له مه‌راسیمى کۆتایى دابه‌شکردنى خه‌ڵاته‌کانى ده‌یه‌مین فێستیڤاڵى فیلمى نێوده‌وڵه‌تى دهۆک فیلمى سێگۆشه که به‌رهه‌مى یه‌کێتى ژنانى کوردستانه خه‌ڵاتى لیژنه‌ى داوه‌رانى پێبه‌خشرا.
فیلمى سێگۆشه له سیناریۆ و ده‌رهێنانى کچه سینه‌ماکار ژینۆ هادى و به‌رهه‌مى یه‌کێتى ژنانى کوردستان توانى ببێته خاوه‌نى خه‌ڵاتى لیژنه‌ى داوه‌رانى ده‌یه‌مین فێستیڤاڵى فیلمى نێوده‌وڵه‌تى دهۆک.
له کاتى وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌که‌دا و له‌سه‌ر سته‌یجى فێستیڤاڵى دهۆک سینه‌ماکار ژینۆ هادى سوپاسى تایبه‌تى ئاراسته‌ى خاتوو (کافیه سلێمان) سکرتێرى یه‌کێتى ژنان کرد که هاوکار و پشتیوانى بووه له دروستکردنى فیلمه‌که‌دا و ژینۆ وتى” زۆر شه‌ره‌ف مه‌ندم که له‌سه‌ر ئه‌م سته‌یجه وه‌ستاوم، ئه‌م خه‌ڵاته وه‌ک ده‌ستکه‌وتێکى تاکه که‌سى سه‌یرى ناکه‌م، به‌ڵکوو هێمایه‌که بۆ سه‌لماندنى هێز و تواناى ژنان له هه‌موو بواره‌کاندا به‌تایبه‌تى هونه‌رى سینه‌ما، پێشکه‌شى ئه‌که‌م به هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ى که له‌سه‌ر رێگان بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه لوتکه‌ى سه‌رکه‌وتن.
هه‌روه‌ها ژینۆهادى سوپاسى تیمه‌که‌ى کرد که له‌گه‌ڵیدا بوون و هاوکارى بوون له دروستکردنى فیلمه‌که‌دا، هیواى خواست ژنان هه‌وڵ بده‌ن بۆ گه‌یشتن به خه‌ونه‌کانیان
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای