Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
ئاماره‌کانی تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک دڵخۆشکه‌ر نین – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئاماره‌کانی تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک دڵخۆشکه‌ر نین

گوڵاڵە ماوەی چەند مانگێکە تووشی شێرپەنجەی مەمک بووە و دەڵێت، بە هاوکاری پزیشکەکەم و خێزانەکەم توانیم زاڵ بم بەسەریدا و بەرەنگاری ببمەوە، هەروەها ئەو رێنمایی خانمان دەکات زوو زوو پشکنین بۆ خۆیان ئەنجام بدەن.

گوڵاڵە بەم شێوەیە چیرۆکی تووشبوونی خۆی بە شێرپەنجەی مەمک بۆ ژیانەوە گێڕایەوە و وتی:» لەسەرەتادا هەستم بە ئازارێک کرد لە سنگمدا دوای ئەوەی چوومە لای پزیشک و پشکنینی بۆ کردم وتی هیچ نییە لەوانەیە بەسەریدا خەوتبیت یان بەر شتێک کەوتبێت، بۆیە دەرمانی بۆ نووسیم بۆ ماوەی مانگێک ئازارەکەم باش بوو، دواتر دەستیپێکردەوە، دوای ئەوەی خۆم بەدەست پشکنینم ئەنجامدا هەستم بە شتێکی خڕ کرد لە سنگمدا».

ئەو دەشڵێت:» دواتر سەردانی پزیشکەکەم کرد، دوای ئەوەی پشکنین و سۆنەری بۆ کردم وتی گرێیەک هەیە، بەڵام بۆ دڵنیابوونەوەی کە گرێکە پاکە یاخود گرێی شێرپەنجەییە دەبێت پشکنینی مامۆگرافی ئەنجامبدەیت، کە پشکنینەکەم کرد دەرکەوت کە گرێیەک لە مەمکمدا دروست بووە، بۆیە وتی دەبێت نەشتەرگەریت بۆ ئەنجامبدرێت بۆ دەرهێنانی گرێکە».

گوڵاڵە باس لەوساتانە دەکات و دەڵێت:» لەگەڵ بیستنی ئەو قسەیەدا من زۆر بێهێز بووم و بەرگریم زۆر دابەزیبوو، بەڵام بە هاوکاری پزیشکەکەم و خێزانەکەم کە زۆر دڵنەواییان دەدامەوە و زۆر تەشجیعیان دەکردم و بەردەوام پێیاندەوتم کە من یەکەم کەس و کۆتا کەس نیم تووش بووبم و سەڕەڕای ئەوەش زوو پێم زانیوە بۆیە چارەسەری ئاسانە و هەروەها هەموو چارەسەرەکان لێرە هەیە و پێویست بە هیچ شوێنێک ناکات بۆی بچیت».

گوڵاڵە ئاماژە بەوەدەکات:» دواتر بڕیارمدا نەشتەرگەرییەکە ئەنجام بدەم ئێستاش زۆر باشم پێنج جەلسە تیشکم وەرگرتووە، بەڵام نازانم پێویست دەکات کە چارەسەری کیمیایی وەربگرم یاخود نا، ئەوە پزیشکەکەم بڕیار دەدات».

گوڵاڵە دەڵێت:» من زۆر پێم سەیربوو کە تووش بووم، چونکە ماوەی ١٢ ساڵە شیرینی ناخۆم و بەردەوام رۆژانە نیو کاتژمێریش بە پێ دەڕۆیشتم لەگەڵ ئەوەشدا سەوزە و میوە بە ڕێژەیەکی باش لە خواردنەکانمدا هەبوو».

گوڵاڵە رێنمایی کچان و ژنان دەکات و دەڵێت:» رێنمایم بۆ ژنان و کچان ئەوەیە کە هەموو مانگێک بەردەوام دوای سووڕی مانگانە پشنین بۆخۆیان ئەنجامبدەن لە ماڵەوە بۆ ئەوەی هەرشتێک هەبوو زوو هەستی پێ بکەن»

گوڵان ئەنوەر کە ماوەی حەوت ساڵە توێژەری کۆمەڵایەتیییە لە نەخۆشخانەی هیوا و رێنمایی دەروونی و کۆمەڵایەتی بە نەخۆشەکان دەدات بۆ ژیانەوە وتی:» کاتێک نەخۆشەکان پێیان دەوترێت ورەیان دەڕوخێت، بەڵام لەگەڵ رێنمایی پزیشکەکەی و ڕێنماییەکانی ئێمە بە تێپەڕبوونی کات باش دەبن و لەسەر شتەکان رادێن».

