Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/feed-rss2.php on line 8
کوردستان – Tawar https://tawar.org یەکێتی ژنانیی کوردستان Sun, 12 May 2024 19:58:28 +0000 ckb hourly 1 https://tawar.org/wp-content/uploads/2021/06/logo.png کوردستان – Tawar https://tawar.org 32 32 کوشتنی ژنان بەردوامە https://tawar.org/archives/15338 https://tawar.org/archives/15338#respond Sun, 12 May 2024 19:58:24 +0000 https://tawar.org/?p=15338 پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای دهۆک یاوێک بەد ەستڕێژی گولـە خوشکەکەی دەکوژێت .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ بڵاویکردووەتەوە دوای رووداوەکە هێزەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستبەجێ تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

دەشڵێت:” تاوەکو ئێستا نازانرێت هۆکاری کوشتنەکە چیبوە”.

]]>
https://tawar.org/archives/15338/feed 0
لە رۆژی جیهانی پەرستاراندا لقی دهۆكی یەكێتی ژنان سەردانی سەندیكای پەرستاران دەكەن https://tawar.org/archives/15332 https://tawar.org/archives/15332#respond Sun, 12 May 2024 18:10:20 +0000 https://tawar.org/?p=15332 راڤین: دهۆك
بە بۆنەی رۆژی جیهانی پەرستارانەوە لقی دهۆكی یەكێتی ژنانی كوردستان بە مەبەستی پیرۆزبایی لە پەرستاران سەردانی لقی دهۆكی سەندیكای پەرستارانیان كرد.

ئەمرۆ یەکشەممە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٤، بە بۆنەی رۆژی جیهانی پەرستارانەوە لە باخچەی سەندیكای پەرستاران ئاهەنگێك بۆ رێزلێنان لە پەرستاران رێكخرا و لقی دهۆكی یەكێتی ژنانی كوردستان سەردانی سەندیكایان كردوو پیرۆزبایی یەكێتی ژنانی كوردستانیان گەیاندە پەرستارانی دهۆك.

]]>
https://tawar.org/archives/15332/feed 0
ئەمرۆ ٥٠ ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی لەیلا قاسم تێپەڕبوو https://tawar.org/archives/15324 https://tawar.org/archives/15324#respond Sun, 12 May 2024 17:37:15 +0000 https://tawar.org/?p=15324 ٥٠ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢ لەیلا قاسم حەسەن لەلایەن ڕژێمی بەعسی فاشست لەسەر بیرو بڕوای کوردایەتی لەسێدارە درا و بووە سیمبولی خەباتی ژنان.

لەیلا قاسم لە گوندی بانی میل لەنزیک شاری خانەقی لە ئامێزی بنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەر لە ساڵی ١٩٥٠ لەدایکبووە بەهوی ئەوەی براکانی پێشمەرگەی کوردستان بوون هەمیشە توشی ڕاوەدونان دەبونەوە.

لەیلا قاسم لە زانکۆی بەغدا بەشی کۆمەڵناسی تەواوکردووە و پەیوەندی دەکات بە ڕیزەکانی پارتی دیمکراتی کوردستانەوەو بەردەوام دەبێت لە خەبات لە ڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢ لەگەڵ هەریەکە لە هاوڕێکانی نەریمانی فوئاد مەستی و ئازاد میران و جەواد و حەسەن حەمەڕەشید و چەند هاوڕێیەکی دیەکی حوکمی لەسێدارەدانیان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆ دەرچوو کە جگە لە جەواد ئەوانی دیکە خوێندکاری زانکۆبون.

لەڕۆژی/١٩٧٤/٥/١٢ حوکمەکەیان جێبەجێ کرا و چوونە کاروانی نەمران کە بووە یەکەمجار لە مێژوی عێراقدا ژنێک لەسەر بیروڕای سیاسی لەسێدارە بدرێت و بووە وەرچەرخانێک لە مێژوی خەباتی ژناندا.

هەزار درود لە ڕۆحی پاکی لەیلا قاسم هێمای خەباتی ژنانی کوردستان

]]>
https://tawar.org/archives/15324/feed 0
لە سلێمانی رۆژی جیهانی پەرستاران بەرزڕاگیرا https://tawar.org/archives/15310 https://tawar.org/archives/15310#respond Sun, 12 May 2024 12:11:03 +0000 https://tawar.org/?p=15310 تەوار- سلێمانی

12ـی ئایاری هەموو ساڵێك بە ڕۆژی جیهاینی پەرستاران ناسراوە، لەو ڕۆژەدا ڕێز لە پەرستاران دەگیرێت لە بەرانبەر ئەو خزمەتەی پێشكەشی كۆمەڵگەی دەكەن.

