عه‌تا حه‌مه‌ساڵح
ئه‌وه‌ى تا ئه‌مڕۆ له نێو کایه‌کانى ژیاندا ده‌گوزه‌رێت بێبه‌هاکردنى زۆرێک له‌وشتانه‌یه که له‌لاى خه‌ڵک وه‌ک شتێکى به‌نرخ ماوه‌ته‌وه تا گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ى که خه‌ریکه پیرۆزیه‌کانیش به‌شێوه‌یه‌ک کاڵببنه‌وه که ئه‌و نه‌وه‌ى ئێستا به‌سانایى هه‌نگاوى به‌سه‌ریدا بنێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تائێستا نرخ و به‌هاى خۆى له‌ده‌ستنه‌داوه و وه‌ک به‌شێکى گرنگى کلتورى ره‌سه‌نى کوردى ته‌ماشاى ده‌کرێت و ده‌ستى غه‌در و شێواندنى پێنه‌گه‌یشتبوو ته‌نها هونه‌رى کوردیه به‌هه‌موو به‌شه‌کانییه‌وه و به‌تایبه‌تیش هونه‌رى گۆرانی، به‌تایبه‌ت ئه‌و گۆرانییانه‌ى که چۆته خانه‌ى فۆلکۆر و وه‌ک به‌شێکى گرنگى کلتورى ره‌سه‌نایه‌تى ته‌ماشایى ده‌کرێت و زۆرینه‌ى خه‌ڵک له‌گه‌ڵیدا ژیاوه و له‌گه‌ڵ یاده‌وه‌ریاندا نه‌ش و نماى کردووه و ماوه‌ته‌وه، چوون ئاواز و مۆزیکى ئه‌و گۆرانیانه جۆرێک له مۆرکى کوردی‌یان پێوه دیاره و تاکه هونه‌رێکه که له پاڵ هونه‌رى شێوه‌کارى و شانۆدا تا ئێستا بۆ کورد وه‌ک شانازییه‌ک ماوه‌ته‌وه.
جێگه‌ى نیگه‌رانیه‌که خه‌رێکه ئه‌و هونه‌ره‌ى به‌هونه‌رى ره‌سه‌ن ناوى ده‌هێنن ده‌بێته کاڵایه‌کى بێنرخى سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى و قاچاخچیه‌کانى هونه‌ر که به‌ناوى ریکلامى بازرگانییه‌وه به‌بێ گوێدانه هه‌ست و یاگارییه‌کانى گه‌ڵێک به‌بێ گوێدانه بوون و نه‌بوونى خاوه‌نى به‌رهه‌مه‌که، به برنج و دۆشاو و دایبى به‌جۆرێکى هێنده خراپ ناشیرینى ده‌که‌ن که هه‌رگیز جارێکی‌تر نه‌توانین گوێبیستى ئه‌و گۆرانیه ببینه‌وه. سه‌رمایه‌دارى له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌ستى بۆ هه‌مووشتێک بردووه و ناشیرین و بینرخى کردووه، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى مه‌ترسیه له ئێستادا له ناوبردنى کلتوره‌که‌مانه که خه‌ریکه له بیخاوه‌نیدا ئه‌ویش ده‌بێته کاڵایه‌کى سوک و ئاسان بۆ خزمه‌تى سه‌رمایه‌دارانى ناوخۆیى و ته‌نانه‌ت دووژمنه‌کانیشمان.
له ماوه‌ى رابردوودا به‌پێشنیارى سه‌ندیکاى هونه‌رمه‌ندان به‌رێز وه‌زیرى رۆشنبیرى به‌بڕیارى ژماره (1-1-2205) له رۆژى (20-5-2021) فه‌رمانى راگرتنى هه‌موو ئه‌و ریکلامانه‌ى ده‌رکرد که تێدا ئاواز و گۆرانى فۆلکلۆرى کوردى تێدا به‌کارهاتووه. که ئه‌مه ده‌بوو خودى وه‌زیرى رۆشنبیرى زوتر ئه‌م فه‌رمانه‌ى ده‌رکردایه چونکه جه‌نابى وه‌زیر ژیانى مناڵى و پێشمه‌رگایه‌تیشى له ناوچه‌یه‌ک به‌سه‌ر بردووه که هه‌ورامانه سه‌ربارى ئه‌وه‌شى که خۆیشى که‌سایه‌تیه‌کى ناوچه‌ى هه‌ورامانه که یه‌کێکه له گرنگترین ئه‌و ناوچانه‌ى که زۆرینه‌ى گۆرانى ره‌سه‌نى کوردى له خۆگرتووه که ده‌شێ بوترى هه‌ورامى شێوه‌زارێکى گۆرانى ئامیزه، بۆیه ئه‌و بریاره بۆ که‌سایه‌تى کاک حه‌مه‌ى حه‌مه‌سه‌عید ده‌بێت گرنگى زۆرى هه‌بێت و به‌دواداچوونى جدى له‌سه‌ر بکات بۆ جێبه‌جێکردنى، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه ماوه‌ى زیاتر له مانگێک و ده‌رۆژه ئه‌و فه‌رمانه ده‌رچووه، به‌ڵام تائێستا هه‌رکاریشى پێنه‌کراوه و ئه‌ویش خه‌ریکه ده‌چێته خانه‌ى بیرچوونه‌وه، وه‌ک زۆرێک له هه‌موو ئه‌و بریارانه‌ى ده‌رچوون و کاریان پێنه‌کرا. ئه‌وه‌تا له یه‌کێک له ناڵه‌کانى ته‌لفزیۆنه‌وه له رۆژى ده‌رچوونى ئه‌و بریاره‌وه هه‌ردوو ریکلامى برنجى ئازادرایس و دۆشاوى سه‌فره زیاتر په‌خش ده‌کرێت به‌هه‌ردوو گۆرانى (حه‌ریره و ئه‌رێ به‌بانانه‌وه) که دوو گۆرانى ره‌سه‌نى کوردین و خۆشکه‌رى گه‌شت و سه‌یرانى جاران و ئێستاى خه‌ڵکه، که‌چى بووه به برنج و دۆشاو و ئاواش بروات ئه‌وه‌ى ناوى کلتور و ره‌سه‌نایه‌تى کوردیبێت ده‌چێته‌ى خانه‌ى نه‌مانه‌وه و شێک نامێنێته‌وه که جێگه‌ى شانازی بێت و یاده‌وریشمان ده‌بێته قوربانى بۆ سه‌رمایه‌دارانى دۆست و دووژمنمان.
ڕۆژی داک پیرۆزە
هاوتای نەورۆز یەکم ڕۆژی بەهار لەزۆر وڵاتی جیهاندا بەڕۆژی یان