Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/feed-rss2.php on line 8
جیهان – Tawar https://tawar.org یەکێتی ژنانیی کوردستان Tue, 07 May 2024 20:15:17 +0000 ckb hourly 1 https://tawar.org/wp-content/uploads/2021/06/logo.png جیهان – Tawar https://tawar.org 32 32 پێچەوانەی ژنانی جیهان ژنانی مۆریتانیا بەبۆنەی جیابوونەوە ئاهەنگ دەگێڕن https://tawar.org/archives/15255 https://tawar.org/archives/15255#respond Tue, 07 May 2024 20:15:09 +0000 https://tawar.org/?p=15255 ژیانەوە-
لە مۆریتانیا ئەوژنەی لەدادگا تەڵاق لەمێردەکەی وەردەگرێت هاوڕێ و کەسە نزیکاکانی بەسەماو هەلهەلەوە دەجن بەپیریەو ئاهەنگی تایبەتی بۆ دەگێڕن بەبۆنەی ڕزگار بونی لە هاوسەرێک کە نەیتوانیوە بایەخ بە ژیانی خێزانی بدات و پارێزگاری لەماڵ و مناڵ و و ژیانی هاوبەش بکات.

لەو کۆمەڵگایەدا ژنی تەڵاقدراو زیاتر چانسی شوکردنەوەی هەیە لەکچان و مارەیی زیاتر داوادەکات بەو پێیەی کە پێگەیشتوەو خاوەنی ئەزمونێکی بەهێزە لەژیانی خێزانیدا.

وژنانی ئەو کۆمەڵگایە هەمیشە شانازی بەخۆیانەوە دەکەن کە توانیویانە جیا ببنەوە و سەر لەنوێ ژیانی خۆیان پێکبهێننەوە.بە پێچەوانەوە ئەوپیاوەی کە لە ژنەکەی جیا ئەبێتەوە، زۆر زەحمەت ئەتوانێ جارێکی تر ژن بهێنێتەوە و هەمیشە بەکەسێکی لاواز دادەنرێت کە لە ئاستی بەر پرسیارێتیدا نییە و ناتوانێت خێزان بەڕێوەببات.

]]>
https://tawar.org/archives/15255/feed 0
لیز مورای لە کچێکی بێلانە و لانەواز بۆ زانکۆی هارڤارد https://tawar.org/archives/15223 https://tawar.org/archives/15223#respond Tue, 07 May 2024 08:00:58 +0000 https://tawar.org/?p=15223 ژیانەوە- ڕۆزا حەمە ساڵح

ئەگەر بێتو ئەو هەستەت لا دروست ببێ، بەوەی کە توانای بەدیهێنانی خەونەکانت نییە و لە ژیانێکی پڕ لە نەهامەتیدا دەژیت و ئەستەمە بگەیت بە ئامانجەکانت، ئەوا چیرۆکی لیز مورای خانمە دیار و لێهاتووی ئەمریکی بزانە، ئەو هەر لە منداڵییەوە خۆڕسکانە خۆی پەروەردە کرد، بە تەنیا و لە ژێر باری قورسی ژیانێکی کولەمەرگیدا خۆی پێگەیاند.

چیڕۆکی ژنێک کە بە چەندەها وێستگەی خەمناک و پڕ لە ئازاردا تێپەریووە، بەڵام ئەو ژیانەی ڕابردووی ئەمڕۆ سەرچاوی ژیانێکی شەڕەفمەندانە و شانازییە بۆی، لە دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر، مۆمێکی لە ناو ڕێگا دژوارەکانی ژیانیدا داگیرساند و تراژیدییەکانی ژیانی لە خەونێکەوە کرد بە حەقیقەت، کە چۆن لە منداڵێکی بێسەرپەرشت و لانەواز و دەربەدەری سەر شەقامەکانی یەکێک لە شارەکانی وڵاتی ئەمریکا بوو بە کەسێکی سەرکەتوو و کاریگەر و ئیلهام بەخش، کە توانی سەرنجی ملیۆنەها کەس لە جیهاندا بە لای خۆیدا ڕابکێشێت.

(لیز مورای) لەدایکبووی ساڵی (1980)ی شاری برونکس وڵاتی ئەمریکایە، لەناو خێزانێکی هەژار و نابەرپرسدا چاوی بە ژیان هەڵهێناوە، لە دایک و باوکێک کە ئالوودەی ماددە هۆشبەرەکان بوون، هەر لە منداڵییەوە خەم و ئازارەکان هەموو ژیانی لیز داگیردەکات، بەهۆی گرنگی پێنەدانی لە لایەن دایک و باوکی دەبێتە جێگای گاڵتەجاڕی هاوڕێکانی لە قوتابخانە، بەوەی کە پۆشاکی خاوێن ناپۆشێت و بۆنی ناخۆش لە جەستەی دێت و قژی پڕە لە ئەسپێ، زۆر جار لیز و خوشکەکەی هیچ شتێک لە ماڵەکەیاندا شک نابەن کە بیخۆن، جگە لە هەویری ددان شتن و پارچە سەهۆڵ نەبێت تاوەکو هەستی برسێتیان کەم بکاتەوە، هەندێک جار لیز خواردنی لەو پاشماوە خۆراکیانەی سەر زبڵ و خاشاکەکان دەردەهێنا و دەیخوارد.