ئەمڕۆ لە زانکۆی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی مەراسیمێکی بۆ ئەو یادە رێکخست و چەندین چالاکی جۆراور جۆر ئەنجامدران و خەڵاتی رێزلێنانیش بەخشرایە چەند پەرستارێک و کەسوکاری چەند پەرستارێکیش کە لەکاتی ئەرکدا بەهۆی پیشەکەیانەوە گیانیانلەدەستداوە.

هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروتسی رایگەیاند، وەک پێویست ئاوڕ لە پەرستاران نەدراوەتەوە لەنەخۆشخانەکاندا و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وەک پێویست ماف و شایستە داراییەکانیان بۆ دابین ناکات و دایاننامەزرێنێت.

وتیشی: پەرستاران نەبن ناوەندی تەندروستی بەتەواوەتی پەکی دەکەوێت،
یادی رۆژی جیهانی پەرستاران هاوکاتە لەگەڵ رۆژی لەدایکبوونی خانمە پەرستار فلۆرێنس نایتینجڵ، کە لە بەرواری 12ی ئایاری ساڵی 1820 لەدایکبووە و بە دامەزرێنەر و دۆزەرەوەی پەرستاری مۆدێرن دادەندرێت. هەر بۆیە کونسوڵی گشتی پەرستاران لەساڵی 1974ەوە ساڵانە یادی ئەمڕۆژە دەکاتەوە.

]]>
https://tawar.org/archives/15310/feed 0
لە پلاتفۆڕمی دابڕان خوێندنەوە بۆ دۆخی هزری و کاریگەری بونی ژن لە ڕوانگەی ئایدۆلۆژی مێژووی کۆمەڵناسی و فێمێنیزم کرا https://tawar.org/archives/15305 https://tawar.org/archives/15305#respond Fri, 10 May 2024 19:04:12 +0000 https://tawar.org/?p=15305 ئەمڕۆ لە هەشتەمین کۆنفرانسی پلاتفۆرمی دابڕان و فێمێنزمی ڕۆشنگەری لەهۆلی ئازاد هەورامی پانێڵەکانی تایبەت بە خوێندنەوەی دۆخی هزری و کاریگەری بونی ژن لە ڕوانگەی ئایدۆلۆژی مێژووی کۆمەڵناسی و فێمێنیزم لە هەردو لایەنی تیۆری و پراکیتیکیەوە پێشکەش کرا

شایانی باسە یەکێک لە پانێڵەکان لەژێر ناونیشانیی سایبەر فێمێنیزم لە لایەن خاتو شیرین تاهیر توێژەرو لێکۆڵەرو سەر نوسەری گۆڤاری تەوارەوە پێشکەشکرا .

ئەمرۆ دووەم رۆژی هەشتەمین کۆنفرانسی پلاتفۆڕمی دابڕان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو تێیدا جەند پانێڵ و دایدارێک پێشکەش کران.

]]>
https://tawar.org/archives/15305/feed 0
٣٦ ساڵ بەسەر ئەنفالی گوندەکانی خاڵاخاڵان و گوندی جەلەمۆرد ناوچەی شوان و ئاغجەلەر تێپەڕی https://tawar.org/archives/15298 https://tawar.org/archives/15298#respond Fri, 10 May 2024 13:17:23 +0000 https://tawar.org/?p=15298 تەوار-

٣٦ساڵ بەسەر ئەنفالی گوندەکانی خاڵاخاڵان و گوندی جەلەمۆرد ناوچەی شوان و ئاغجەلەر تێپەڕی کە لەدوا پڕۆسەی دەستی ڕەشی ئەنفالدا گوندەکانی ئەو ناوچەیە بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتن و بەسەدان هاوڵاتی ئەو گوندانە بێسەرو شوێن کران.

ئەمڕۆ هەینی ١٠-٥-٢٠٢٤، خاتو دیمەن لێپرسراوی لق و ئەندامانی یەکێتی ژنانی کوردستان/ لقی کەرکوک سەردانی گوندەکانی خاڵخاڵان و جەلە مۆرد شێخ بزەینی و ناوچەی شوانیان کردو بەشداریان کرد لەو مەراسیمەی کە لەو یادەدا ساز کرابوو کەسوکاری ئەنفال کراوەکانیان بەسەرکردەوە

لەو شاڵاوەدا ژمارەیەکی زۆری ئەو گوندانە بەرکەوتون ودانیشتوانیان بێسەرو شوێنکراون .

