ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

زیانەكانی خواردنی ئەندۆمی چییە؟

لەشكر حەمید ئەندازیاری خۆراك، لەبارەی زیانەكانی (ئەندۆمی)یەوە دەڵێت: شێرپەنجەی مۆخ‌و سكچون‌و ئازاری ناو سك‌و قەڵەوی‌و بەرزبونەوەی فشاری خوێن دروستدەكات.

لەشكر حەمید لەبارەی خواردنی ئەندۆمییەوە دەڵێت: “ئەندۆمی خۆراكێكی خۆشە‌و ئاسان‌و خێرا ئامادەدەكرێت كە پێكهاتووە لەئاردی گەنم‌و نیشاستە‌و خوێ‌‌و زەیتی نەخیل تام‌و گلۆتۆماتی یۆدیۆم‌و بیبەر”.

لەبارەی زیانەكانیشییەوە ئاماژەی بەوەداوە كە: “ئەندۆمی دەبێتە هۆی زیادكردنی كێش‌و بەرزكردنەوەی ڕێژەی كۆلسترۆڵ‌و بەرزكردنەوەی پەستانی خوێن‌و نەخۆشییەكانی دڵ‌و درستبوونی گرفتی دواكەوتنی بیركردنەوە‌و بێهێزی‌و نەخۆشی دەمارەكان‌و دەرونییەكان‌و شێرپەنجەی مۆخ‌و سكچون‌و ئازاری ناو سك‌و قەڵەوی‌و بەرزبونەوەی فشاری خوێن”.

لەبارەی ئەو زەرفە بچوكەی لەناو ئەندۆمییەكەدایە ئەوە ئاشكرا دەكات كە: “لەناو ئەندۆمیدا زەرفێكی بچوك هەیە لەخوێ‌ پێكدێت، پێكهاتەكانی ئەندۆمی لەپشت زەرفەكە بیخوێنەرەوە تیایدا دەبێنیت پێكهاتە خوێیەكە لەسەری نوسراوە 621E ئەوەش جۆرێكە لەخوێی چینی، لەراپۆرتێكی رێكخراوی تەندروستی جیهانیدا هاتووە، ئەم جۆرە خوێیە هۆكارە بۆ تێكچونی مۆخ، چونكە ئەم خوێیە مەترسیدارترین جۆرە”.

هاوشێوە

هەستاری

هەستیاری بریتییە لە حاڵەتێك كە تیایدا كاردانەوەیەكی زیاد لە ئاسایی

ڤیدیۆ