لیز لە تەمەنی (10) ساڵیدا و بەهۆی ئەو هەلومەرجە سەختەی ژیانیان و تێکچوونی ڕەوشی تەندروستی دایکی کە جگە لەوەی ئالوودەی ماددە هۆشبەرەکانە توشی نەخۆشی ئایدزیش دەبێت، ناچار دەبێت کە وەک پێویست نەڕوات بۆ قوتابخانەکەی و ماوەیەک لە خوێندن داببڕێت، دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەگوازرێتەوە بۆ جێگایەکی تایبەت بەو منداڵانەی کە بێلانەن و پێویستییان بە گرنگی پێدان هەیە، دیسانەوە لەوێش ڕوبەڕوی ئازار و سوکایەتی پێکردن دەبێتەوە لەلایەن ئەو مێرمنداڵانەی کە لەوێ دەژین، ئەمەش وای لێدەکات کە زۆر جار لەو شوێنە ڕابکات و بگەڕێتەوە لای دایکە نەخۆشەکەی کە زۆر خۆشدەویست و هاوکاری دەکرد و هەستی بە بەرپرسیارێتی دەکرد لە بەرامبەری.
لەتەمەنی (16)ساڵیدا، دایکی دەمرێت و بارودۆخی لیز و خوشکەکەی بەرەوە خراپتر دەچێت، لە خانووەکەیان دەردەکرێن، بەهۆی ئەوەی چیتر لە توانای باوکیان نامێنێت کە کرێی خانوەکەیان بۆ پەیدا بکات، باوکی خۆی سەرگەردان دەکات و دیارنامێنێت، خوشکەکەشی هەرچۆنێک بێت دەچێتە لای باپیری، لیز بە تەنها دەمێنێتەوە، بێلانە دەبێت و شەقامەکان دەبن بە پەناگەی، ئەو سواڵی دەکرد و لەسەر شۆستە و لەتەنیشت باڕەکان دەخەوت، هەر کاتێکیش سەرما زۆری بۆ بهێنایە ئەوا دەڕۆیشتە ناو ویستگەی میترۆکان و لەوێ دەنوست.

لیز بۆ ماوە ی دوو ساڵ بەو شێوەیە دەمێنێتەوە، دواجار بڕیار دەدات کە چیتر قبوڵی ئەو ژیانە سەخت و دژوارە نەکات، بەربەستەکان بشکێنێت کەوەک دێوەزمەیەک ژیانی داگیر کردبوو، لەگەڵ ئەوەشدا بێ هیوا نابێت و هەمیشە لە ناخی خۆیدا دەڵێت: (ئەم کاتانەش تێدەپەرێت، سبەی ڕۆژێکی باش دەبێت). هەوڵ دەدات و کاری جۆراو و جۆر دەکات (وەک قاپ شووشتن و پاک کردنەوە لە ڕیستۆرانتەکان)، پارەیەکی کەم کۆدەکاتەوە، بڕیار دەدات بەو پارەیە بچێتەوە بەر خوێندن، گوێ بە قسە و تانەی هاوڕێکانی لە خوێندن نادات، دەخوێنێت و کار دەکات، لە ژێر گڵۆپی سەر شۆستەکان و لە ناوی وێستگەکان ئەرکەکانی قوتابخانەی جێبەجێ دەکات.

لیز نە دایکێکی هەبوو سۆز و خۆشەویستی و ئارامی پێببەخشێت، نە باوکێک خەمی بخوات و خەرجی و پێداویستییەکانی بۆ دابین بکات، نە ماڵێکیش تێیدا بحەوێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە هەموو هاوپۆلەکانی سەرکەوتووتر بوو.

یەکەم سەرکەوتنی لیز لە پێشبڕکێیەکدا دەبێت، کە لەلایەن گۆڤاری نیویۆرک تایمزەوە ڕێکدەخرێت (لەسەر نوسینی وتارێک لە شێوەی ژیاننامە)، لیز ژیانە پڕ لە نەهامەتییەکانی خۆی دەنوسێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە چیرۆکەکەی بە پلەی یەکەم پەسەند بکرێت و بەو هۆیەشەوە هەلی خوێندن کە ساڵانە بڕی (12,000) دۆلار دەبێت و بۆ ماوە ی چوار ساڵ لە زانکۆی هارڤارد پێدەدرێت (کە یەکێکە لە زانکۆ باش و گەورەکانی ئەمریکا)، لەگەڵیدا کارکردن لە گۆڤاری نیویۆرک تایمز و ئەپارتمانێک بۆ ئەوەی تێیدا نیشتەجێبێت.