]]>
https://tawar.org/archives/15298/feed 0
لقی دهۆكی یەكێتی ژنان هۆشیاری لە بارەی سۆشیال میدیاوە بڵاودەكاتەوە https://tawar.org/archives/15280 https://tawar.org/archives/15280#respond Thu, 09 May 2024 18:54:12 +0000 https://tawar.org/?p=15280 راڤین: دهۆك

لقی دهۆكی یەكێتی ژنانی كوردستان كتێبی ( ژن بەرڤ هێزبوونێ‌) بڵاو دەكاتەوە كە تایبەتە بە هۆشیاری دەربارەی سۆشیال میدیا.

لقی دهۆكی یەكێتی ژنانی كوردستان بە مەبەستی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری لای هاوڵاتیان و بە تایبەت ژنان دەربارەی بەكارهێنانی سۆشیال میدیا، لە باخچەی لقی دهۆك بە ئامادەبوونی خاتوو لولاڤ داوود نوسەر و ژمارەیەك لە رۆشنبیرانی شارەكە، كۆڕێكی رۆشنبیری بۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتیبی ( ژن بەرڤ هێزبوونێ‌) رێكخست.

هەروەها بەشێك لە كادرانی لقی دهۆك لەسەر شەقام و شوێنە گشتیەكاندا بەبێ‌ بەرامبەر كتێبی (ژن بەرڤ هێزبوونێ‌) نیان بە دیاری بەخشیە هاوڵاتیان بەمەبەستی زیاتری سودمەندبوون لە سەر كێشەكان و رۆشنبیری بە كارهێنانی سۆشیال میدیا.

]]>
https://tawar.org/archives/15280/feed 0
كازیوە كچێك پڕ لە بەهرە بۆ ژیان https://tawar.org/archives/15260 https://tawar.org/archives/15260#respond Wed, 08 May 2024 06:09:36 +0000 https://tawar.org/?p=15260 میهرەبان: هەڵەبجە

‎كازیوە لە ناحیەی خورماڵ دەردەكەوێت و بە بەهرە و توانا جیاوازەكانی دەبێتە جێگەی سەرنجی خەڵك، كازیوە شاهۆ وەك خۆی دەڵێت” من یاریزانی كاراتیم و ئەندامی تۆڕی گۆرانكاری و كەمپەینی (مەڕۆ چاكی كە)م” ئەو دەرچووی بەشی (ئای تی)یە و پاش ئەوەی زانكۆ تەواو دەكات خولیای بووە كارێك بكات كە لەگەڵ حەز و خولیاكانی خۆی بگونجێت.

خاتوو كازیوە لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ سایتی تەوار وتی:” هەر لە منداڵییەوە خولیایەكی زۆرم بۆ وەرزش هەبوو بە تایبەت وەرزشی كاراتی، چونكە پێم وابوو لە ڕووی جەستەیی و دەرونییەوە سود بە یاریزان دەگەیەنێت، هەروەها ئەم یارییە یاریەكی تەواو زانستی و هونەرییە و لە یاری هونەرە جەنگیەكان جیاوازە و دوای یارییكردن شەكەتی جەستەیت نابێت”.

سەبارەت بە ڕۆڵی كچان لەم یارییەدا كازیوە دەڵێت:” جاران كچان ڕۆڵیان نەبوو لەم یاریەدا، بەڵام ئێستا یانەكان گرنگیەكی زۆر بە یاریزانانی كچ دەدەن و دەتوانن سەركەوتن بە دەست بهێنن”.

هەروەها كازیوە جگە لە كاری وەرزش كردن باسی لەوەكرد كە چەندین كاری تر دەكات لە شارۆچكەی خورماڵ و ووتی:”ئێستا كەمپینەرم لە تۆڕی گۆڕانكاری (مەرۆ چاكی كە) تا وەكوو بتوانین وا لە گەنجەكانمان بكەین بمێننەوە و كار لەسەر پیشەكانی خۆمان بكەین و بتوانین گەنجان چەق بەستوو بكەین و لە وڵاتی خۆماندا خزمەت بكەین نەوەك لە دەرەوە”.

‎جگە لەو كارانە خاتوو كازیوە بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی بە سپۆنسەری ڤیم فاوندەیشن كافێیەكی لە شارۆچكەی خورماڵ كردووەتەوە و ئەو دەیەوێ پێمان بڵێت لە ڕێگەی كارەكەیەوە داهات بۆ خۆی و خێزانەكەی دابین دەكات.

]]>
https://tawar.org/archives/15260/feed 0
تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی ٩ی بنەڕەتی دەستیپێکرد https://tawar.org/archives/15220 https://tawar.org/archives/15220#respond Tue, 07 May 2024 07:55:52 +0000 https://tawar.org/?p=15220 ژیانەوە-

ئەمڕۆ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی دەستیپێکرد و ماوەی ٧ رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەمرۆ سێشەممە ٧-٥-٢٠٢٤، لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی دەستیپێکرد و تاوەکو رۆژی ١٤-٥-٢٠٢٤ تەواو دەبێت و لە هەموو شارەکان یەک جۆر پرسیار بۆ خوێندکاران دانراوە.

