هاوتای نەورۆز یەکم ڕۆژی بەهار لەزۆر وڵاتی جیهاندا بەڕۆژی یان جەژنی دایکان دائەنرێ و نەریتێکی باوی ساڵانەیە و بەم بۆنەوەیەوە ئاهەنگ دەگێڕن و ڕێزو وەفا بۆ دایکان نوێ دەکەنەوەو دیاریان پێشکەش دەکەن .هەڵبژاردنی ئەم ڕۆژەش لەوەوە سەرچاوەی گرتوە
کە دایکە زەوی لەم ڕۆژەدا دەبوژێتەوەو وەرزی بەهاروژیان لەسروشتدا دەست پێدەکاتەوە وگەردون جارێکیتر بە ژیان دەخەمڵێ ، وەک ئەو دایکەی کەمناڵ پەروەردە دەکات و ژیانی پێدەبەخشێ .سروشتو دایک ژیان دەبەخشن . هەرچەند هێشتا ئەم ڕۆژە بە فەرمی نەبوەتە ڕۆژێکی جیهانی بەڵام لەزۆرترینی کۆمەڵگاکاندا ڕۆژی تایبەت بەدایک هەیە و هەر کۆمەڵە ڕۆژێکی تایبەت بە مێژوی کۆمەگاکەی خۆی بەڕۆژی دایک هەڵبژاردوە .
خۆزگە لەوڵاتی ئێمەش بۆ ڕێز لێنان لەودایکە ماندوو خۆبەختکردوانە هەر ئەم م ڕۆژە یان ڕۆژێکی دیاری بکرایە بۆ دایک ئەگەر چی هەمو ڕۆژەکانی ساڵیش بۆ دایک دابنرێ هەرکەمە .
پیرۆزەهەرڕۆژێک کە بە ڕۆژی دایک دا ئەنرێ .
ئەمرۆ ٥٠ ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی لەیلا قاسم تێپەڕبوو
٥٠ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢ لەیلا قاسم حەسەن لەلایەن