لیز لێهاتووانە دەتوانێت کە سود لەو هەلە وەربگرێت کە لەو زانکۆیە بۆی ڕەخسابوو، دەچێتە بەشی زانستە دەروونییەکان، سەرکەوتوانە دەتوانێت زانکۆ تەواو بکات و پەرە بە تواناکانی خۆی بدات، دواتر وەک مامۆستا لە زانکۆ وانە دەڵێتەوە، بەردەوام دەبێت تاوەکو بڕوانامەی ماستەر و دکتۆراش بەدەست دەهێنێت.
لیز لە ئێستادا نووسەر و زانای بواری دەرونناسییە و یەکێکە لە بەناوبانگترین وتەبێژەکانی جیهان، لە زۆر لە بۆنەو ئاهەنگەکان خەڵات کراوە، دامەزرێنەری دەزگایەکە بۆ پاڵپشتی و هاوکاریکردنی گەنجان.

لە ساڵی 2011 دا, چیرۆکی سەرکەوتنی لیز لە دووتوێی پەرتوکێکدا بە ناوی Breaking Night بڵاوکرایەوە و لەماوەیەکی کورتدا دەنگدانەوەیەکی یەکجار گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و ژمارەیەکی زۆری لێفرۆشرا.

هەروەها کەسایەتی لیز لە فیلمێکی سینەمایدا بەناوی‏ (Homeless to Harvard) بەرهەم هێنرا، فیلمەکە تیشکی خستۆتە سەر چیرۆکی سەرکەوتنی لیز و وێستگە پڕ لەنەهامەتییەکانی ژیانی، کەچۆن توانی بە خۆڕاگری و ئازایانە تێیانپەڕێنێت و کۆڵی نەدا تاوەکو گەیشت بەو پلەوپایە بەرزەی ئەمرۆ تێیدایە.
لیز بەپراکتیک سەلماندی کەمرۆڤ خاوەنی ئیرادەی گەورە و مەزنە و هیچ شتێک لەبەردەمیدا ئەستەم نییە، بەهەوڵ و تێکۆشان دەتوانێت هەموو بەربەستەکان بشکێنێت و بگاتە بەرزترین ئاست و پلە و پایە و گەورەترین خزمەت بەکۆمەڵگای مرۆڤایەتی بکات.

]]>
https://tawar.org/archives/15223/feed 0
زابریتا فیتمان دەبێتە یەکەم ژنە ڕاهێنەری تۆپی پێی پیاوان لە مێژوودا https://tawar.org/archives/15205 https://tawar.org/archives/15205#respond Mon, 06 May 2024 16:57:50 +0000 https://tawar.org/?p=15205 ژیانەوە:
بۆیەکەم جار لەمێژوی تۆپی پێی ئەڵمانیدا ژنێک دەبێتە ڕاهێنەری تۆپی پێیی پیاوان.

زابریتا فیتمان، پێشتر هاوکاری ڕاهێنەری تۆپی پێی ئەڵمانیا بوو، وەک ڕاهێنەری تۆپی پێی تیپی ئینگلو شتات دەستنیشانکرا.

فیتمان پلەی سێهەمی هەیە لە یارییەکانی تۆپی پێی ئەڵمانیدا بۆ ڕاهێنانی ئەو تیپە لە یارییە دەوریەکانی ئەمساڵدا، بەمەش بووە یەکەم ژنە ڕاهێنەری تۆی پێی پیاو لە مێژوی ئەو وڵاتەدا .

سەرچاوە DWTV

]]>
https://tawar.org/archives/15205/feed 0
دەوڵەمەندەکان لەهەژارەکان تەمەن درێژترن https://tawar.org/archives/15200 https://tawar.org/archives/15200#respond Mon, 06 May 2024 16:50:26 +0000 https://tawar.org/?p=15200 ژیانەوە-

بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی کە پەیمانگای ڕۆبەرت کوخ بۆ نەخۆشییە درمەکان لە ئەڵمانیا ئەنجامیداوە و لەگۆڤاری زانستی پزیشکی زە لانسێت بڵاوکراوەتەوەە دەرکەوتووە کە مرۆڤە دەوڵەمەندەکان لە هەژارەکان تەمەن درێژترن.