لە سلێمانی ٢٨ هەزار و ٩٣٤ خوێندکار لە ٤١٩ هۆڵدا بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن و سێ هەزار و ٧٧١ مامۆستا و بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیار چاودێری پرۆسەکە دەکەن، لە پارێزگای هەولێریش ١٦ هەزار و ٩٠٢ خوێندکار لە ٢٤٧ هۆڵدا تاقیکردنەوەکان ئەنجامدەدەن.

خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانیش رۆژی ٢٦-٥-٢٠٢٧ دەستپێدەکات.

]]>
https://tawar.org/archives/15220/feed 0
یەكێتی ژنان لە كفری هاوكاری خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان دەکات https://tawar.org/archives/15194 https://tawar.org/archives/15194#respond Mon, 06 May 2024 16:10:59 +0000 https://tawar.org/?p=15194 هاوژین شكور: گەرمیان

كۆمیتەی كفری یەكێتی ژنانی كوردستان كۆڕێكی تەندروستی بۆ ژنانی سنورەكە رێکخست و و هاوكاری خێزانە هەژارەكانیش دەكات.

ئەمرۆ دووشەممە، لە كۆمیتەی كفری یەكێتی ژنان كوردستان بەشی تەندروستی كۆڕێكی تەندروستیان بۆ خاتوو لەیلا حەمەعەزیز رێكخست كە تێدای ژمارەیەك لە ژنانی سنورەكە ئامادەبوون و باس لە كێشە تەندروستیەكانی ژنان كرا.

هەروەها كۆمیتەی كفری یەكێتی ژنانی كوردستان چەندین سەبەتەی خوراك و پێداویستی جل و بەرگی پێشكەش بە ژمارەك خێزانی هەژار و کەمدەرامەتی سنورەكە كرد.

]]>
https://tawar.org/archives/15194/feed 0
بۆسێیەم ساڵ لەسەر یەک کەس وکاری ئەنفالکراوەکانی گەرمیان، بۆیادکردنەوەی تاوانی ئەنفال ، دەچنە خوارووی عێراق و لەنزیک گرتوخانەی نوگرە سەلمان یادی ئازیزانیان دەکەنەوە. https://tawar.org/archives/15037 https://tawar.org/archives/15037#respond Thu, 18 Apr 2024 21:44:42 +0000 https://tawar.org/?p=15037

ژمارەیەک لەکەس وکاری ئەنفالکراوەکانی گەرمیان لەشارۆچکەکانی کەلاروکفری و خورماتوو و چەمچەماڵ بەشێک لەچالاکوانانی ئەنفال و نوسەرانی بواری جینۆساید و بەڕیوەبەرایەتی شەهیدان وئەنفالکراوەکانی گەرمیان
لەماوەی دوو ڕۆژدا بە چەند چالاکیەک یادی ئەنفالیان کردەوە
ڕۆژی سێ شەممە بەرواری
16/4/2023
لەناو هۆڵی پەرلەمانی عێراق پێشانگایەکی تایبەت بەوێنەی ئەنفالکراوان کرایەوە

هەر هەمان ڕۆژ چالاکی تریان لەساحەی تەحریر ئەنجامدا

ڕۆژی دووەم بەرواری 17/4/2024
چوونەتە پارێزگای سەماوە لەخوارووی عێراق.
کەس وکاری ئەنفالکراوەکان ، یادی ساڵیادی 36 تاوانی ئەنفال بەمەراسیمێکی شکۆدار دەکەنەوە و لەسەر گۆڕی ئازیزانیان لە نزیک گرتووخانەی نوگرە سەلمان، یادی ئەو تاوانەیان کردەوە

هاوژین شکور /گەرمیان

]]>
https://tawar.org/archives/15037/feed 0
تەرمی کچێک بەکوژراوی لە ماڵێکدا دۆزرایەوە . https://tawar.org/archives/15021 https://tawar.org/archives/15021#respond Wed, 17 Apr 2024 11:12:06 +0000 https://tawar.org/?p=15021

