ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لە هاویندا ئاو زۆر بخۆ..

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە وەرزی هاویندا كاریگەری نەرێنی

لەسەر لەشی مرۆڤ دەبێت، ئەوەش وادەكات زۆرترین ئارەق دەربكات‌و ئاوی لەشی سەرف بكات، بۆیە پێویستی بە شوێنگرتنەوەی هەیە.

بەپێی توێژینەوە نوێییەكان تیشكی خۆر لە مانگەكانی هاویندا پێست دادەڕزێنێت و ئەگەر پارێزگاری لێ نەكرێت بەپێی رێنماییەكان ئەوا ئەگەری شێرپەنجەی پێست هەیە بۆ پارێزراوبوون لەوە پێویستە گرنگی زۆر بە خواردنەوەی ئاو بدرێت.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا و لەدەستدانی ئەو شلەیە كە لەلەشدا روودەدات و دەبێتە هۆی وێرانكاری لە ئەندامەكانی ناوەوە و كاریگەریی لەسەر پێستیش دەبێت.

لە مانگەكانی هاویندا بۆ پارێزگاریكردن لە پێست و لەش پێویستە بڕی پێویست لە ئاو بخورێتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە كە لە مانگی رەمەزاندا لەوانەیە تووشی ناڕەحەتی ببیت لە خواردنەوەی بڕە ئاوی پێویستدا، بەڵام لەو كاتانەدا كە بەرۆژوو نیت پێویستە قەرەبووی ئەو ئاوە بكەیتەوە كە لەش لەدەستی داوە”.

هەر بەپێی توێژینەوەكان ئەو پێستەی بەهۆی نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاوەوە وشك بووەتەوە، لەبەرامبەر هۆكارە دەرەكییەكاندا لاواز دەبێت.

لەسەر پێست چینێكی رۆن بوونی هەیە، ئەم چینە لە هۆكارە دەرەكییەكانی وەك هەستیاریی و میكرۆبەكان دەپارێزێت، كاتێك پێست وشك دەبێتەوە برینداری و ئەستووربوونی تێدا درووست دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ماددە زیانبەخشەكان ئاسانتر بێنە نێو پێستەوە.

هەر لەبەر ئەوەیە بۆ ئەوەی پێست وشك نەبێتەوە و پاریزگاری لەو چینە رۆنە بكەیت كە لەسەرییەتی پیویستە گرنگی بە خواردنەوەی بڕی پیویست لە ئاو بدەیت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