تویژینەوەکە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٩ ئەنجامدراوە و ناوەندی تەمەنی مرۆڤی لە کۆمەڵە دەوڵەمەند و هەژارەکاندا ڕەچاوکردووە و بەپێی ئەو توێژینەوەیە لەساڵی ٢٠٠٣ دا جیاوازی ناوەندی تەمەن ١٫١ ساڵ، لەساڵی ٢٠١٩ ئەم ڕێژەیە بەرزبووەتەوە بۆ ٣٫١لە دوای ٢٠١٩ودوای بڵاوبونەوەی پەتای کۆلێرا لەجیهاندا ناوەندی تەمەن بۆژنان بووە بە ٢٫٢و بۆ پیاوانیش بووە بە ٣٫٥ ساڵ.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە ڕێژەی ناوەندی تەمەن لە وڵاتە هەژار و کەمدەرامەت و کۆمەڵگە پەراوێز خراوەکاندا زۆر کەمترە واتە زۆرتر بەگەنجی دەمرن، ئەگەرچی ئیستا لەجیهاندا زۆر نەخۆشی بەتایبەتی پەتاکان کۆنترۆڵ کراون و نەخۆشییە بۆماوە و باوەکانی وەک شێرپەنجەو دڵ و هەناوییەکان چارەسەریان ئاسانترە بەهۆی پێشکەوتنی زانستی پزیشکیەوە .

توێژینەوەکە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە زۆرترین هۆکاری مردنی پێشوەختەی مرۆڤەکانی ئەو وڵاتانەی لە گەشەسەندان دەگەڕێتەوە بۆ خراپی باری ئابوری وڵات و کەمی داهاتی ساڵانەو نەبونی هەلی کار و دەست نەگەیشتن بە چارە سەرەکان .

]]>
https://tawar.org/archives/15200/feed 0
بۆسێیەم ساڵ لەسەر یەک کەس وکاری ئەنفالکراوەکانی گەرمیان، بۆیادکردنەوەی تاوانی ئەنفال ، دەچنە خوارووی عێراق و لەنزیک گرتوخانەی نوگرە سەلمان یادی ئازیزانیان دەکەنەوە. https://tawar.org/archives/15037 https://tawar.org/archives/15037#respond Thu, 18 Apr 2024 21:44:42 +0000 https://tawar.org/?p=15037

ژمارەیەک لەکەس وکاری ئەنفالکراوەکانی گەرمیان لەشارۆچکەکانی کەلاروکفری و خورماتوو و چەمچەماڵ بەشێک لەچالاکوانانی ئەنفال و نوسەرانی بواری جینۆساید و بەڕیوەبەرایەتی شەهیدان وئەنفالکراوەکانی گەرمیان
لەماوەی دوو ڕۆژدا بە چەند چالاکیەک یادی ئەنفالیان کردەوە
ڕۆژی سێ شەممە بەرواری
16/4/2023
لەناو هۆڵی پەرلەمانی عێراق پێشانگایەکی تایبەت بەوێنەی ئەنفالکراوان کرایەوە

هەر هەمان ڕۆژ چالاکی تریان لەساحەی تەحریر ئەنجامدا

ڕۆژی دووەم بەرواری 17/4/2024
چوونەتە پارێزگای سەماوە لەخوارووی عێراق.
کەس وکاری ئەنفالکراوەکان ، یادی ساڵیادی 36 تاوانی ئەنفال بەمەراسیمێکی شکۆدار دەکەنەوە و لەسەر گۆڕی ئازیزانیان لە نزیک گرتووخانەی نوگرە سەلمان، یادی ئەو تاوانەیان کردەوە

هاوژین شکور /گەرمیان

]]>
https://tawar.org/archives/15037/feed 0
تەرمی کچێک بەکوژراوی لە ماڵێکدا دۆزرایەوە . https://tawar.org/archives/15021 https://tawar.org/archives/15021#respond Wed, 17 Apr 2024 11:12:06 +0000 https://tawar.org/?p=15021

تەرمی ئەو کچەی پلش پێنج مانگ لەلایەن دو کوڕەوە خرایە خوارەوەلە تەلارێکی نیشتە جێبون
ئەمڕۆ بەکوژراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
ئەو کوڕانەی کە کچەکەیان لە شوقەکەی هەڵدابویەخوارەوە دو کوڕی تیکتۆکچیبون و بە سوڵحی عەشایەری پێش ماوەیەک بەرامبەر بڕێک پارە کێشەکەیان چارەسەرکردوە
ئەم کچە لەگەڵ دایکی و زڕ باوکی ژیاوە و باوکیو دایکی جیا بونەتەوە ، ،گۆمانەکان بۆ ئەوە دەچێت کەلەلایەن باوکیەوە کوژرابێت .
تەرمەکەی لەلایەن پۆلیسەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێرگواستراوەتەوە

]]>
https://tawar.org/archives/15021/feed 0
لە یادی ٣٦ ساڵە پرۆسەی ئەنفال جینۆ سایدی گەلی کورد https://tawar.org/archives/14992 https://tawar.org/archives/14992#respond Sun, 14 Apr 2024 19:36:31 +0000 https://tawar.org/?p=14992 لە یادی ٣٦ ساڵە پرۆسەی ئەنفال جینۆ سایدی گەلی کورد
یەکێتی ژنانی کوردستان بۆ ڕۆژی دووەم بە پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ فۆتۆگرافەر ( جەوھەر کانی ھەنجیری ) لە مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ بەشدارێکرد بە ناونیشانی دوای ٣٦ ساڵ فرمێسکی دایکان بەردەوامە . ئایا دەبێ کەی و چۆن ھەوڵ بۆ هێورکردنەوەی فرمێسکەکانیان بدرێیت لە دوای ٣٦ ساڵ چاوەڕێی گەرانەوەی روفاتی کەس و کاریانن.