تەرمی ئەو کچەی پلش پێنج مانگ لەلایەن دو کوڕەوە خرایە خوارەوەلە تەلارێکی نیشتە جێبون
ئەمڕۆ بەکوژراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
ئەو کوڕانەی کە کچەکەیان لە شوقەکەی هەڵدابویەخوارەوە دو کوڕی تیکتۆکچیبون و بە سوڵحی عەشایەری پێش ماوەیەک بەرامبەر بڕێک پارە کێشەکەیان چارەسەرکردوە
ئەم کچە لەگەڵ دایکی و زڕ باوکی ژیاوە و باوکیو دایکی جیا بونەتەوە ، ،گۆمانەکان بۆ ئەوە دەچێت کەلەلایەن باوکیەوە کوژرابێت .
تەرمەکەی لەلایەن پۆلیسەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێرگواستراوەتەوە

]]>
https://tawar.org/archives/15021/feed 0
لە یادی ٣٦ ساڵە پرۆسەی ئەنفال جینۆ سایدی گەلی کورد https://tawar.org/archives/14992 https://tawar.org/archives/14992#respond Sun, 14 Apr 2024 19:36:31 +0000 https://tawar.org/?p=14992 لە یادی ٣٦ ساڵە پرۆسەی ئەنفال جینۆ سایدی گەلی کورد
یەکێتی ژنانی کوردستان بۆ ڕۆژی دووەم بە پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ فۆتۆگرافەر ( جەوھەر کانی ھەنجیری ) لە مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ بەشدارێکرد بە ناونیشانی دوای ٣٦ ساڵ فرمێسکی دایکان بەردەوامە . ئایا دەبێ کەی و چۆن ھەوڵ بۆ هێورکردنەوەی فرمێسکەکانیان بدرێیت لە دوای ٣٦ ساڵ چاوەڕێی گەرانەوەی روفاتی کەس و کاریانن.

]]>
https://tawar.org/archives/14992/feed 0
بەبۆنەی یادی ئەنفالو جینۆسایدی کوردەوە مەراسیمێک لە چەمچەماڵ ئەنجامدرا https://tawar.org/archives/14958 https://tawar.org/archives/14958#respond Sun, 14 Apr 2024 09:17:29 +0000 https://tawar.org/?p=14958

لەیادی جینۆسایدو تێپەڕ بونی ٣٦ساڵ بەسەر کارەساتی ئەنفالدا ئەمڕۆ لە مۆنەمێنتی چەمچەماڵ مەراسیمێک ڕێکخراو پێشوازی لە کەسو کاری قوربانیانی ئەنفال کرا بەبەشداری جەماوەرێکی زۆرو بەرپرسانی حکومی و حیزبی و
هەر لەو مەراسیمەدا یەکێتی ژنانی کوردستان ھەستا بەکردنەوەی پێشانگایەکی فۆتۆ گرافی لە ژێر ناوی
( دوای ٣٦ ساڵ فرمێسکەکانی ئەنفال بەردەوامیان ھەیە ) بۆ فۆتۆ گرافەر جەوھەر کانی ھەنجیری وێنەی فۆتۆگرافی کەسوکاری قوڕبانیانی ئەنفالکراوەکانە . 
لقی کەرکوکی یەکیتی ژنانی کوردستان بەشداری و ئامادەکاریەکی بەرچاویان هەبو لەو مەراسیمەدا .
نور چەمچەماڵ

]]>
https://tawar.org/archives/14958/feed 0
بەبۆنەی یادی ئەنفالەوە سەردانی تۆپزاوا دەکەن https://tawar.org/archives/14943 https://tawar.org/archives/14943#respond Sat, 13 Apr 2024 16:37:34 +0000 https://tawar.org/?p=14943 بەبۆنەی یادی ئەنفالەوە سەردانی تۆپزاوا دەکەن
بەبۆنەی تێپەڕبونی ٣٦ساڵ بەسەر ئەنفالو جینۆسایدی کورددا ئەمڕۆ نۆێنەرانی یەکیتی ژنانی کوردستان و ڕێکخراوەکانی ژنان وڕێکخراوەکانی تایبەت بە ئەنفالو جەماوەرێکی زۆر سەردانی گرتوخانەی تۆپزاوایان کرد.
گرتوخانەی تۆپزئاوا ئەو( مەرگخانە) گرتوخانەیە بو کەڕژێمی بەعسی لەناوچو لەکاتی شاڵاوەکانی ئەنفالدا هاوڵاتیانی تیادا ڕاگرتبو لە خراپترین تراجیدیای مەرگدا ژیانیان دەگوزەراند و ژمارەیەکی زۆریان لەو گرتوخانەیەدا گیانیان سپارد .