«بەگشتی وەک توێژەران ڕێنماییەکانمان بۆ نەخۆشەکان جیاوازە، چونکە جۆری نەخۆشییەکە و قۆناغەکەشی جیاوازە، ھەرچارەخوازەو بەپێی حاڵەتەکەی خۆی ئێمە رێنمایی دەکەین، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی رێنماییەکان ئەوەیە کە لایەنی دەرونی ھەر مرۆڤێک وەکو لایەنی تەندروستی سەیر بکرێ، چۆن لایەنی تەندروستی نەخۆش دەکەوێت بەھەمان شێوە لایەنە دەرونییەکەشی نەخۆش دەکەوێت، بۆیە پێویستە رەچاوی ئەوە بکرێت لەگەڵ ئەوەشدا لایەنە کۆمەڵایەتییەکەش رەچاو بکرێت، تا چواردەوریان باش بێت و لایەنێکی کۆمەڵایەتی باشییان ھەبێت و خێزان پشتگیریان بکات ئەوە ئاشکرایە کە لایەنی دەرونیشیان باش دەبێت، بەڵام ئێمە رێنماییمان بۆ چارەخوازەکان و خێزانەکانیان ئەوەیە کە پێویست دەکات کە ھەموو لایەک شان بدەنە شانی نەخۆشییەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیەکە و پێویستیش دەکات وەک نەخۆشییەکی ئاسایی سەیر بکرێت بۆ ئەوەی نەخۆش بتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا». گوڵان وا دەڵێت.

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک به‌ربڵاوترین جۆری شێرپه‌نجه‌یه‌ له‌ناو ژنان و کچان، هەرچەندە پیاوانیش تووشدەبن، بەڵام بە رێژەییەکی کەمتر.

مانگی 10ی هەموو ساڵێک له‌ جیهاندا مانگی هۆشیارییە لەبارەی شێرپەنجەی مەمک کە لەرێگەی چالاکی جیاوازەوە هەوڵدەدرێت خانمان هۆشیاربکرێنەوە لەبارەی نەخۆشییەکە و ساڵانەش کەمپەینێکی بەرفراوان لەبارەی شێرپەنجەی مەمک بەڕێوەدەچێت کە ئامانج لێی بڵاوکردنەوەی زانیارییە لەبارەی شێرپەنجەکە.

بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ساڵی 2020دا واتە ساڵی رابردوو 2.3 ملیۆن تووشبووی شێرپەنجەی مەمک تۆمارکراون و ساڵانە 685 هەزار کەس بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدەن.

د.چنار سنجاوی، پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و سەرۆکی بەشی کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ژیانەوە وتی:» لە هەموو نەخۆشخانە گشتییەکانی کوردستان سەنتەری مەمک و ئامێرکانی پشکنین لە نەخۆشخانە گشتییەکان هەن بەتایبەتی مامۆگرافی، بەڵام ژمارەیان کەمە بۆیە بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختە و پشکنینی رێژەیەکی زۆری هاووڵاتییان پێویستمان بە ئامێری زیاترە.

ئەو دەشڵێت، ساڵانە لە جیهاندا ڕێژەی شێرپەنجەی مەمک لە زیاد بوونە کوردستانیش بەهەمان شێوە، بە جۆرێک لە ساڵی ٢٠٢٠ رێژەی تووشبووانی شێرپەنجە لە کوردستان لەسەدا ١٨٪ بوو، کە لە پارێزگای دهۆک ڕێژەی توشبوانی شێرپەنجەی مەمک بە بەراورد لەگەڵ شارەکانی دیکە زیاترە، بەڵام ئاماری ئەمساڵ تا ئێستا بەردەست نییە.

لای خۆشییەوە د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بە ژیانەوە-ی راگەیاند:» وەک نەخۆشخانەی ھیوا لەم دوو ساڵەدا لەبەر بڵاوبوونەوەئ نەخۆشی کۆرۆنا زۆرترین کات ھەوڵمانداوە قەرەباڵغی و بەریەک کەوتن نەبێت و ھەمیشە رەچاوی رێنماییە خۆپارێزییەکانمان کردووە، بەڵام بەردەوام لە رێگەی پزیشکان و کارمەندەکان و ئەو پەیجە فەرمییانە کەھەمانە رێنماییمان داوەتە نەخۆشەکان و کارمان لەسەر نیشانە پێشوەختەکان کردووەوھۆشیاریشمان بڵاوکردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە رێگەی راگەیاندنەکانیشەوە ھەوڵمانداوە کار لەسەر نیشانە پێشوەختەکان بکەین و هاووڵاتییان هۆشیار بکەینەوە، چونکە گرنگترین شت لە نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان ئەوەیە کە ھاووڵاتییان ھۆشیارییان ھەبێت لەسەر نیشانە پێشوەختەکان».

