ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

پەیام ئیبراهیم ”ڕۆژێكم دەوێت كە هەموومان مرۆڤ بین وئازاری دەروونی یەكتری نەدەین”

پەیام ئیبراهیم، نوسەرومیدیاكارە،پەیامی بۆ ٨مارس دەڵێت”لەم ڕۆژەدا كە ژنین كەواتە مرۆڤێكی كامڵین، دەبێت خۆیی خۆی ڕزگار بكات وخۆیی هۆشیاربێت، چونكە لەسروشتی مرۆڤدا ئاگایی هەیە هەست بە ناعەدالەتی دەكات خۆیی ئەوە قبوڵ نەكات، چونكە ئەزمونی ژیان هیچ كەسێك بۆ كەسێكی تر نابێت چونكە دەرئەنجامی خراپ دەبێت ، بۆیە ڕێگە ڕێڕەوەی ژیانی خۆتدا بڕۆ بۆ سەركەوتن ،
باوەڕم بەجیاكاری نێوان ژن وپیاو نیە،ژیان بەبێ ئەو دوانە مەحاڵە كەواتە هەردوكیان وەكو یەك قورسایی و بوونیان زەرورە لەژیاندا، بۆیە جیاواز لە هەموو من ڕۆژێك دەوێت مرۆڤ بین هەموومان ئەگەر ژنی یان پیاو، لەهەر ڕەگەزێك بیت دەبێت مرۆڤ بین، مرۆڤبوون گەورەترە لەژنبوون وپیاوبوون، كاتێك كە مرۆڤ بین، ئەگەر پیاوێك مرۆڤایەتی جێبەجێبكات هەرگیز ژنەكەی ناچەوسێنێتەوە وخەدری لێناكات، بۆ ژنێكیش بەهەمان شێوە ، پێم وایە خەدر لە هەردوولا هەیە، ڕۆژێك دەوێت كە مرۆڤ بین هەموومان ،ئازاری رۆحی ودەروونی یەكتری نەدەین

هاوشێوە

ڤیدیۆ