]]>
https://tawar.org/archives/14943/feed 0
19ساڵ لە مەو بەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا مام جەلال بە سەرکۆماری عیراق هەڵبژێردرا https://tawar.org/archives/14873 https://tawar.org/archives/14873#respond Sat, 06 Apr 2024 12:40:57 +0000 https://tawar.org/?p=14873 بۆ یەکەمجار لە مێژوی عیراقدا و لە هەڵبژاردنێکی دیموکراسیدا لە ڕۆژی ٢٠٠٥/٤/٦ ،مام جەلال بو بە یەکەم سەرکۆماری کوردی هەڵبژێردراو لە عیراقدا ،
مام جەلال هەمیشە بە سەمامی ئەمان دائەنرا بۆ کوردو بۆعیراق بەهەمو پێکهاتەکانیەوە، خەم خۆرو پشتو پەنای پرسەکانی ژنان بوو.

دروود بۆ ڕۆحی ئەو سەرکردە مەزنە

]]>
https://tawar.org/archives/14873/feed 0
لەیادی ٣٣ ساڵەی کۆڕەوی گەلی کورددا https://tawar.org/archives/14809 https://tawar.org/archives/14809#respond Sun, 31 Mar 2024 16:47:05 +0000 https://tawar.org/?p=14809 لەیادی ٣٣ ساڵەی کۆڕەوی گەلی کورددا . سەری ڕێز ونەوازش بۆ شەهیدانی ئەو کۆڕەوە دائەنوێنین و بەهیواین وەک چۆن کۆڕەو بو بە هۆی ڕاچڵەکینی ویژدانی جیهان بەرامبەر دۆزی کورد ئەمڕۆش یادەکەی ، ببێت بە هەوێنی بەهێزکردنی یەکیتی ڕیزەکانی گەل .

