ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئەگەر تۆ دووگیانی لە خۆڵبارین خۆتبپارێزە

ئا/ ترێ محمود
تازەترین توێژینەوە باس لە مەترسی خۆڵبارین دەکەن بۆسەر ژنانی دووگیان.
لەو توێژینەوە زانستییەدا هاتووە کە ئەو ڕۆژانەی خۆڵبارینە جیا لە ڕۆژانیتر ژنانی دووگیان لە پێناو سەلامەتی خۆی و كۆرپەكەی كەمتر لە ماڵ بچنەدەرەوە تا كەمترین زیانی تەندروستی بۆ خۆیان و كۆرپەكەیان هەبێت” لە توێژینەوەكەدا باس لەو مەترسیانە كراوە ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر تەندروستی مناڵ ئەكات وەك (ئەگەری پێشوەختەی لە دایكبوونی منداڵ، كەمی كێشی منداڵ ، كێشەی هەناسەدان كە پێیدەڵێن ڕەبۆ ، دوو بۆ سێجار ئەگەری زیادبوونی ئۆتیزمبێت، وەڕەنگە كاربكاتەسەر ئەوەی لە داهاتوودا ئەو منداڵە نەتوانی وەچەبخاتەوە. بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو دایکان.

هاوشێوە

ڤیدیۆ