ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

كاتێك ماسولكەكانت توشی هەوكردن دەبێت چیدەكەیت

ئا: گوڵزار فەرەج
هۆكار و نیشانەكانی هەوكردنی ژێی ماسولكەی مەچەك و چۆنیەتی چارەسەركردنی، هەوكردنی ژێی ماسولكەیی لە مەچەك بەگشتی و بەتایبەتیش لە ژناندا ڕوودەدات. لە ئەنجامی ئەوەی بە شێوەیەكی نادروست دەست بە كاردەهێنن، هەروەها بە هۆی لاوازی ماسولكەكانی مەچەكەوە.
دكتۆر هێمن پزیشكی نەخۆشیەكانی جومگە و ئێسك هۆكار و نیشانەكانی ئەم نەخۆشیە بۆ خوێنەرانی ساتیی تەوار روندەكاتەوە و دەڵێت: ” نەخۆشەكە هەست بە ئازارێكی زۆر دەكات لە مەچەكیدا كاتێك جووڵە بە مەچەك یان پەنجە گەورەی دەكات، ئەم دۆخە بە زۆری لە وەرزشەوانان ئەو ژنانەی كە كۆرپەكانیان هەڵدەگرن و كاری بە ردەوامی ناوماڵ دەكەن، بە تایبەت لە بە كارهێنانی چەقۆ لە كاتی دروستكردنی خواردندا روودەدات.”
دكتۆر هێمن دەڵێت:”دەستنیشانكردنی ئەم دۆخە بە زۆری لە ڕێگەی پشكنینی كلینیكی لە لایەن پزیشكی پسپۆڕی جومگە و ئێسك دەبێت، هەندێك جاریش لە ڕێگەی سۆنار یان MRI دەكرێت.”
دەربارەی چارەسەریش ئەو دكتۆرە دەڵێت:” چارەسەری دەكرێت بەم شێوەیە: بۆ ماوەیەك دەست بحەسێنەوە، بەستەری مەچەك و پەنجە گەورە لە بەكاربهێنە لە كاتی خەوتن ، هەروەها لە ماوەی ڕۆژدا ڕێگرتن لە جوڵەی پەنجە گەورە، هەروەها بەكارهێنانی دەرمانی دژە هەوكردن وەك مۆبیك و چارەسەری سروشتی و دەرزی كۆرتیزۆن لە لایەن پزیشكەوە ئەنجامدەدرێت.”

هاوشێوە

ڤیدیۆ