]]>
https://tawar.org/archives/14809/feed 0
خێزانێك: خواردنی تایبەت بە نەخۆشانی شێرپەنجە دروست دەكەن https://tawar.org/archives/14797 https://tawar.org/archives/14797#respond Thu, 28 Mar 2024 20:56:59 +0000 https://tawar.org/?p=14797 ئا:كۆچەر عزیز
خێزانێكی پێنج كەسی دوای لە دەستدانی كوڕەكەیان بەناوی ئەحمەد بەشێرپەنجە، لە گۆشەیەكی نەخۆشخانەی هیوا* لە شاری سلێمانی ڕۆژانە بۆ ماوەی ١٢ كاتژمێر خەریكی ئامادەكردنی خواردنن بۆ توشبوانی نەخۆشییە جیاوازەكانی شێرپەنجە.
چیرۆكی كاركردنی ئەو خێزانە و خواردن دروستكردن بۆ نەخۆشەكان لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە ٨ ساڵ پێش ئێستا كوڕەكەیان تووشی شێرپەنجە بووە، بەو هۆیەوە دوای ململانێی لەگەڵ نەخۆشییەكەی كۆچی دوایی دەكات، بەڵام پێش مردنی ئەحمەدی كوڕیان وەسێتیان بۆدەكات و دوا داواكاری بۆیان ئەوەبوو كە خزمەتی نەخۆشخانەی هیوا بكەن، ئێستا ئەو خێزانە لەسەر وەسێتی كوڕەكەیان رۆژانە لە نەخۆشخانەكە خزمەت دەكەن.
لەنجە عەبدوڵا دایكی ئەحمەدەو چیرۆكی نەخۆش كەوتنی كورەكەی بۆ ژیانەوە دەگێڕێتەوەو دەڵێت: نەخۆش كەوتنی كوڕەكەم زۆر كتوپڕبوو، دووڕۆژ بوو ئەڵقەی دەستگیرانی گۆڕیبوەوە، دوای ئەوە وتی: “نەخۆشم كاتێك بردمانە نەخۆشخانە دوای پشكنینەكان دەركەوت كە شێرپەنجەی خوێنی هەیە”.
دایكی ئەحمەدی كۆچكردوو باسی لەوەكرد، دوای نەخۆشكەوتنی كوڕەكەیان، بردویانەتە لوبنان، سیستەمی خواردنی ئەوان زۆر جیاوازتر بوو لە كوردستان، “بۆیە لەوكاتانەدا داوامان لە چێشتخانەكەی ئەوێ كرد كە لەگەڵیان بمێنینەوە ئەوانیش قبوڵیان كردو بۆماوەی دوو مانگ لەگەڵیاندا بووین سیستەمی خواردن دروستكردنی ئەوان فێر بووین”.
لەنجە باس لە دروستكردنی ئەم چێشتخانە بچوووكەی نەخۆشخانەی هیوا دەكات و دەڵێت: دانانی ئەم چێشتخانەیە كتوپڕ بوو دوای نەخۆش كەوتنی كوڕەكەمان ئەو كاتە هاوسەرەكەم چێشتخانەی تایبەتی هەبوو، خۆم دوكانم هەبوو بەهەمان شێوە كوڕەكەم دوكانی جوانكاری هەبوو، هەرگیز بیرمان لە شتێكی لەم جۆرە نەكردبووەوە، تەنانەت هەر نەماندەزانی نەخۆشخانەی هیواش هەیە، بەڵام دواتر كە توشی شێرپەنجە بوو بردمانە دەرەوەی وڵات بۆچارەسەر خواردنی ئەو نەخۆشخانەمان بینی وهاتینەوە بۆ كوردستان هەمیشە دەیوت بۆناچیت ئەو خواردنانە بكەیت بۆنەخۆشەكان منیش دەموت ڕێگەپێدراو نییە، وتی باچاك ببمەوە بەرنامەیەكی خواردن دادەنێم وەكو لوبنان خواردنەكان لێدەنێم، بۆیە دوای مردنی ئەو بیرمان لەهیچی دیكە نەكردەوە تەنها بڕیارماندا ئەم چێشتخانەیە دابنێێن و ئێستاش تەنها كاری خێرخوازی گەورەترین ئامانجە لامان”.
لەبارەی ماوەی كاركردنیان، لەنجە ئاماژەی بەوەشكرد، “بۆ ماوەی ٧ ساڵە خۆم و دوو كچەكەم بێ بەرامبەر و كوڕێكی دیكەش كە ئەو پارەی لە لایەن خێرخوازانەوە بۆ دابین كراوە ئەو كارە دەكەین تەنیا هاوسەرەكەم مووچەیەكی رەمزی كەمی هەیە و رۆژانەش لە ٧بەیانی بۆ ٧ئێوارە دێینە ئێرە و خواردنی ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ كەس بە نەخۆش و كەسی دیكە ئامادە دەكەین كە تەنها خواردنی ٢٠ كەس نەخۆشخانەكە دابینی دەكات ئەوەی دیكە خێرخوازان دابینی دەكەن و ئێمەش ئامادەی دەكەین”.
لەنجە لەگەڵ ئەوەی كە ماوەیەكی زۆرە بەو ئازار و یادەوەری لەدەستدانی كورەكەیەوە ئەژی، بەڵام لەو نەخۆشخانەیە خواردن بۆ نەخۆشەكان ئامادە دەكات گلەیی هەیە و دەڵێت: ئێستا هەوڵدەدەم كارێك بۆ كجەكەم دابین بكەم، تاوەكو ئێستاش كەسێك نەهاتوە یان ئیشەكەمان شایستەی پێزانین بێت پشتگیریمان بكات و پێی بزاندرێت، چونكە كەم كەس هەیە بتوانێت ئەو كارەی ئێمە بكات بەو هەموو ئازارەوە سەرەڕای قورسی كارەكە، بۆیە داوا دەكەین كەسێكمان بۆ دابمەزرێنن، چونكە خەڵك هەیە كارمان لەگەڵ بكات، بەڵام بێ بەرامبەر ئەو كارە ناكات.
ئەو خێزانە داوا دەكەن كە شوێنی چێشتخانەكەیان بۆ گەورە بكرێت و دەڵێن: “ئێمە دەمانەوێت شوێنەكە گەورەتر بكرێت، چونكە ئێمە لە بەیانییەوە تا ئێوارە لەم شوێنە بچوكەداین، تەنها شوێنی پشوودانمان بۆ دابین بكەن، تاوەكو ئێستا هیچ شتێكیان بۆ نەكردوین، راستە ئێمە لەبەرخوا ئەو كارە دەكەین، بەڵام هاندان و پێزانینیك هەبێت خۆشە، بە تایبەت ئێستا كە رەمەزانە ئێستا كاتی ڕەمەزان دەبێت 2:30 شەو بڕۆینەوە راستە نەخۆش بەرۆژوو نابێت، بەڵام هاوەڵەكانیان بە رۆژوو دەبن و پێویستیان بە خواردن هەیە”.
لەنجە دەڵێت، خواردن لەهەموو نەخۆشخانەكان دروست دەكرێت، بەڵام ئەمەی ئێمە جیاوازە و بە پێی ستاندار و رێنماییە پزیشكییەكان ئامادەی دەكەین.
لەنیا كامەران، خوشكی ئەحمەدە، دیزاینی خواردن بۆ نەخۆشەكان دەكات و دەڵێت: من زۆر خۆشحاڵم كە لێرەدا دەتوانم خزمەتی نەخۆشەكانی ئەم نەخۆشخانەیە بكەم، هەر نەخۆشێك دەبینم براكەمم بیر دەكەوێتەوە، بەڵام هەمیشە هیوا بە نەخۆشەكان دەبەخشم و هێزو ورەیان پێدەبەخشم، ئەم نەخۆشانە پێویستیان بە دڵنەوایی هەیە و خۆشم خواردنەكانیان پێشكەش دەكەم و وەك هاوڕێمان لێهاتووە لەگەڵ نەخۆشەكاندا.