]]>
https://tawar.org/archives/14992/feed 0
بەبۆنەی یادی ئەنفالو جینۆسایدی کوردەوە مەراسیمێک لە چەمچەماڵ ئەنجامدرا https://tawar.org/archives/14958 https://tawar.org/archives/14958#respond Sun, 14 Apr 2024 09:17:29 +0000 https://tawar.org/?p=14958

لەیادی جینۆسایدو تێپەڕ بونی ٣٦ساڵ بەسەر کارەساتی ئەنفالدا ئەمڕۆ لە مۆنەمێنتی چەمچەماڵ مەراسیمێک ڕێکخراو پێشوازی لە کەسو کاری قوربانیانی ئەنفال کرا بەبەشداری جەماوەرێکی زۆرو بەرپرسانی حکومی و حیزبی و
هەر لەو مەراسیمەدا یەکێتی ژنانی کوردستان ھەستا بەکردنەوەی پێشانگایەکی فۆتۆ گرافی لە ژێر ناوی
( دوای ٣٦ ساڵ فرمێسکەکانی ئەنفال بەردەوامیان ھەیە ) بۆ فۆتۆ گرافەر جەوھەر کانی ھەنجیری وێنەی فۆتۆگرافی کەسوکاری قوڕبانیانی ئەنفالکراوەکانە . 
لقی کەرکوکی یەکیتی ژنانی کوردستان بەشداری و ئامادەکاریەکی بەرچاویان هەبو لەو مەراسیمەدا .
نور چەمچەماڵ

]]>
https://tawar.org/archives/14958/feed 0
بەبۆنەی یادی ئەنفالەوە سەردانی تۆپزاوا دەکەن https://tawar.org/archives/14943 https://tawar.org/archives/14943#respond Sat, 13 Apr 2024 16:37:34 +0000 https://tawar.org/?p=14943 بەبۆنەی یادی ئەنفالەوە سەردانی تۆپزاوا دەکەن
بەبۆنەی تێپەڕبونی ٣٦ساڵ بەسەر ئەنفالو جینۆسایدی کورددا ئەمڕۆ نۆێنەرانی یەکیتی ژنانی کوردستان و ڕێکخراوەکانی ژنان وڕێکخراوەکانی تایبەت بە ئەنفالو جەماوەرێکی زۆر سەردانی گرتوخانەی تۆپزاوایان کرد.
گرتوخانەی تۆپزئاوا ئەو( مەرگخانە) گرتوخانەیە بو کەڕژێمی بەعسی لەناوچو لەکاتی شاڵاوەکانی ئەنفالدا هاوڵاتیانی تیادا ڕاگرتبو لە خراپترین تراجیدیای مەرگدا ژیانیان دەگوزەراند و ژمارەیەکی زۆریان لەو گرتوخانەیەدا گیانیان سپارد .

]]>
https://tawar.org/archives/14943/feed 0
٣٠ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی لیسی شمیدت دا تێدەپەڕێت https://tawar.org/archives/14851 https://tawar.org/archives/14851#respond Wed, 03 Apr 2024 13:41:37 +0000 https://tawar.org/?p=14851 ٣٠ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی لیسی شمیدت دا تێدەپەڕێت

لە ٣ی نیسانی١٩٩٤ژنە ڕۆژنامە نوسی بەڕەچەڵەک ئەڵمانی خاتو لیسی شمیدت بە پیلانێکی چەپەڵی ڕژێمی بەعس تیرۆر کرا.
لیسی شمیدت ڕۆژنامە نوس و دۆستی کورد کە لە دوای ڕاپەڕینەوە لە کوردستان ڕوماڵی ڕۆژنامە نوسی ڕاپەڕین و بەسەرهاتەکانی کوردستانی دەکرد ،هەمیشە لەخەمی ژنانی ئاوارەو کەسو کاری ئەنفال کراوەکاندابو ئەیویست دەنگی ژنانی ئەنفال بگەینێ بەهەمو جیهان.
لیسی شمیدت دۆست و هاوڕێی یەکیتی ژنانی کوردستان بو بەداخەوە دەستی تیرۆر شەهیدی کرد. بەو بۆنەیەوە یەکیتی ژنان پرسەی بۆ داناو بەشداریی بەرچاوی هەبو لە مەراسیمی ڕەوانە کردنەوەی تەرمەکەی بۆوڵاتی خۆی تاسەرسنور لەگەڵیدا بون هەزار سڵاو لە ڕوحیپاکی .

