ئەمڕۆ ١٦/١٢/٢٠٢١ کۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی بە بۆنەی ٢٥ساڵیادی دامەزراندنیەوە، چالاکی نەمام رواندنیان ئەنجام دا.
کۆچەر کەریم ئەحمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی، چاوپێکەوتن تایبەت بە تۆڕی میدیای تەوار باس لە کێشەوگرفتی توشبوانی تالاسیمیا دەکات.
تەوار/ئایا لە ئێستادا بارودۆخی توشبوانی تالاسیمیا چۆنە؟ هەتا چەند هاوڵاتیان بەدەم داواکارییەکانتان دێت و هەتاچەند خوێن دەبەخشن
کۆچەرکەریم دەڵێت”وەکو لای هەمووان ئاشکرایە، نەخۆشی تالاسیمیا نەخۆشیەکی درێژخایەنە، بۆماوەییە وبەدرێژیایی ژیانی پێویستی بەچارەسەروپزیشکی هەبێت، بەردەوام ئەو چارەسەرانەی بۆی دیاریدەکرێت، لەلایەن پزیشکی پسپۆرو تایبەتە بە نەخۆشیەکەی بەکاریدەهێنێت، بەڵام بەداخەوە بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە روبەڕووی کوردستان بۆتەوە، کە هەموو چین وتوێژەکانی کۆمەڵگای کردۆتەوە، وەکاریگەری زیاتری لەسەر نەخۆشخانەی تالاسیمیاو نەخۆشان بۆتەوە، ئەویش هۆکارەکەی ئەوەیە کە بەهۆی قەیرانی دارایی نەتوانراوە وەکو پێویست چی خزمەتی توشبوانی تالاسیمیا بکرێت، دابینکردنی ئەو چارەسەرانەی کە پێویستە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی بەپێی پێویست دابینی بکەن، زۆرجار کەموکورتی دروست دەبێت، ئەمەش دەبێت بە گرفت بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا”.
تەوار / ئامانج لەم چالاکی ئەمڕۆ چی بوو بە نەمام رواندن یادەکەتان کردەوە؟
کۆچەر کەریم دەڵێت” ئامانج لەم پڕۆژەیە نەمام ڕواندنە، بەھۆی یادی دامەزراندنی کۆمەڵەکەوە، بەدروشمی ژیانەوە کە وەکو دەزانن توشبوانی تالاسیمیا بەردەوام پێویستیان بەخوێنە و بەخوێن بژێنەوە، بەردەوام پێویستی بەئاوە، بەھاوکاری بەڕێوبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی ٣٠نەماممان ناشت، تا پەیامێک بێت بۆ حکومەتی ھەرێم بۆلایەنی پەیوەندیدار کە بەو دروشمی ژیانەوەیە ئاوڕی جدی لە توشبوانی تالاسیمیا بداتەوە”
تەوار / ئایا کۆمەڵگای کوردی هەتا چەند بەخشەرە بەرامبەرتان؟
کۆچەر کەریم ، سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیا وتی ” لەڕووی خوێن بەخشینەوە بەتایبەتی سلێمانی و ھاوڵاتیانی کوردستان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی ناوخۆ و زۆرھاوکارن و لەکاتی ھەڵمەتی خوێن بەخشیندا، ئەوەجێگەی باسە چەندین سەرمایەدارلەبۆنەو مەراسیمەکاندا، توشبوانی تالاسیمیا وخێزانەکان بەسەردەکەنەوە، ھیوادارین ئەوخێرخوازانەو مرۆڤ دۆستانە، بتوانن ھاوکاری توشبوانی تالاسیمیا بکەن، لەبەر ئەوەی زۆربەی زۆری خێزانەکان تالاسیمیا بارودۆخی ئابوری خراپیان ھەیە”
ئامادەکردنی : تریفە حسن