دەشڵێت:» گرنگتری شت ئەوەیە نیشانە پێشوەختەکان نیشان بدەین و ھانی ژنان و کچان بدەین بۆ ئەوەی پشکنینی پێشوەختە ئەنجام بدەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە سەنتەرمان ھەیە کە ژنان و کچان دەتوانن لە دوای ئەو تەمەنەی بۆیان دانراوە بڕۆن پشکنینی پێشوەختە ئەنجام بدەن».

شێرپەنجەی مەمک بەربڵاوترین جۆری شێرپەنجەیە لە خانماندا، ئامارەکان نەک لای ئێمە بەڵکو لە جیهانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە ئێمەش بەدەر نین لەوە، بەڵام ئەگەر بە رێژەش وەریبگرین بەرامبەر بەو رێژەیەی کە ساڵانە لە جیهاندا تۆماردەکرێت ئێمە لە خوار ستانداردی جیهانیەوەین، بەڵام گرنگترین شت بۆئەوەی رێگری لە نەخۆشییەکە بکەین ئەویش بە دانانی سیستەمێکی تەندروستی پتەو دەکرێت بە ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەخت.

بە پێی ئامارەکانی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ٢ هەزار و ٥٤٣ حاڵەتی توشبوون بە شێرپەنجە لەو نەخۆشخانەیەدا تۆمارکراوە، رێژەی توشبوونی ژنان بە شێرپەنجە ٥٠،٥٪ و شێرپەنجەی مەمک لە ڕیزبەندی یەکەمی جۆرەکاندا بووە و ٣٩٠ حاڵەتی توشبوون بەو جۆرە و ١٣٥ حاڵەتی توشبوونیش بە جۆری شێرپەنجەی لیمفەکان لە ڕیزبەندی دووەمدا تۆمارکراوە .

ئامارەکانی نەخۆشخانەکە ئەوەیانخستووەتەڕوو کە ڕێژەی ١٣٪ی ئەو توشبووانەی سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە نیشتەجێی پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستان و عێراقن.

لە ماوەی رابردووشدا د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە نەخۆشخانەی داوای لە هاوولاتیان کرد، کە، پشکنینی پێشوەختە بکەن، چونکە هەتا زووتر بە نەخۆشییەکە بزانرێت ئەوا بە ئاسانی و بە تیشکێک چارەسەر دەبێت، بەڵام ئەگەر دوابخرێت ئەوا چارەسەرەکەی قورس دەبێت هەم بۆ حکومەت بە بە دەیان هەزار دۆلاری تێدەچێت و هەم بۆ هاووڵاتییەکەش، کە مەترسی بۆ سەر ژیانی دروست دەکات.

وتیشی:» ئەوان بەنیازن پشکنینی پێشوەختە لە چەند سەنتەر و مەڵبەندێکی تەندروستی بکەنەوە تاوەکو هاووڵاتیان بەدەمییەوە بچن و زیاتر کۆنتڕۆڵی نەخۆشییەکە بکەن».

لە هەرێمی کوردستان ساڵانە لەم مانگەدا چەندین هەڵمەت و کۆنفرانس و پانێڵ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەبارەی نەخۆشییەکە لەنێو خەڵک بەگشتی و ژنان بەتایبەتی، بەڕێوەدەچن، بەڵام لەنێو کۆمەڵگەی ئێمەدا هێشتا ژنان بەپێی پێویست بایەخ بە پشکنینی پێشوەختە نادەن و زۆربەی کات لەبەر هۆکاری شەرم یان ترس لەکاتی بوونی گرێیەک لە مەمکدا سەردانی پزیشک ناکەن کە دەبێتەهۆی دواخستنی دەستنیشانکردنی شێرپەنجەکە و درەنگ چارەسەر وەرگرتنی و ئەگەری چاکبوونەوەش کەمتردەبێت

ئا. کۆچه‌ر

هاوشێوە

هەستاری

هەستیاری بریتییە لە حاڵەتێك كە تیایدا كاردانەوەیەكی زیاد لە ئاسایی

ڤیدیۆ