]]>
https://tawar.org/archives/14851/feed 0
دیاردەی خۆرگیران ئەمڕۆ ڕودەدات https://tawar.org/archives/9876 https://tawar.org/archives/9876#respond Tue, 25 Oct 2022 08:11:21 +0000 https://tawar.org/?p=9876 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هۆشداری ده‌داته‌ هاوڵاتیان كه‌ئەمڕۆ راسته‌وخۆ ته‌ماشای خۆرگیران نه‌كه‌ن و راشیده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ چاویلكه‌ی تایبه‌ت به‌كاربهێندرێت چونكه‌ تیشكی كاتی خۆرگیران كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر چاو دروستده‌كات، هەروەها ڕێنمایی هاوڵاتیان چاویلكه‌و فلته‌ره‌ ئاساییه‌كان به‌كارنه‌هێنن.
ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 12:59 خولەکی دوانیوەڕۆ خۆرگیران لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات، کاتژمێر 2:17 خولەکی دوای نیوەڕۆش خۆرگیران دەگاتە بەرزترین ئاست بەڕێژەی 51% لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک، هەروەها کاتژمێر 3:30 خولەکی دوای نیوەڕۆ کۆتایی خۆرگیران دەبێت کە ماوەکەی دوو کاتژمێر و 31 خولەک دەخایەنێت.

]]>
https://tawar.org/archives/9876/feed 0
بەهۆی گۆڕانی کەش هەواوە ملیونان مناڵ لە ژێر هەڕەشەی مردندان https://tawar.org/archives/9831 https://tawar.org/archives/9831#respond Sun, 23 Oct 2022 18:11:02 +0000 https://tawar.org/?p=9831 ڕێکخراوی زە کیدس ڕایت (مافی مناڵ) کەڕێکخراوێکی ناحکومیە و بایەخ بە مافەکانی منداڵان دەدات ئاشکرای کرد کەبە هۆی ئەم گۆڕانکاریە گەردونیانەی ئاو هەوا وە ژیانی ملیۆنان مناڵ لە خەتەردایە و بەداخەوە جیهان نەیتوانیوە لە دەساڵی ڕابوردودا دۆخی مناڵان باش بکات .
هەروەها ڕێکخراوێکی تری هۆڵەندیش کە تایبەتە بە ماف و پاراستنی مناڵان جەختی کردەوە کە ژیانی مناڵان لەسەر گۆی زەوی لە خەتەردایە چ بەهۆی کەمی خۆراک ونالەباری ژینگە
چ بەهۆی ئەوپەتا جیهانیانەی کەبڵاو دەبنەوە بۆ وێنە بەهۆی
پەتای کۆڤید ١٩ەوە ٢٨٦هەزار مناڵی خوار تەمەن ٥ساڵ مردن.
بۆیە داواکارن کە جیهان زیاتر بایەخ بە دابینکردنی ژینگەی دروست بۆ مناڵان بدەن .

]]>
https://tawar.org/archives/9831/feed 0
یەکەم ژنە شۆفێری ڕافیعە https://tawar.org/archives/9829 https://tawar.org/archives/9829#respond Sun, 23 Oct 2022 18:00:06 +0000 https://tawar.org/?p=9829 دەڵێت ناوم ستار موحسینە بە ئوم عەلی بانگم دەکەن تەمەنم ٥٠ساڵە و ٣٤ساڵە ئەم کارە دەکەم لەساڵی ١٩٨٦ەوە و تەمەنم زۆر مناڵ بو کە دەستم بە شۆفێری کرد .و یەکەم ژن و تەنیا ژنم کە شۆفێری ڕافیعەم لە کەربەلا دا ئەگەر چی زۆر ڕوبەڕوی ڕەخنەو پلار بومەوە بەڵام بە سەرکەوتنم لە کارەکەم توانیم بەر پەرچی هەمو ئەو ڕەخنەو پلارانە بدەمەوە و ئێستا زۆر شانازی بە خۆمەوە دەکەم کەلەکارەکەم سەرکەوتوم و تەنیا ژنم ئەو کارە دەکەم .

