pods
domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init
action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114لەو سەردانەدا رێكخراوەكانی ژنان و كۆمەڵی مەدەنی جەختیان لەوە كردوە كە لە دوای كامپینەكەش هاوكاری شەڵتەرەكان ئەبن بۆ ئەوەی پێكەوە چارەسەری كێشەكان بكەن بە باشترین شێوە.
لەوبارەیەوە عەمید سەركەوت عومەر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتانو خێزانی سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ كامپینەكە راگەیاندو وتی: “لەگەڵتانینو هاوكار دەبین بۆ چارەسەر كردنی كێشەو گرفتەكانی ژنان”.
هاوكات ژیار جەلال بەرێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی بۆ تۆڕی میدیای تەوار وتی: “شەڵتەری ژنان لە ئێستادا یەكێك لەو ماڵانەی سەر بە بەرێوبەرایەتیی چاودێریی كۆمەڵایەتیی سلێمانیە كە ساڵانێكە ژنان لە توندوتیژی و كوشتن و بێ لانەیی دەپارێزێت پێمان وایە كەمپنی هاوشێوەی لەگەڵتاین بۆ بەرەنگاری ژنكوژان پێوستە كەمپینێكی گشتگیر و سەرتاسەری بێت و بێگومان ئێمە هاوكارو پاڵپشتی هەموو هەوڵێكی هاوشێوەین لەلایەن هەر رێكخراوو لایەنو گروپێكەوە رێكبخرێتو خۆشمان بە بەشێكی سەرەكی دەبینن لەم دۆزەدا”.
وتیشی: “ئەوەی شایەنی سوپاسكردنە، رێكخراوەكانی ژنان و چالاكوان و هێزە ئەمنییەكانن كە بەردەوام هاوكاریی شەڵتەرن و لەهەموو روویەكەوە گرنگی تەواوی پێدەدەن، بەتایبەتتر زۆر سوپاسی بەرێز كاك قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت دەكەین كە مانگانە هاوكاریی مادی دەگەیەنێتە ماڵی ژنان و هەمیشە داكۆكیكاری مافەكانی ژنانە”.
پروشە فەیسەڵ