*(نەخۆشخانەی هیوا نەخۆشخانەیەكی (180) تەختی تایبەتە بە نەخۆشانی شێرپەنجە و نەخۆشیەكانی خوێن، لە مانگی 8 ساڵی 2007 لەشاری سلێمانی دروستكراوە، لەڕووی زانستیەوە ئەم نەخۆشخانەیە بەپلەی یەكەم دێت لە عێراقدا، وایكردوە سلێمانی بكاتە پایتەختی چارەسەركردنی نەخۆشانی شێرپەنجە، زیاتر لە 100 پزیشكی شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و عێراق لەم نەخۆشخانەیەوە بڕوانامەو پسپۆڕیان وەرگرتوە، لەم نەخۆشخانەیە تەواوی خزمەتگوزاریەكان بێبەرامبەرە، بەشێكی خەرجی نەخۆشخانەكە بە كۆمەك و سندوقی یارمەتی توشبوانی شێرپەنجەیە، لەڕێگەی ڕێكخراوو كەسانی خێرخوازی دیكە هاوكاری مادی و مەعنەوی پێشكەش دەكرێت، ئەم نەخۆشخانەیە نەخۆش لەتەواوی شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق وەردەگرێت بەهاوكاری لەگەڵ دەزگای تەندروستی پێشمەرگە (شۆرش) پشكنین و بەشەكانی دیكەی وەك تیشك و ڕێكارەكانی دیكەی تەواو دەكات).

]]>
https://tawar.org/archives/14797/feed 0
مانگی رابردوو لە سلێمانی 435 منداڵی كچ لە دایكبووە https://tawar.org/archives/14747 https://tawar.org/archives/14747#respond Wed, 20 Mar 2024 13:01:42 +0000 https://tawar.org/?p=14747 ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماری لە دایكبوونی نەخۆشخانەی مناڵبوونی فێركاری سلێمانی بۆ مانگی رابردوو بڵاوكردەوە و تێدا هاتووە كە 943 منداڵ لە دایكبوون.
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 2024/2/29) لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 2.499 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 1.504 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە،
هەروەها لە ئامارەكەدا هاتووە كە لە مانگی ڕابردوودا 943 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 508 منداڵ كوڕ بوون و 435 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 524 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لە دایك بوون و ئەوانیتر لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە بووە.
هاوكات 195 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و 21 حاڵەتی لە دایكبوونی دووانە و 1 حاڵەتی لە دایكبوونی سیانە و 1 حاڵەتی لە دایكبوونی چوارینە و 99 حاڵەتی لە بارچوونی منداڵ تۆماركراوە.

]]>
https://tawar.org/archives/14747/feed 0
لە ٧ ی ئازار لە کەرکوک چالاکیەک ئەنجامدرا. https://tawar.org/archives/14715 https://tawar.org/archives/14715#respond Thu, 14 Mar 2024 05:53:41 +0000 https://tawar.org/?p=14715 لە، ٧ی ئازاری ٢٠٢٤ – ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی یونامی و کۆمەڵەی ئەلئەمەل ی عێراقی و کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق و ئۆفیسی کاروباری ژنان لە کەرکوک، بە هاوبەشی و بە پاڵپشتی مۆڵی کەرکوک چالاکییەکیان ئەنجامدا. ئەم چالاکیە بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی هەشتی مارتەوە، کە ئەمساڵ لەژێر تەوەری “وەبەرهێنان لە ئافرەتان: خێراترکردنی ڕەوتی پێشکەوتن” سازکرا. لەو مەراسیمەدا نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی حکومەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان و کەرتی تایبەت ئامادەبونو گوێیان لە ژنان گرت کە چیرۆکە ئیلهام بەخشەکانیان دەگێڕایەوەو ئاماژەیان بەوەدا کە توانیویانە پشتگیری خێزانەکانیان بکەن و ڕۆڵێکی کارا بگێڕن لە کۆمەڵگاکانی خۆیاندا کە ئەمەش وایکردوە هەستی پشتبەخۆبەستن و کەرامەت و دەسکەوتیان پێببەخشێت.

StandUp4HumanRights #InvestInWomen #WomensDay #IWD2024

UNHumanRightsMENA

IraqiAlamalAssociation

MallofKirkuk

المفوضية العليا لحقوق الانسان – العراق
قسم الشؤون المرأة والاسرة والطفل وذوي جرحى والشهداء

]]>
https://tawar.org/archives/14715/feed 0