]]>
https://tawar.org/archives/9829/feed 0
مەترسی گەڕانەوەی بەردە باران کردنی ژنان تامردن لە سودان سەر هەڵدەداتەوە https://tawar.org/archives/9816 https://tawar.org/archives/9816#respond Sun, 23 Oct 2022 17:32:39 +0000 https://tawar.org/?p=9816 دوای دۆڕاندنی کەیسەکەی لە لایەن پارێزەر کەیەوە. ئەمەلی. تەمەن ٢٠ ساڵ سزای بەردەباران کردنی لەلایەن دادگای سزادانی شاری کۆست لە هەرێمی ئەلنیل ئەلئەبیز ی بەسەردا سەپێنرا .
ئەگەرچی زیاتر لە١٠ساڵ دەبێت کە ئەو سزایە لە سودان ڕاگیراوە و لە کاتی بڕیاردانی سزاکەدا لە لایەن دادگای تێهەڵچونەوەی ئەو وڵاتەوە رەت کراوەتەوە .
بەڵام پێدەچێت ئەمجارە دادگا خۆی یەک لایی کردبێتەوە
بڕیاری حوکمەکە بدات کە ئەویش سەپاندنی سزای بەردەباران کردنە تامردن بە مادەی ١٤٦ ی زینا لە یاسای سزادانی سودانی
ساڵی ١٩٩١ . گەڕانەوەی ئەم حوکمە ناڕەزایەتیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا چ لە ئاستی ناوخۆی ئەو وڵاتە و چ لە دەرەوە ..بۆیە ئێستا ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کەمپێنەکی ئەلەکترۆنیان ڕاگەیاندوە دژی ئەو حوکمە و بەهیوان پاڵپشتی
جیهانی بە دەست بهێن بۆ لابردنی ئەو سزایەوە ڕزگارکردنی
ئەمەل

سەرچاوە ئەلعربیە

]]>
https://tawar.org/archives/9816/feed 0
دوای ٤٥ڕۆز سەرۆک وەزیرانی بەریتانیالیزا تراس دەستی لە کار کێشایەوە https://tawar.org/archives/9811 https://tawar.org/archives/9811#respond Thu, 20 Oct 2022 14:00:33 +0000 https://tawar.org/?p=9811 بەهۆی ئەو بەرنامە ئابووریەوە کە لیزاترەس ڕایگەیاند لە مانگی ڕابوردودا شەپۆلێکی نارازی کاریگەر ی لەبازاڕە داراییەکاندا لێکەوتەوە و
بەهۆیەوە پارتی پارێزگاران بو بە دوکەرتەوە

لیزا تراس ئەو ژنەی دوای دەست لەکار کشانەوەی سەرۆک وەزیرانی پێشو بۆریس جۆنسون بەزۆرینەی دەنگی پارلەمانی بەریتانی هەڵبژێردرا بۆ سەرۆک وەزیران .

]]>
https://tawar.org/archives/9811/feed 0
کچێکی ئێرانی کرایە وەزیری کەشوهەوای وڵاتی سوید https://tawar.org/archives/9785 https://tawar.org/archives/9785#respond Wed, 19 Oct 2022 16:39:16 +0000 https://tawar.org/?p=9785 ئەمڕۆ 18ی تشرینی یەکەم حکومەتی نوێی سویده کچێکی تەمەن 26 ساڵی وەک وەزیری کەشوهەوا ناساند.

سەرۆک وەزیرانی نوێی سوید ئۆلاف کریستیانسن رۆمینا پورمۆختاری بۆ ئەم کورسییە کاندید کرد.

پوورمۆختاری پێش ئه‌مه‌ش به‌رپرسی به‌شی لاوانی حیزبی لیبراڵ بووه‌ و له‌ مێژووی به‌رنامه‌ سیاسییه‌كه‌یدا هیچ باسێك له‌ پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ناوچه‌كه‌ وه‌ك خه‌باتی سیاسی نه‌كراوه‌.

لە ماوەی ڕابردوودا ئەم وەزیرە لاوە ڕەخنەی لە سەرۆک وەزیرانی ئێستای سوید گرتبوو بە هۆی نزیکبوونەوەی پارتەکەی لە دیموکراتەکانی سوید.

ڕۆمینا پوورمۆختاری لە بنەماڵەیەکی ئێرانی لە شاری ستۆکهۆڵم لەدایکبووە.

چالاکوانانی گەنج لە سوید بزووتنەوەیەکی گەورەی جیهانییان دەستپێکردووە کە ملیۆنان گەنجی تێدا بەشدارە و ئەم بزووتنەوەیەش بووەتە هۆی مشتومڕێکی بەرفراوان لەسەر مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.

]]>
https://tawar.org/archives/9785/feed 0
زیاتر لە ٢٣مناڵ کوژراون https://tawar.org/archives/9778 https://tawar.org/archives/9778#respond Mon, 17 Oct 2022 19:50:35 +0000 https://tawar.org/?p=9778 بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێو دەوڵەتی تا ئێستا زیاد لە ٢٣مناڵ بەدەستی هێزە کانی ئێران لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون لە ئەنجامی بەکار هێنانی چەکو گوڵە بۆ بەرەنگاری خۆپیشاندەران .جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆر ڕوبەڕوی لێدان و گرتن بونەتەوە و ژمارەیەکیش بێسەرو شوێنن و زۆر لە خۆپیشاندەران توشی کوێری و ئازاری چاو بون لە ئەنجامی بەکار هێنانی گازی فرمێسک ڕێژ بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران .

