ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

هەستاری

هەستیاری

بریتییە لە حاڵەتێك كە تیایدا كاردانەوەیەكی زیاد لە ئاسایی لەشی مرۆڤە بۆ هاندەر یان ورووژێنەرێكی بەرگری لەش، كە كاتێك شتێكی نامۆ لە رووی شێوە و پێكهاتە بەر لەش دەكەوێت یان دەچێتە ناوییەوە، لە رووی سیستەمی بەرگرییەوە رووبەڕووی دەبێتەوە و هەستیاری دروست دەبێت.

لەكاتی بەرگری لەش بۆ هەندێك تەنی نامۆ چەند نیشانەیەك لەسەر لەش بەدیار دەكەون كە بەپێی هۆكار و ئەو بەشەی لەش جیاوازی هەیە، لەوانە لە سینگ و پێست و چاو و لووت، وەك هەڵمژینی تۆز و خۆڵ و دەنكە هەڵاڵە كە مرۆڤ تووشی پژمینی بەردەوان كۆكە دەكات، یان لەسەر پێستی بەدیار دەكەوێت وەك خوران و سوورهەڵگەڕان و زیبكە، یان چاو وەك سوورهەڵگەڕان و خورانی.

نیشانەكان:
هەستیاری سنگ، كۆكەی بەردەوام كە لە شەواندا زیاتر دەكات و رەنگە دەردانی شلەشی لەگەڵدا بێت، هەناسەتەنگی بەهۆی تەسكبوونەوەی بۆڕییەكانی هەناسەوە، بوونی هەوكردن لەگەڵ هەستیارییە بەتایبەتی لە جگەرەكێشەكان، هەروەها دروستبوونی دەنگ لە سینگ، بەتایبەتی لای چەند جۆرێك لە پیشەكانی وەك پاكەوان و كرێكاری كانەكان.

خۆپاراستن لە هەستیاری:

خۆبەدوورگرتن لە هۆكارەكانی وەك باخ و دارستانەكان لە بەهاراندا بەهۆی بەرهەمهێنانی دەنكە هەڵاڵە، هەروەها دووركەوتنەوە لە دووكەڵ و بخوور و تۆزوخۆڵ.

دووركەوتنەوە لە ئاژەڵی ماڵی كە خاوەنی پەڕ و موو فەروودارن، بەكارهێنانی سپڕای هەناسەتەنگی و رێگرتن لە هاتنەژوورەوەی خۆڵ و تۆز بۆ ناو ژوورەكان و بەكارهێنانسی چاویلكەی بەر خۆر و سەردانیكردنی پزیشك لە كاتی پێویست.
وەرگێڕانی نواڵە
سەرچاوە: جۆرناڵ نیوز

هاوشێوە

ڤیدیۆ