ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئایا دایکانی شیردەر دەتوانن ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەرگرن.

زۆرێک لەدایکان کە لە قۆناغی شیرداندان بە کۆرپەکانیان بە گوومانن لەوەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، بەهۆی نەبوونی زانیاریانەوە کە ئایا کاریگەری لاوەکی هەیە بۆ مناڵەکانیان یان نا.
بۆ وەرگرتنی زانیاری لەم بارەیەوە دکتۆر ( تارا عەلی بابان ) پسپۆری گەشە‌و خۆراکی مناڵ بۆ تۆڕی میدیای تەوار دەڵێت” ئەگەر هەر دایکێک لە قۆناغی ئەوەدایە کە رۆژانە شیری خۆی بدات بەمناڵەکەی ئەوا زۆر ئاساییە کە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەربگرێت بۆ سەلامەتی خۆی ‌و مناڵەکەشی”. هەروەها دەشڵێت” کە چەن توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە کە ئەم ڤاکسینە هیچ کێشەیەک بۆ مناڵی شیرە خۆر دروست ناکات، بگرە لەوانەیە سودیشی لێوەرگرێت، ئەو توێژینەوەیە دەریخستووە کە دوای دوو هەفتە لەوەرگرتنی ڤاکسینەکە لەرێگەی شیری دایکەکەوە دژەتەن دەگوازرێتەوە بۆ مناڵەکە، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی کە مناڵەکە پارێزراوبێت لە توشبوون بە کۆرۆنا”.

هاوشێوە

هەستاری

هەستیاری بریتییە لە حاڵەتێك كە تیایدا كاردانەوەیەكی زیاد لە ئاسایی

ڤیدیۆ