشک هەمیشە لەناو تیشکدا دەژیا و بەردوام شوشەی تاقیکردنەوەی ڕادیۆم لە گیرفانە کانیدا بو و بۆیە نەک هەر کتێبو کەلو پەلەکانی بەڵکو جەستەیشی بەڕادیۆم بارگاوی بوبوون و کاریگەریەکانی ئەو تیشکە لەسەر مرۆڤ لە پێش ١٠٠ساڵەوە تائێستاش هەر مەتڕسی ماوە و تا ١٥٠٠ساڵیتریش هەر دەمێنی ،
ماری کۆری کەبەدایکی زانستی فیزیای نوێ دادەنرێ ونەک یەکەم ژن بەڵکو یەکەم مرۆڤە کە براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیاو فیزیابوە .
لە عەرەبیەوە وەریگێرراوە
سەیوان
ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی، دەڵێت: راپۆرتێکی بەریتانی ئاشكرایکردوە، ژنانی میوزیکژەن هەشت هێندە زیاتر لە پیاوان روبەڕوی جیاکاری رەگەزیی دەبنەوە.
بەپێی راپۆرتەکە: یەکێک لە جیاکاریەکان ئەوەیە ژنانی میوزیکژەن موچەیان لە پیاوان کەمترە، بەشێوەیەک: بە تێکڕا داهاتی ژنان بە رێژەی %10 کەمترە لە هاوتا پیاوەکانیان
چیا یاسین
کیژان ئیبراھیم خەیات ساڵی ١٩٨٥ لە سلێمانی لەدایک بووە، کچی ئیبراھیم خەیات ھونەرمەندی گۆرانیبێژ و مەقامبێژی خەڵکی سلێمانی. سەرەتا گۆرانی بۆ زنجیرە درامایەک گوتووە، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩ یەکەمین گۆرانی خۆی بەناوی (بەسە دڵم) بڵاوکردووەتەوە، هەروەھا لە ساڵی ٢٠١٢ یەکەمین ئەلبوومی خۆی بە ناوی (درۆ) بڵاوکردووەتەوە .
فیستیڤاڵەکە لەسەر ئاستی هەریەک لە وڵاتانی عەرەبی (عێراق، سوریا، مەغریب و لوبنان) بو و تێیدا (۱۷) کورتە فیلم رکابەری بردنەوەی خەڵاتیان دەکرد.
⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀
میهرەبان: هەڵەبجە
ئەو ساتەی هەمووان سەرقاڵی خۆ ئامادەكردن بوون بۆ مەراسیمی یادی كیمیاباران كردنی هەڵەبجە، كچێك بە شەوق و هێزەوە ووتی:” من ڕێز لە شەهیدەكانمان دەگرم، بەڵام ئیتر كاتی ئەوەیە گەنجەكانمان بكەونە سەر پێی خۆیان و چاوەرێی كەس نەبن.
خاتوو شەیما حاتەم یەكێكە لە كچەكانی هەڵەبجە و لە ساڵی 2012 خوێندن تەواو دكات و دەرچووی بەشی ( ئاداب كوردی زانكۆی دهۆك)ە ، بەڵام بەهۆی بێكاری و نەبوونی هەلی دامەزراندن لە چەندین ڕێكخراو بە خۆبەخشانە كار دەكات ئەو باسی لەوەكرد كە” لە پاش دەرچوونی لە زانكۆ لە ڕێكخراوەكان كاری دەكرد ، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە ئێستا توانی ئەو ئاواتەی كە هەیبوو بەدی بێنێت و ببێت بە خاوەن كاری خۆی”.
لە پاش ئەوەی شەیما لە ڕێكخراوی تواناسازی ژنان بڕێك هاوكاری وەردەگرێت ، بڕیار دەدات كار بكات وەك خۆی ووتی” حەز و ئارەزویەكم هەبوو بۆ گوڵ فرۆشتن و دانانی دوكانی گوڵا و دیزاینی ناوماڵ و شوێنی ئاهەنگەكان ، پێم خۆش بوو بیكەم بە كارێك بۆ خۆم ، بۆیە كۆتاجار بڕیارمدا دووكانێك بكەمەوە بە ناوی كەزیە شۆپ ، كاری لەسەر بكەم و بتوانم هەلی كاریش بۆ ژنانی تر برەخسێنم ، داوا لە كچان دەكەم بەردەوامبن لە كاركردن و ئەوەی ئاواتیانە و تەمەنای دەكەن هەوڵی بۆ بدەن”.
گروپی کۆتری خەیاڵ بەبەشداری دە ژنی شێوەکار و خۆشنوس ڕۆژهەڵاتی لە شاری سلێمانی کردەوە سومەیە و ئەسرین و سەیران فەهیم خێزانێکی هونەرمەندن لە بەشداربوانی پێشانگاکەن
سومیە بەسایتی تەوار وت : کاری هونەری سیرامیک وەک خویلیایەک بوو بۆ من پێش پێنج ساڵ یەکەم کارم دەستپێکرد لەناو ماڵەکەی خۆما و توانیم لە ساڵی 2020 لە کەرەنتینە بتوانم زۆر ترین کاری هونەریم بەرهەم بهێنم
هەروەها ئەسرین خۆشنوس باس لە کاری تیکەڵ کردی خۆشنوسی و وێنەکێشان دەکات و دەڵێت کاتێ دەستم کرد بەکاری خۆشنوسی خێزانم یەکەم پاڵشتم بون دواتر هاوسەر زیاتر لەخۆم حەزی دەکرد بەردەوام بم و پەرە بەهونەری وێنەکێشانیشم بدەم
سەیران بۆ تەوار: کارەکانم زیاتر سوتان لەسەر تەختەیەو کاری فۆتۆگرافیش دەکەم و ئیشەکانم گوزارشتە لە دەرخستنی توانای ژنان جگە لەکاری خێزانداری و پەروەردە دەتوانێت هونەرمەندبێت وشانبەشانی پیاوان بەهرەو توانای خۆی پیشان بدات