ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

٨ی مارس و هەزاران خۆزگە و هیوا


نوسینی: فرمێسك رزگار
من ژنم پڕم لە رەنگ وجوانی، تەنیا ٨ی مارسم بەس نیە، دەبێت هەموو رۆژێك هی من بێت، شەر لەگەڵ گزنگ بكەم و دنیا پر بكەم لە بۆن و بەرامەی ژیان و جوانی، بەڵێ من دەدرەوشێمەوە هەر وەك ئەو خۆرەی لە لوتكەی چیایەك سەر دەردێنی و گەرمی و رووناكی بە دونیادا پەخش دەكات.
كراسێكی شینی ئاسمانی دەپۆشم و وەك دەریا رەنگ دەدەمەوە بۆ ئاسمان، چۆلەكە و مەل و كەناری دەخەمە سەما، لقێك گوڵی سوریش لە خۆم دەكەمەوە، لە ئینجانەی ژیاندا دەیچێنم و ئاوی دەدەم، تا باڵا بكات و باڵا بكات بۆنی بە ناو هەموو شاردا بڵاو بكاتەوە، بەڵی ئەوە منم من. كە دایكم و خوا بە گەورەی خۆی ئەم پیرۆزیەی بە من بەخشی.
نۆ مانگ و نۆ رۆژ كۆرپەلەیەك لە سك و پشتم بە ئازارەوە هەڵدەگرم، لە باوەشی پر سۆزم فێری ژیان و خۆشەویستی دەكەم، تۆ لەگەڵ تۆمە چی لە ئازارەكانی ژن تیدەگەی ؟ ئای چەند سەختە ژن بوون ، بەڵام هێشتا ژنێك رووی خۆی بەرووی دونیادا گرژ نەكرد مۆرەی نەكرد، شەوانێك تا بەیانی گریا و ئازاری چەشت بێهیوا كراو، فرێدرا و نەویسترا، بەڵام ئەو لەگەڵ خۆر هەڵاتن دا هەستا بۆ ژیان پێكەنی، ئێستا دەزانی بەهێزی ژن لە ناو ئازاردا، چ سەروەتێكە كە تۆ نیتە!!

هاوشێوە

٨ مارس

ڤیان حەمە لاوساڵیادی ڕۆژی جیهانی ژنان کە هەموو ساڵێک لەم

ڤیدیۆ