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داواکارە لە کۆمەڵی نێو دەوڵەتی کە فشاری زیاتر بکەن لەسەر ئێران بۆ ڕاگرتنی ئەم جۆرە ڕەفتارە بەرامبەر خۆپیشاندەران .

لە ١٣سیپتەمبەری ئەمساڵدا دوای گرتن و شەهید کردنی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ بەدەستی پۆلیسیی ئەو وڵاتە ناڕەزایەتیەکی زۆری لێکەوتەوە بەتایبەتی لە شارە کوردیەکاندا ودواتر زۆربەی شارەکانی ئێرانی گرتەوە تا ئێستا کە مانگێک تێپەڕێوە هەر بەردەوامە .

]]>
https://tawar.org/archives/9778/feed 0
ڕۆژی جیهانی بێهۆشکاران پیرۆزە https://tawar.org/archives/9762 https://tawar.org/archives/9762#respond Sun, 16 Oct 2022 17:08:17 +0000 https://tawar.org/?p=9762 ئەمڕۆ ١٦ی ئۆکتۆبەر، ڕۆژی جیھانی بێھۆشکارییە، کەیادی ساڵانەی یەکەم بەکارھێنانی سەرکەوتووی گازی( ئیثەر ) بوو وەک گازێک بۆ بێھۆشکردن.
بۆ یەکەم جار لەلایەن پزیشکی ددانی ئەمریکی “ولیام توماس گرین مۆرتۆن” ەوە ، ساڵی ١٨٤٦دا لە نەخۆشخانەی (ماساتشوتس) بەسەرکەوتویی بەکارھێنرا. کەبەیەکێک لە گرنگترین و کاریگەرترین دۆزینەوەکان دادەنرێت لەمێژووی پزیشکی و مرۆڤایەتیدا، چونکێ وایکرد چیدی مرۆڤ ئازار نەچێژێت لەکاتی نەشتەرگەریدا .
زۆربەمان دووچاری نەخۆشی و ڕووداو بووین و پێویستمان بە نەشتەرگەری بووە، بەڵام زۆربەمان ئەو بێهۆشکارانەمان نەناسیوە کە بونەتە هۆکاری ئەوەی کە بێ ئازار نەشتەرگەریمان بۆ بکرێت و چیدی ئازار نەچێژین !
بێهۆشکاران جەنگاوەرن دژ بە دوژمنە ئەزەلییەکەی مرۆڤ کە ئەویش ئازارە .

]]>
https://tawar.org/archives/9762/feed 0
ئەو دارەی سەرۆک مام جەلال لە ئەرمینیا ڕواندی بۆ ڕێز گرتن لە یادەوەری قەتڵو عامی هەزاران ئەرمەنی وئێزیدی وەک شوێنێکی تایبەت لەلایەن گەشتیارانە وە سەردان دەکرێ https://tawar.org/archives/9733 https://tawar.org/archives/9733#respond Mon, 10 Oct 2022 17:55:53 +0000 https://tawar.org/?p=9733 خاتو ئیلهام لێپرسراوی لقی شەنگاڵ لە سەردانێکی دا لە گەڵ وەفدی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بۆ ئەرمینیا وتی یەکێک لەو شوێنە گرنگانەی کە گەشتیاران سەردانی دەکەن ئەو دارانەیە کەبۆ یادی کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان ڕوێنراوەو .

]]>
https://tawar.org/archives/9733/feed 0
ڕوداوێکی دڵتەزێن  تایلاند دەهەژێنێ https://tawar.org/archives/9668 https://tawar.org/archives/9668#respond Thu, 06 Oct 2022 14:52:29 +0000 https://tawar.org/?p=9668 چەکدارێک لە دایەنگەیەکی تایلاند دوای ئەوەی 32 کەس دەکوژێت، خویشی دەکوژێت

بەپێی زانیارییەکان، ئەو 32 کەسەی چەکدارەکەی تایلاند کوشتوونی، 23یان منداڵی دایەنگە بون   دوای کوشتنی  ئەو 32 کەسەش، ئەندامانی خێزانەکەیی خۆی و پاشانیش خۆی کوشتووە. جگە لە منداڵەکانی نێو دایەنگەکە، مامۆستا و ئەفسەری پۆلیسیش لەنێو کوژراوەکاندان.

رووداوەکە لە دایەنگەیەکی پارێزگای نۆنگ لام فو بووە، پۆلیسی پارێزگاکەش دەڵێت، دوای ئەو کوشتارە  لە دایەنگەکە،ئەو پیاوە  گەڕاوەتە ماڵەوەو  ژن و منداڵەکەییشی لە ماڵەکەی خۆیدا کوشتووە. و دواتر خویشی کوشتوە .

پۆلیسی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو چەکدارە پێشتر ئەفسەری پۆلیس بووە.

]]>
https://tawar.org/archives/9668/feed 0