ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

خۆڕاکى تەندروست بۆ جەژن و رۆژانی ئاسایی

دواى بەڕێکردنى سى ڕۆژ لە مانگى پیڕۆزى رەمەزان گەدەو جەستە جۆڕێک لە ڕاهاتنى بە خۆوە دیوە وبوە بە بار ئاسانیەک بۆى کە بە دڕێژایى شانزە کاتژمێڕێک بێ نان و ئاو ئەمایەوە ، ئەمەش پشویەک بو ئەدرا بە گەدە و جەستە و کردارى هەرس و جوڵەى خوێن لەهەمان کاتیشدا بە دەرونیش ،
پێویستە ئەم ڕیتم و پشوى گەدە و جەستەیە لەم ڕۆژانى جەژن و دوایى جەژنیش بپاڕزێن و هەوڵێک بێت لەگەڵ جەستەى خۆماندا بیدەین ،
کە چ جۆڕە خۆڕاکێک هەڵدەبژێرین هەم ئارەزوى خواردنمان کەم بێتەوە بە تەندروستى هەم وزەشمان پێ ببەخشێت نەبێتە هۆى کۆبونەوەى چەورى ، هەربۆیە لە هەندێک خۆراک پێویستە دوور بکەوینەوە لە پێناو جەستەیەکى تەندروستدا ٠
بێگومان شیرینى و چەورى هۆکارێکە بۆ قەڵەوى و زیادکردنى ئارەزوى خوردن و کرانەوەى گەدە بۆ خواردنى زیاتر،
پێویستە خۆمان لە گۆشتى سور دورخەینەوە چونکە بۆ هەرس گرانە ، کاتێک دەیخۆیت لەشت ئارەق دەکاتەوەو بێزارت دەکات ، لە هەمان کاتدا کێش زیاد دەکات و فێرى زۆر خۆڕیت دەکات ،
چەرەسات چەوریەکەى بەسودە بۆ لەش و نەخۆشیەکانى دڵ و دابەزاندنى چەورى کۆلیستڕۆڵ بەڵام هۆکاڕێکە بۆ قەڵەوى و زیاد بونى کێش ٠

گوڵزار فەرەج

هاوشێوە

ڤیدیۆ