ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

٨ مارس

ڤیان حەمە لاو
ساڵیادی ڕۆژی جیهانی ژنان کە هەموو ساڵێک لەم رۆژەدا لە جیهاندا بە جۆری جیاواز و یاد دەکرێتەوەو بەشێوە جیاوەزاکان داوای یەکسانی ژن و پیاو دەکرێت لە ووڵاتە جیاوازەکاندا بەگوێرەی رێساو تەندوتیژی بەرامبەر نیوەی کۆمەڵ کە دایک و ژن و خوشکی کچی کۆمەڵگەن
ژن بوون و مافی ژن لەم سەردەمەی ئێستادا زۆر قورسترە لەو رۆژەی کە ئەم یادەی دروست کردوە بەداخەوە ئيستا ژن بۆتە کانگای بازررگانی و چێژ و خۆشی و دەزگای هەواڵگری بۆ کارئاسانی حەزەکانی پیاو بەدەست هێنانی سامان و سەرکەوتنیان لە بواری بازرگانی ورامیاری ، بە شێوازی سەردەمیانەش دەبێت بۆ خۆی نەبێت و جەستە و شێوازی جل و بەرگی بەدڵی پیاوان روخسارو جەستەی بەر نەشتەرگەری جوانکاری و داودەرمانی زیان بەخش بەکار دەهێنێ بۆ رازی کردنی حەزی رەگەزی بەرامبەر
خەمخۆری من تەنها بۆژنەکان نین بەڵکوو زیاتر بۆ کچە هەرزەکارو تازەپێگەشتوەکانمانە کە هێشتا جەستەو جوانیان دەردەکەوێ بەڵام پێی ڕازی نین لەبەر ئەوەی دەیانەوێت جوانکارییکەن، سەردەمی (نیو لیبرالیزم )واتە سەردەمی بەکاڵا کردن.
ژنان خاتونەکان با گرنگی بە بواری فراوانکردنی رۆشنیریمان بدەین تێبکۆشین بۆ فێربون و ئیش لەسەرکردنی تیۆری فێمینیزم .
کەوابێ ئێمەی ژن ،فێمینیزم بین وەك دایک ، وەك خوشک ،وەك کچ !خۆتبە بێ چاولێکەری و خۆبەکەم زانین ، تۆ چەوساوەو کۆیلە نیت تا داوای رزگاری و ئازادی بکەیت هەوڵبدە داهێنان بکە و خۆت پێبگەیەنە لە هەربوارێکدا دەتەوەێ دەتونیت لەو مۆبایلەی کە بە دەستەوەیە زۆر شتی بەنرخ فێربیت و بەکاری بهێنی کە گەشەت پێبکات ، بەکەم رازی مەبەو خۆت لا گرنگبێت و خۆتبە واتە خودی خۆت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